ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە بەفەرمی بانگەوازێكی بڵاوكردەوە
یەكەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیان و جەژنی قوربان دیاری دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای باڵای شانشینی عەرەبی سعودی بانگەوازێك سەبارەت بە دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحجە-ی كۆچی بلاودەكاتەوە و داوا لە موسڵمانان دەكات لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە بۆ بینینی مانگ بگەڕێن.

دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، “داوا لە تەواوی موسڵمانان لە سەرتاسەری سعودیە دەكەین ئێوارەی ڕۆژی شەممە 29ی زیلقعدەی ساڵی 1439ی كۆچی بگەڕێن بۆ بینینی مانگ”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كەسێك بەچاو یان بە تەلسكۆب و دووربین توانی مانگ ببینێ‌، نزیكترین دادگا ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی شایەتی بینینی مانگ بدات یان پەیوەندی بكات بە ناوەند تا یارمەتی بدرێت بۆ گەیاندنی بە نزیكترین دادگا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ناوەندی فەلەكی جیهانی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، كە بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان ڕۆژی دوو شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحجە و ڕۆژی سێ‌ شەممە 21ی ئاب (9ی زیلحجە) دەبێتە ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی دواتر 22ی ئاب (10ی زیلحجە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەلام سعودیە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە پشت بە بینینی مانگ دەبەستێت.

جیهان

ئەڵمانیا.. داواکاریی مافی پەنابەریی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

خەڵک-

بەپێی ئامارێکی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا، ژمارەی داواکاریی مافی پەنابەریی لەو وڵاتە بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

بەپێی ئامارەکانی پێشووی ئەڵمانیا، لە دوو ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ زیاتر لە ملیۆنێک داوای مافی پەنابەریی لەو وڵاتە تۆمار کراون، کە زۆرینەیان خەڵکی وڵاتانی عیراق و سوریا و ئەفغانستان بوون.

ڕۆژنامەی (بیلد) لە ژمارەی ئەمڕۆیدا پشتبەستوو بە ئامارێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: ئاماری ساڵی ٢٠١٧ ـی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، لەو ساڵەدا ١٩٨ ھەزار و ٣١٧ کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٦٦ ھەزار کەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە، لە نێویاندا ٣٠ ھەزار منداڵەش ھەن لە پەناخوازانی ئەم ساڵانەی دوایی لەو وڵاتە ھاتوونەتە دنیا.

ئەم ژمارەیەش زۆر لە پێشبینییەکانی حکومەت کەمترە بۆ داواکردنی مافی پەنابەریی و وای خەمڵاندبوو، لە نێوان ١٨٠ ھەزار بۆ ٢٢٠ ھەزار پەناخواز دەبێت بۆ ئەمساڵ.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات: وەزارەتی کار ئاماژەی بەوە کردووە، تێکەڵبوونی پەنابەران بە بازاڕی کاری ئەو وڵاتە خێراتر بوو لەوەی چاوەڕێ دەکرا، لە ئێستاشدا نزیک بە ٤٠٠ ھەزار پەنار یان خەریکی فێربوونن، یان سەرگەرمی کارکردنن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران بە هەڵە خۆی كوشت

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەیوەندییە گشتییەكانی هێزی زەمینی سوپای پاسداران كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی راگەیاند.

ئاژانسی ئیسنا بڵاویكردەوە، پەیوەندییە گشتییەكانی هێزە زەمنییەكانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە عەمید قودرەتوڵڵا مەنسوری فەرماندەی باڵای سوپای زەمینی پاسداران، لەكاتی پاككردنەوەی چەكە تایبەتەكەیدا فیشەك لەدەستی دەردەچێت و گیان لەدەست دەدات.

راشیدەگەیەنێت، ناوبراو فەماندەیەكی باڵای شۆڕش ئیسلامی ئێران بووە و هەوڵێكی زۆری داوە بۆ بەردەوامیدان بە ئارامی لە وڵاتەكەیدا و ئاشكراشیدەكات، ناوبراو رۆڵیكی بەرچاوی گێڕاوە لەشەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق و هاوكات چەندین بەرپرسیارێتی مەترسیداری لە ئەستۆ گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..رەفتاری جیاوازی بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ كچە كارمەندەكان

خەڵك-بەشی هەواڵ

هەڵسوكەوتە سەیرەكانی سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، پێش كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەی، سەرنجی هەموو ئامادەبوانی بەلای خۆیدا راكێشا.
تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، ژان كلود یونكر سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە دووەم رۆژی دانیشتنی سەرانی یەكێتی ئەوروپا بە جوڵە و رەفتاری سەرسوڕهێنەر سەرنجی ئامادەبوانی بەلای خۆیدا راكێشا.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، یونكر دوای ئەوەی رووبەرووی یەكێك لە كارمەندانی بوویەوە دەستی خستە نێو قژییەوە و ماچی كرد و دواتر بە جوڵەكانی ئاماژەی بۆ ئەو كرد كە هەست بە سەرما دەكات.
دواتر رووبەرووی یەكێكی دیكە لە كارمەندەكان بوویەوەو دوای تەوقەكردنی رێزی لە دەستەكانی گرت.
ناوبراو چەندین جوڵەی سەرنجراكێشی دیكە ئەنجام دەدات، بەڵام هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر ئەو جوڵانە نادات.
بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەوە ناسراوە كە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا كەسێكی قسە خۆشە و پێشتر و لە یەكێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا لاسایی تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای كردوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین