دواین مۆڵەت دەدرێتە ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە



بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دواین مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو 21ی 12ی ئەمساڵە و لەو وادەیە بەدواوە هەر كەس پێوەری نەبێت بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانەی لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،لەئێستادا تا بەرواری 21ی 12ی 2022 هەر هاووڵاتیەك ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستوە و پێوەر ببەستێت ئەوا سوودمەند دەبن لەداشكانی كرێی ئەو مانگانەی كە لە سەریانە كە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو كرا بە 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و بڕی 10 هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو بەروارە بەدواوە بڕی 80 هەزار دینار مانگانە ئەژمار دەكرێت، بۆیە هاووڵاتیان سوودمەند بە لەو ڕێنماییە و بە زووترین كات سەردانی یەكێك لە بنكەكانیان بكەن و مامەڵەی پێویست ئەنجام بدەن.

مالكی داوای وازهێنان لە سیاسەتی “نیمچە سەربەخۆیی” لە هەرێم دەكات
پێت مالكی داوای وازهێنان لە سیاسەتی “نیمچە سەربەخۆیی” لە هەرێم دەكات
ئاماری دابەشكردنی نەوت لەهەرێم بڵاوكرایەوە
دوات ئاماری دابەشكردنی نەوت لەهەرێم بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار