ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وڵاتەكە بە كوشتنی ملیۆنێك هاوڵاتی تۆمەتبار دەكات
پەرلەمانتارێكی عیراقی: دەبێت ئێران 11 ملیار دۆلار بدات بە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
فائق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عیراقی، ئێران بە كوشتنی ملیۆنێك عیراقی تۆمەتبار دەكات لەڕێی هێنانەناوەوەی رێكخراوی قاعیدە بۆ عیراق لە ساڵی 2003، داواش لە حكومەتی ئێران دەكات، بە بڕی 11 ملیار دۆلار قەرەبووی عیراق بكاتەوە.

شێخ عەلی لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندووە”وەك وەڵامێك بەرانبەر بە داواكەی مەحمود سادقی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی كە داوای 1.100 ملیار دۆلاری لە عیراق كردبوو وەك قەرەبووی جەنگ، منیش بە ناوی خانەوادەی قوربانیانی دەستی تیرۆر، داوا لە دەوڵەتەكەی دەكەم 11 ملیار دۆلار وەك قەربووی كوشتنی ملیۆنێك عیراقی بدەنە عیراقییەكان، بەو هۆیەی لە ساڵی 2003وە رێكخراوی قاعیدەيان بە بیانووی بەگژداچوونەوەی ئەمریكاییەكان هێنایە نێو عیراق”.

پێشتر مەحمود سادقی پەرلەمانتار لە رەوتی ئیسڵاحی كە لە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێراندایە، داوای 1.100 ملیار دۆلاری لە عیراق كردبوو وەك قەرەبووی ئەو جەنگەی رژێمەكەی سەدام حسێن لە دژی ئێران ئەنجامیدا.

مەعسومە ئیبتیكار جێگری سەرۆكی ئێرانیش، دوێنێ هەینی داوای قەرەبووی ئەو زیانانەی لە حكومەتی عیراق كردبوو كە بەهۆی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتەوە لە ساڵانی هەشتای سەدەی رابردوو بەر ژینگەی وڵاتەكەی كەوتووە.

دوابەدوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو” ئێمە پشتیوانی لەو سزایانە ناكەین، چونكە هەڵەیەكی ستراتیژین، بەڵام ناچارین رێزییان لێبگرین”.

عێراق

پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
شێوازی دیاری كردنی سێ‌ وەزیر لەلایەن سێ‌ سەرۆكایەتیەكەوە ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی چاكسازی پێی وایە، كە كۆبوونەوەی سێ‌ شەممەی پەرلەمان سەركەوتوو دەبێت لە تێپەڕاندنی پاشماوەی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی و هاوكات شێوازی دیاری كردنی سێ‌ وەزیری (بەرگری و ناوخۆ و داد) لەلایەن سێ‌ سەرۆكایەتیەكەوە ئاشكرادەكات.

ڕیاز سعودی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بۆ ئاژانسی (المعلومە)ی عیراق باسی لەوەكردووە، كە كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق دەتوانێت كۆتایی بە بابەتی پاشماوەی كابینە وزاریەكە بهێنێت ئەوەش لەڕێگەی گەیشتن بە ڕێكەوتن لەسەر كاندیدەكانی ئێستا یان گۆڕینیان بە كاندیدی دیكە لە دەرەوەی حزبە سیاسیەكان.

ڕاشیگەیاندووە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و پێشی وایە، “پەرلەمان سەركەوتوو دەبێت لە تێپەڕاندنی پاشماوەی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی”.

وتیشی، “عادل عەبدولمەهدی كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ دیاری دەكات و محەمەد حەلبوسی كاندیدی وەزارەتی بەرگری و بەرهەم ساڵح-یش كاندیدی وەزارەتی داد دیاری دەكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان پەیوەستە بە پێشكەشكردنی سازش لەلایەن هەردوو كوتلەی بنیاتنان و چاكسازی، چونكە ئەو كاندیدانە بەبێ‌ ڕێكەوتنی ئەوان تێناپەڕن.

ئاشكراشی كردووە، باشترین بژاردە ئەوەیە، كە ئەو كاندیدانەی، كە ناكۆكیان لەسەرە لەژێر سایەی چەتری پەرلەمان لەلایەن كوتلە سیاسیەكانەوە بگۆڕدرێن، چونكە وتی، “مانەوەی ناكۆكیە سیاسیەكان دەبێتە هۆی پەكخستنی كاری حكومی و پەرلەمانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە بەسرە خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ جارێكی دیكە و بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك، خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئەنجامدانی چاكسازی دەكەن.

بەپێی ئەو وێنانەی چالاكوانان و بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە بڵاویانكردۆتەوە، خۆپیشاندەران لەنزیك دیوانی پارێزگا لە ناوچەی (مەعقەل) دەستیان بە خۆپیشاندان كردۆتەوە و چەند روشمێكیان بەرزكردۆتەوە، كە تێیدا داوای ئەنجامدانی چاكسازی و كۆتایی هێنان بە پشك پشكێنە دەكەن.

خۆپیشاندەران داوای دابین كردنی خزمەتگوزارییەكان و هەلی كار دەكەن و داوای چارەسەر كردنی كێشە سیاسیەكان و دادگایی كردنی ئەو بەرپرسانە دەكەن، كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

هاوكات داواش لە حكومەتی نوێی عیراق دەكەن، كە پابەندی بەڵێنەكانی بێت، كە بە هاولاتیانی پارێزگاكەیان داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بەڵگەوە، سەدام حسێن ژنێكی ئێزدی بە منداڵێكەوە بە 10 هەزار دۆلار دەفرۆشێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

چالاكوانان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەڵگەنامەیەك بڵاودەكەنەوە كە تێیدا دەردەكەوێت، چەكدارێكی داعش بە ناوی سەدام حسێن، ژنێكی ئێزدی و منداڵەكەی بە بڕی 10000 دۆلار فرۆشتووە.

بە وتەی چالاكوانان”یەكێك لە چەكدارانی داعش بە ناوی سەدام حسێن لە قەزای زاب، ژنێكی ئێزدی عیراقی و منداڵەكەی بە داعشێكی تر بە ناوی عەبدوڵڵا فرۆشتووە كە دانیشتووی قەزای شەرقاتە، لەبەرانبەریشدا بڕی 10000 دۆلاری وەرگرتووە”.

وەك لە شێوازی بەڵگەنامەكەدا دیارە، لە دەوڵەتی بەناو (خەلافەتی ئیسلامی)داعش، كڕین و فرۆشتنی مرۆڤەكان وەك كاڵایەك ئاسایی بووە و لەنێوان چەكدارەكانی رێكخراوەكەدا سەودا و مامەڵەیان پێوەكراوە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014، دوای ئەوەی چەكدارانی رێكخراوی داعش شاری موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینوایان كۆنترۆڵ كرد، دەستیان گرت بەسەر زۆرێك لە ناوچەكانی دەوروبەری شارەكە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی كە جێنیشتەجێی ئێزدی و مەسیحییەكان بوون، لەو شاڵاوە دڕندانەشدا هەزاران كچ و ژنی ئێزدییان وەك سەبایە بەدیل گیران و لە بازاڕەكانی موسڵ و رەقەدا وەك كۆیلە كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین