هۆشداری لەبارەی گران بوونی نرخی برنج دەدرێت



هیندستان، کە گەورەترین هەناردەکاری برنجی جیهانە، بڕیاریدا هەناردەکردنی برنجی سپی قەدەغە بکات، جگە لە “بەسمەتی”، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی برنج لە بازاڕی جیهانیدا.

وەزارەتی کاروباری بەکاربەران و خۆراکی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا، کە ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە دەبێت یارمەتیدەر بێت لە دڵنیابوون بۆ دابینکردنی پێداویستی بەکارهێنەرانی هیندستان و “کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕی ناوخۆییدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکردنی برنجی سپی هیندستان بەبێ بەسمەتی، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا ٣٥ بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای گڕۆ ئینتێلیجنس، کە شیکاری داتاکانی کەرەستەی خاو دەکات، هۆشداریدا لەوەی بڕیارەکەی هیندستان، کە بە تەنیا زیاتر لە ٤٠%ی باری برنجی جیهانی پێکدەهێنێت، دەتوانێت “مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک لەو وڵاتانەدا توندتر بکات، کە زۆر پشت بە هاوردەکردنی برنج دەبەستن”.

بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
بێگەرد تاڵەبانی: ترێ و هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی دەرەوە دەكەین
دواتر بێگەرد تاڵەبانی: ترێ و هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی دەرەوە دەكەین
ەیوەندیدار