ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جۆری قەڵەویەكەت و هۆكار و چارەسەری بزانە

خەڵك- تەندروستی
بەپێی توێژینەوە زانستیەكان شەش جۆری قەڵەوی دەستنیشان كراوە، كە هۆكاری جیاوازیان هەیە و ڕێگای جیاوازیشیان هەیە بۆ چارەسەركردن.

بەپێی وێنەكە بزانە دەكەویتە كام گروپەوە، بۆ ئەوەی ئاگاداربیت جۆر و هۆكار و چارەسەری قەڵەویەكەت چیە؟ و بتوانیت ڕزگارت بێت لەو گرفتەی، كە هەتە:

۱- قەڵەوی بە هۆی خۆراكەوە: ئەم جۆرە لە قەڵەوی باوترینیانە لە جیهاندا و بەهۆی خواردنی بڕی زۆری خۆراكی چەور و شیرینەوەیە، بۆ ڕزگاربوون لەم قەڵەوییە ڕۆژانە بەلای كەمییەوە ۳۰ خولەك ڕاهێنان بكە.

۲- قەڵەوی بەهۆی فشاری دەرونی و سترێسەوە: ئەم قەڵەوییە بەهۆی ڕاڕایی و سترێس و خەمۆكیەوەیە، ئەوانەی بەدەست ئەم جۆرە خەمۆكیەوە دەناڵێنین خواردنی شیرینی یاریدەی چارەسەربوونیان ئەدات، گرنگترین شت ئەوەیە لەڕووی دەروونیەوە خۆت كۆنتڕۆڵ بكەیت و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت لەپێناو ڕزگاربوون لەو سترێسە.

۳- قەڵەوی بەهۆی گلۆتین-ەوە: ئەمە بەشێوەی سەرەكی لەنێو ئافرەتان دا بەدی دەكرێت لەكاتی تەمەنی هەرزەكاری یان تەمەنی (بێ ئومێدی)، هەروەها ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەكانیش هۆكارێكی ترە. گرنگە ئەو كەسە دووربكەوێتەوە لە زۆر دانیشتن و كێشانی جگەرە و خواردنەوە كهولیەكان، هەروەها ڕاهێنان بە قورساییەكان بكات.

٤- قەڵەوی بەهۆی تەمەڵی و سستی لە هەرسكردندا: ئەوانەی ئەم جۆرە قەڵەوییەیان هەیە هەست ئەكەن سكیان وەك باڵۆن بای كردووە، كە بەهۆی كەڵەكەبوونی هەموو چەوریەكانەوەیە، بەزۆری ئەو كەسانە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ئەم شێوازەوە كەسانێكن خواردنەوە كهولیەكان زۆر ئەخۆنەوە یاخود كێشەی هەناسەدانیان هەیە. بەلای كەمیەوە دەتوانیت دووركەویتەوە لە ئەو شتە خراپانەی خووت پێوەگرتووە و زیاتر بایەخ بە ڕژێمێكی خۆراكی بدەیت، كە دەوڵەمەند بێت بە سەوزە و میوە.

٥- قەڵەوی بەهۆی سوڕی خوێنەوە: ئەمە بە زۆری بۆماوەییە و دەشكرێت لەماوەی سكپڕی ئافرەتان دا ڕووبدات، یاخود لەو كەسانە دا، كە قاچیان دەئاوسێت. چارەسەری ئەمە چالاكی و جموجوڵی زیاترە، بۆ نمونە ڕاهێنانی وەك ڕاكردن و سەركەوتن به پلیكانە دا.

٦- قەڵەوی بەهۆی نا چالاكی و كەمی جموجوڵەوە: ئەم جۆرە لە قەڵەویە كاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵكی ئەم سەردەمە داناوە، كە بەتەواوی یاخود بەلای كەمییەوە ۸ كاتژمێر بە دانیشتن بەسەر ئەبەن. ڕاهێنانی ڕێكخراوی گونجاو گەلێك گرنگە بۆ چالاك كردنی جەستە بەلای كەمیە و ۳ جار لە هەفتەیەكدا.

کوردستان

باڵەکایەتی.. گەنجێک بەهۆی پەلاماری مانگایەکەوە گیانی سپارد

خەڵک-نزار مستەفا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١٢/١٥، لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان دوای ئەوەی گەنجێک هەوڵی ڕزگار کردنی مانگایەک دەدات تا لە شاخ نەکەوێتە خوارەوە، مانگاکە پەلاماری دەدا و بەسەختی برینداری دەکات و دواتریش بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هەڵمەت ئیسماعیل هاوڵاتی و دانیشتووی ناحیەی قەسرێ، لە بارەی ئەو ڕووداوە بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: “پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی ئەمین عەبدولرەحمان (تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان)، بۆ ڕزگارکردنی مانگایەک چۆتە سەر شاخێکی ئەو ناوچەیە و بەھۆی پەلاماری مانگاکەوە بە سەختی بریندار بووە.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی گەشتینە ھانای ئەو گەنجە، بریندارییەکی زۆری پێوە دیار بوو، گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵک) کاتی دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکات

خەڵک-یەحیا حبیب

پارێزگای هەڵەبجە لە کۆتاییەکانی دابەشکردنی بەرمیلی دووەمی نەوتە لە سنورەکەدا و ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، “دوای سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەرمیلی چوارەم لە پارێزگاکەدا.”

ئاوات محەممەد، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامێتی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، “پارێزگای هەڵەبجە بەپێی سستەمی کارتی زیرەک دوو بەرمیل نەوتی وەرگرتوە و سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ ‌قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەک دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدەین، دوای سەری ساڵ دەستبکرێت بە دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ماڵان لە پارێزگاکەدا.”

وتیشی، “پێشتر بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق بەرمیلێک نەوتی دابین کرد بەسەر پارێزگاکەدا و بەوەشەوە دوای سەری ساڵ چوارەم بەرمیل دابەشدەکرێت و لەو ناوچانەشەوە دەستپێدەکەین، کە سەرما و سۆڵەیان زیاترە وەک ناوچە شاخاوییەکان.”

پارێزگای هەڵەبجە ٢٧ ھەزار و ٩٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێیە و بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر تەواوی ئەو خێزانانە، پێویستی بە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیتر نەوت ھەیە و لە ئێستاشدا تەنھا ٦٢٠ خێزان ماون بەرمیلی دووەم بە کارتی زیرەک وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەروەردەی سلێمانی لە بارەی ھەواڵێکی (خەڵک) ڕوونکردنەوە دەدات

خەڵک-

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژھەڵات روونکردنەوە لەبارەی ھەواڵێکی پێشتری تۆڕی میدیایی خەڵک دەدات و دەڵێت، ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن جیاوازە لەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ئەو نوسراوەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، لە رۆژی ١٢/٢٥ ــەوە تا ١/٢ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پشووی ڕەسمی دەبێت.

لەو بارەیەوە مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: ئەو ساڵنامەیە ھەڵەیە و بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە ساڵ بەو ساڵنامەیە ناکات و ساڵنامەی تایبەت بە خۆی دارشتووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩، رۆژانی ٢٠١٨/١٢/٢٥ و ٢٠١٩/١/١ و ٢٠١٩/١/٦ پشووی ڕەسمی دەبێت، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری یەکەم لە رۆژی ٢٠١٩/١/٧ ــەوە دەستپێدەکەن و تا رۆژی ٢٠١٩/١/١٦ بەردەوام دەبن.

پشووی کۆتایی وەرزی یەکەمیش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/١/١٧ دەستپێدەکات و لە رۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١/٢٢ کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١/٢٣ دەوامی ڕەسمییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین