داعش جموجۆڵی هەیە


 

ماوەیەكە لە ناوچەكێشەلەسەرەكان گروپی تیرۆرستی داعش جموجۆڵی دەستپێكردووە، فەرماندەیەكی پێشمەرگەش داواكارییەكی هەیە.

فەرماندەیەكی خۆبەخش لەهێزەكانی پێشمەرگە داوا دەكات، لەسنووری شاخی قەرەچووغ گۆڕانكاری لەو هێزە بكرێت كە ماوەی چوار ساڵە پاراستنی سنوورەكەی پێداراوە، ئەمەش بۆ زیاتر كۆنترۆڵ و سنوورداركردنی جموجۆڵەكانی داعش.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخش لەهێزەكانی پێشمەرگە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داعش ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە لەشاخی قەرەچووغ جموجۆڵ و چالاكییان هەیە، بەتایبەت لەوەرزی زستان و كەشوهەوای تەم و باران سوود وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی.

دەشڵێت، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لەهەریەكە لەگوندی مەحمودیە لە شارەدێی قەراج ویستیان هێرشبكەنە سەر سوپای عێراق، هەروەها لەشاخی قەرەچووغ دوو مەفرەزەی داعش هاتنەخوارەوە بەرەو گوندەكانی قەراتە سۆر و حاجی كەندیان، لەهەردوو شوێنەكە سوپای عێراق بەسوود وەرگرتن لەكامێرای حەراری تەقە لەچەكدارەكان دەكەن و دووریان دەخەنەوە و چەكدارەكان هەڵدێن و نەیانتوانێ هیچ كردەوەیەكی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

بۆ كۆنتڕۆڵی جموجۆڵەكانی داعش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پێویستە بۆشایی ئەمنی نێوان سوپا و پێشمەرگە كەم بكرێتەوە، لەگەل ئەوەشدا حكومەتی نوێی عێراق گۆڕانكاری كردووە لەسوپا، ئەمەش وایكردووە سنوورەكانی خۆی تۆكمە بكات، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگەش گۆڕانكاری بكات، چونكە ماوەی چوار ساڵە تەنها یەك لیوای تایبەتی لێیە و ڕێگا نادرێت لیوای هاوبەشكانی وەزارەت دابنرێت.

كافتریای زانكۆی سلێمانی چۆڵكرا
پێشت كافتریای زانكۆی سلێمانی چۆڵكرا
كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنرێت
دواتر كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنرێت
پەیوەندیدار