ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتێكی هەرێم زیادكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەرمانبەران لە ڕۆژی (1/9/2018)ەوە دەبێت بە كاتژمێر (8)ی بەیانی تا كاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆی هەموو ڕۆژێكی هەفتە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، دەشڵێت: “بە سیستەمی پەنجەمۆر هاتن و چوونیان ڕێكدەخرێت”.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، كە وژاۆی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، هاتووە “ئەنجوومەنی وەزارەت لە چەند كۆبوونەوەی جیاوازدا پرسی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان تاوتوێكردووە”.

لەنووسراوەكەدا هاتووە، “بڕیاردراوە، كە دەوامی فەرمانبەران لە ڕۆژی (1/9/2018)ەوە دەبێت بە كاتژمێر (8)ی بەیانی تا كاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆی هەموو ڕۆژێكی هەفتە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، كە بە سیستەمی پەنجەمۆر هاتن و چوونیان ڕێكدەخرێت”.

لەنووسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، مامۆستایان بەپێی یاسای ڕاژەی زانكۆیی ماوەی (2) مانگ لە (1/7) تا (1/9) پشوو وەردەگرن.

لەدوا بڕگەی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەكاتی پشووی هاوین، زانكۆكان یەك ڕۆژ لەهەفتەی ڕۆژانی كاركردن، وەك عورفێكی كارگێڕی و بەشێوەی (سەماح) دەدەن بە فەرمانبەران.

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

خەڵک-

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکومەت، بۆ ھەمان مەبەست سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەست (خەڵک) کەوتووە، بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٧، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلیی جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حزبە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەمچەماڵ.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوەوە و بەھۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئەمشەو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە قەزای چەمچەماڵ، سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایکیشیان بەهۆی رێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئەمشەو یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/١٦، لە گەڕەکی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک بەربوو، بەھۆیەوە سێ مندڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیان بەھۆی سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سێوە قادر نوری دایکی سێ منداڵەکەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و ٨٠٪ ـی جەستەی سووتاوە، منداڵەکانیش دارین دیاری مەجید ٥ ساڵ و کارین دیاری مەجید ٢ ساڵ دەروون دیاری  مەجید ١ ساڵ و نیو تەمەنیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباییەوە کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەڤگەری ئازادی: هەندێك كەسایەتی نێو یەكێتی دەیانەوێ پرسی داخستنی بارەگاكانمان چارەسەر بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی لە هەوڵدان بۆ كردنەوەی بارەگاكانمان.

بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی حزبی و بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای بارەگاكانی تەڤگەری ئازادییان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان داخست، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو حزبە لە حكومەتی عێراق مۆڵەتی فەرمی هەیە.

محەمەد عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەوڵێك هەیە لەلایەن هەندێك كەسایەتی دڵسۆز و كەسایەتی نێو یەكێتی، كە دەیانەوێ ئەو دۆخە چارەسەر بكەن.

وتیشی، “ئەوە یارییەكە هەندێك هێز لە باشووری كوردستان دەیكات و لەناو باشوریش یاری بە یەكێتی دەكەن، لە ئەگەری هەر شتێكی خراپتر كورد و یەكێتیش زۆر زیانی بەردەكەوێت، لەبەرئەوە هەندێك خەڵكی دڵسۆزی نێو یەكێتی هەست بەو كارە دەكەن و ڕایانگرتووە”.

سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ كردنەوەی بارەگاكانیان، ناوبراو ڕایگەیاند، سەردانی جێگری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم-مان كردووە، ئەو وتویەتی وەرن بابەتەكە بجوڵێنن، چونكە 4 ساڵە ئێمە داوای مۆڵەتمان كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە لە سلێمانییەوە دەستمان پێكردوە و دۆسیەكەمان لە ئەنجومەنی ئاسایشە و لەوێ نەجوڵێنراوە و ئێستا لە هەوڵداین بڕۆین بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دۆسیەكە بجوڵێنین.

ئاشكراشی كرد، ئێمە لە عێراق بە فەرمی موڵەتمان پێدراوە لە هەموو پارێزگاكان بارەگامان هەبێت، لەبەرئەوە تەڤگەری ئازادی ڕەسمیەتی هەیە بەپێی یاسا، لەناو كۆمسیۆنیش هەوڵی ئەوەمان داوە ئەوان فشار بخەنەسەر ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كە ئەوانیش فشار بخەنەسەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، كە ئەو بابەتە نایاساییە، چونكە تەڤگەر ڕێگای پێدراوە چالاكی سیاسی خۆی بكات، هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر پێویست بكات لەوانەیە كەیسەكە ببەینە دادگای فیدڕاڵی و لە هەمانكاتدا كونسوڵگەری و ناوەندە جیهانییەكانمان تێگەیاندووە و یاداشتێكمان نوسیوە و بە هەندێك لەوانەمان گەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین