ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چۆن منداڵەکەت ڕادەهێنیت چاوەڕوانت بکات و زوو بێزار نەبێت؟

خێزان

چی لە چاوەڕوانی كردن ناخۆشترە؟ بێگومان هیچ بەتایبەت ئەگەر ئەوكەسەی چاوەڕێ‌ دەكات مناڵ بێت! بێگومان زۆر بێزاركەرەو گوێ‌ لە قسە ناگرن، هەندێ‌ جار ناچاریت تورەبیت لێیان بۆی بە ئارامی بمێننەوە، بەڵام لەبری ئەوە دەتوانیت چەند ڕێنماییە بەكار بهێنیت كە لێرە باسی دەكەین، بۆ ئەوەی مناڵەكانت فێری ئارامی و چاوەڕوانی ببن:

 

– پێشبینی كات

مناڵ لە تەمەنی ٩ ساڵ بەرەو دواوە زیاتر مێشكیان كراوە دەبێت و بەتەواوی جیاوازی لە نێوان كاتەكان و كاتژمێر دا دەكەن و پێشبینی كات دەكەن، بەڵام پێش ئەو تەمەنە بۆ ئەوەی فێری كاتیان بكەین هەڵەیە بڵێین : لەماوەی کاتژمێرێکی دیکەدا دەڕۆین بەم ١٠ خولەكە یاریەكانت كۆكەرەوە. بەڵكو پێویستە بڵێین باوكت دێتەوە ماڵەوە كاتێك خۆر دەچێتە پشتی شاخەكانەوە،  بەم جۆرە دەتوانین پێشبینی كات بكات و زیاتر لێی تێبگات.

– ئەو یاریانە فێری مناڵەكانت بكە كە بتوانن بە تەنیا بیكەن

چەند هۆكارێكی گرنگی هەیە بۆی وا لە مناڵەكەت بكەیت فێربێت بەتەنیا یاری بكات چونكە ئەوە وای لێدەكات زیاتر پشت بەخۆی ببەستێ‌ و لەهەمو شوێن و كاتێكدا بتوانێ‌ خۆی مەژغوڵ بكات .

– ئەو یاریانەی ژیانت ڕزگار دەكەن لە شوێنە گشتیەكان

 

ئەوەی زۆر بێزاركەرە بۆمناڵەكان ئەوەیە كە لەشوێنە گشتیەكاندا چاوەروانی هاتنی پاس بكات یاخود چاوەڕێی هاتنەوەی دایكی لە بازار بۆیە پێویستە چەند شتێكی فێر بكەیت كە سەرنجی ڕاكێشێت و پێوەی مەژغوڵ بێت بۆنمونە دەتوانی ئەم یاریەی لەگەڵ بكەیت داوای لێبكە رەنگێك یان شتێكت بۆ بژمێرێت ئەگەر زوو گەشتە ژمارە ٢٠ (یا هەر ژمارەیەكی تر كە خۆت ئەتەوێ‌ ) ئەوە براوە دەبێت،  بۆ نمونە دەتوانی داوای ژماردنی ئەو سەیارانەی لێبكەیت كە بە شەقامەكەدا تێپەردەبێت لەو كاتای كە چاوەڕوانی هاتنی پاس دەكەن.


– ڕێگەیەكی ئاسان بۆ ئەوەی قسە بە گەورەكان نەبڕن

بەپێی ئەو تاقیكردنەوەیەی لە لایەن ئەلیسۆن هێندریك كراوە كە خاوەنی دوو مناڵە دەڵێت پێویستە مناڵەكان فێری یاسایەك بكرێن لەكاتی قسەكردنی گەورەكاندا ئەگەر ویستی قسە بكات ئەوە دەست لەسەر قۆڵی دایكی دا بنێت وەك ئیزنێك بۆ قسە كردن لەبەرامبەردا پێویستە دایكەكە دەست بخاتەوە سەر دەستی وەك ئاماژەیەك كە ئاگادەرەو بە زوترین كات وەڵامی ئەویش دەداتەوە. بەم جۆرە مناڵەكە فێر دەبێت كە لەسەر خۆبێت و چاوەڕوانی سەرەی خۆی بێت بۆ قسەكردن.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاراستنی کەرەستەی ماڵ کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت!

خێزان

كه‌رسته‌كه‌كانی نێو ماڵ وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیانمان پیویستیان به‌ ئاگاداریه‌و تا زیاتر بیانپارێزین باشتر ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ كۆمه‌لێك ئامۆژگاریه‌ بۆ پاراستنی كه‌رسه‌ته‌كانمان:

 

شتی قورس مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئامێری جلشۆرینه‌كه‌ت و به‌ر له‌وه‌ی جلوبه‌رگی تێبكه‌یت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی گیرفانه‌كانیان هیچی تێدا نیه‌.

زۆر پێویسته‌ گرنگی به‌ پاكوخاوێنی ناو ئامێری جلشۆره‌كه‌ت بده‌یت و تایتی گونجاو بۆ ئه‌و كاره‌ به‌كار بهێنیت.

له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی به‌ شێوازی گونجاو بیگوازیته‌وه‌ كه‌ له‌ رێنمای كه‌ره‌سته‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌.

دڵنیابه‌ له‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی سارد بكه‌یته‌وه‌ پاشان بیكه‌ته‌ به‌فر گره‌وه‌، واته‌ به‌ گه‌رمی مه‌یكه‌ره‌ ناوی.

مه‌نجه‌ل و قاپه‌كانت به‌ ته‌ل مه‌شۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات و فڵچه‌ی ئاسایی به‌كار بهێنه‌.

له‌ كاتی به‌كارهێنانی مایكرۆیڤ هه‌وڵبده‌ په‌رداخێك ئاویش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌ دابنێیت، ئه‌وه‌ش هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌رم بێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

لە بەر ئەم ٧ هۆکارەیە کە پیویستە هەموو خانمێک ڕۆنی گوێزی هیندی لەماڵدا هەبێت

خێزان

ڕۆنی گوێزی هیندی لە بواری جوانکاری و تەندروستیدا سودێکی زۆری هەیە چونکە بەتەواوی سروشتیە و هیچ جۆرە ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە، بۆ زانینی هەندێک لەو سوودانە ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێنەوە:

-بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ کەمێک لەم ڕۆنە بکەرە سەر لۆکەیەک و ماکیاژەکاتی پێ لاببە و دواتر دەموچاوت بشۆ.

-ڕۆنی گوێزی هندی بەکاربهێنە بۆلابردنی خانە مردووەکانی پێست و پاککردنەوە و شێدارکردنی.

-کەمێک ڕۆنی گوێزی هندی بدە لە پێستی سەرت بۆ کەمکردنەوەی خوران و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کڕێش.

-لێدانی ڕۆنی گوێزی هندی لە نینۆکەکان دەىێتە هۆی بەهێزکردن و تەندروست بوونیان.

-بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی لەش دەتوانی ڕۆژانە بڕێک لەم ڕۆنە بدەیت لە بنباڵەکانت.

-ڕۆنی گوێزی هندی بدە لەو شوێنانەی مووەکانیت لابردووە بۆ ڕێگریکردن لە وشک بوونەوە و خوران.

-بۆ تەندروست بوون و شێداربوونی لێوەکانت ڕۆژانە ڕۆنی گوێزی هندی لێبدە، هەروەها ئەم ڕۆنە لێوەکان دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بۆ ئەو کچانەی کە قژیان سوتاوە بەهۆی بۆیەکردنی زۆرەوە، بەیەکێک لەم ماسکانە چارەسەری بکە!

خێزان

ڕه‌نگكردنی قژ به‌ بۆیه‌ی كیمیای كاریگه‌ری زۆر له‌ سه‌ر قژه‌كه‌ جێده‌هێڵێت و پاش چه‌ند گۆڕینێكی ڕه‌نگه‌كه‌ هه‌ست به‌ لاوازی و سوتانی قژت ده‌كه‌یت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ ئه‌م گیراوانه‌ به‌كار بهێنه‌:

– ماسكی مایونیز: كه‌وچكێك مایونیز  و كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون و زه‌یتی سمسم تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ قژت، دواتر بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر په‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی تێوه‌ پێچه‌، پاشان قژت بشۆره‌وه‌ و هه‌تا 3 هه‌فته‌ ئه‌م ماسكه‌ به‌كار بهێنه‌.

– ماسكی هێلكه‌ و ماست: سپێنه‌ی یه‌ك هێلكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون و دوو كه‌وچك ماست تێكه‌ڵ بكه‌ و جوان تێكی وه‌ربده‌و بیده‌ له‌ قژت، بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر خاولیه‌كی تێوه‌ پێچه‌و دواتر بیشۆره‌وه‌، هه‌فتانه‌ 2 جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

– ماسكی سیر: سێ ده‌نكه‌ سیر قاش بكه‌و جوان بیانهاڕه‌، كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتونی تێبكه‌و دوو كه‌وچك خه‌نه‌، هه‌موویان تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ قژت و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك خاولیی تێوه‌ پێچه‌، دواتر بیشۆره‌وه‌و كاره‌كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 2 جار دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین