ئاماری دابەشكردنی نەوت لەهەرێم بڵاوكرایەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەندبوون و تا ئەمڕۆ 31,307,800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان (ناوچە شاخاوییەكان) دابەشكراوە و 156,539خێزان سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون و لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران 8،454،400 لیتر دابەشكراوە و 42،272 خێزان سوودمەند بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 12,213,800 لیتر دابەشكراوە و 61,069 خێزان سوودمەند بوون و هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ : 10،639،600 لیتر دابەشكراوە و 53,198 خێزان سوودمەند بوون.

دواین مۆڵەت دەدرێتە ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە
پێشت دواین مۆڵەت دەدرێتە ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە
پێشبینییەكان بۆ بارینی باران و بەفر لە مانگی 12 و 1 ڕاگەیەنرا
دواتر پێشبینییەكان بۆ بارینی باران و بەفر لە مانگی 12 و 1 ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار