ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دۆلار بەرزبووە و تمەن و لیرە زیاتر دابەزین

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و توركیا تادێت بەهای تمەن و لیرەی ئەو وڵاتانە دادەبەزێت و خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو-یش دەڵێت: “بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە”.

بەوتەی خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرزبۆتەوە بۆ 121 هەزار و 250 دینار، لەكاتێكدا بەیانی بە 121 هەزار دینار بووە.

ئەو خاوەن نووسینگەیە بۆ (خەڵك) وتی، “100 هەزار تمەنی ئێرانی بۆتە 12 هەزار دینار و 100 لیرەی توركی بە 23 هەزار دینارە”.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و توركیا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهای تمەنی ئێرانی ڕووی لە دابەزین كردووە و هاوكات بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری توركیا و سزادانی دوو وەزیری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریكاوە، لیرەی ئەو وڵاتەش شكاوە.

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، كانزایەكی گرانبەها لە بیابانی ئەنباردا پشتگوێخراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت، بڕێكی زەبەلاحی كانزایەكی گرانبەها لە ناوچە بیابانییەكاندا هەیە، بەبێ‌ ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بایەخی پێبدرێت و پشتگوێخراوە.

عیماد دلێمی قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ناوچەی ئەرزمە  لە باشووری قەزای روتبە (15 كلم باشووری قەزای خۆرئاوای ئەنبار)، خۆڵی شوشەی تێدایە كە لە پیشەسازییە هەمەجۆرەكان و بۆ مەبەستی جیاجیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە گرنگترین كانزای سروشتیش لە دوای نەوتەوە دادەنرێت”.

بە وتەی دلێمی”یەدەگی خۆڵی شوشە لەو ناوچەیە بە زیاتر لە ملیارێك تەن مەزەندە دەكرێت، پیشەسازی سلیكۆنیش لە خۆڵی شوشە زۆر قورسە و لەڕووی فیزیاییەوە سەركەوتوو نییە، باشترە لە بەردی سیلیكا دەربهێنرێت”.

قایمقامی قەزای روتبە دەڵێت”پاكی خۆڵی شوشە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەستەبەردەبێت، بەڕێژەی 99%، بۆیە پێویستە حكومەت سود لەم كانزایە ببینێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق و كار بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بكات، تا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان