ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی سكاڵا تۆمار دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكێتی تیمی پارێزەرانی ڕاسپارد بۆ سكاڵا تۆماركردن لەسەر هەموو ئەو كەسانەی لەماوەی ڕابردوودا “تۆمەت و درۆیان خستە پاڵی” دەربارەی ساختەكاری، دەستەی باڵای پارێزەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو كەسانەی بە درۆ لە میدیاكانەوە و بە ئیرادەی هێز و پیلانێكی دەرەكی بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقام تۆمەتیان خستەپاڵ یەكێتی دەدرێنە دادگا.

محەمەد مەجید عەسكەری‎‎، مافپەروەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندووە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی فەرمان بەو 100 پارێزەرە دەكات، كە بۆ ماوەی مانگێكە لەگەڵ تیمێكی شارەزایانی یاسادا دۆسیەی ئەو كەسانە ئامادە دەكەن، كە تۆمەت و تەشهیر و سوكایەتیان بە یەكێتی و حزبی شەهیدان كرد بۆ چەواشەكردنی شەقام و داپۆشینی شكستی لیستەكانیان لە هەڵبژاردن.

دەشڵێت: “بە پێی زانیارییەكان، هەموو ئەو كەسانەی بە درۆ لە میدیاكانەوە و بە ئیرادەی هێز و پیلانێكی دەرەكی بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقام تۆمەتیان خستەپاڵ یەكێتی، دەدرێنە دادگا”.

بە وتەی ئەو مافپەروەرە، “سەرچاوەیەك نزیك لە دەستەی باڵای پارێزەرانی یەكێتی ئاشكرای كردووە، هەندێك لەو كەسانەی ڕوبەڕوی دادگایان دەكەینەوە داوای شەفاعەتی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتییان كردووە بۆ هەڵگرتنی سكاڵای یاسایی لەسەریان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی ڕاگەیاند و وەك لە ئەنجامەكانیشدا دەردەكەوێت، كورسیەكانی یەكێتی وەك خۆیان ماونەتەوە و كەمیان نەكردووە.

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی پارێزەرەكانی جوڵاند09/08/2018یەكێتی بەڕەسمی تیمی پارێزەرانی راسپارد بۆ سكالاكردن لەسەر هەموو…

Posted by Mohamad M Askari on Thursday, August 9, 2018

کوردستان

باڵەکایەتی.. گەنجێک بەهۆی پەلاماری مانگایەکەوە گیانی سپارد

خەڵک-نزار مستەفا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١٢/١٥، لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان دوای ئەوەی گەنجێک هەوڵی ڕزگار کردنی مانگایەک دەدات تا لە شاخ نەکەوێتە خوارەوە، مانگاکە پەلاماری دەدا و بەسەختی برینداری دەکات و دواتریش بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هەڵمەت ئیسماعیل هاوڵاتی و دانیشتووی ناحیەی قەسرێ، لە بارەی ئەو ڕووداوە بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: “پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی ئەمین عەبدولرەحمان (تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان)، بۆ ڕزگارکردنی مانگایەک چۆتە سەر شاخێکی ئەو ناوچەیە و بەھۆی پەلاماری مانگاکەوە بە سەختی بریندار بووە.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی گەشتینە ھانای ئەو گەنجە، بریندارییەکی زۆری پێوە دیار بوو، گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵک) کاتی دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکات

خەڵک-یەحیا حبیب

پارێزگای هەڵەبجە لە کۆتاییەکانی دابەشکردنی بەرمیلی دووەمی نەوتە لە سنورەکەدا و ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، “دوای سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەرمیلی چوارەم لە پارێزگاکەدا.”

ئاوات محەممەد، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامێتی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، “پارێزگای هەڵەبجە بەپێی سستەمی کارتی زیرەک دوو بەرمیل نەوتی وەرگرتوە و سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ ‌قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەک دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدەین، دوای سەری ساڵ دەستبکرێت بە دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ماڵان لە پارێزگاکەدا.”

وتیشی، “پێشتر بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق بەرمیلێک نەوتی دابین کرد بەسەر پارێزگاکەدا و بەوەشەوە دوای سەری ساڵ چوارەم بەرمیل دابەشدەکرێت و لەو ناوچانەشەوە دەستپێدەکەین، کە سەرما و سۆڵەیان زیاترە وەک ناوچە شاخاوییەکان.”

پارێزگای هەڵەبجە ٢٧ ھەزار و ٩٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێیە و بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر تەواوی ئەو خێزانانە، پێویستی بە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیتر نەوت ھەیە و لە ئێستاشدا تەنھا ٦٢٠ خێزان ماون بەرمیلی دووەم بە کارتی زیرەک وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەروەردەی سلێمانی لە بارەی ھەواڵێکی (خەڵک) ڕوونکردنەوە دەدات

خەڵک-

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژھەڵات روونکردنەوە لەبارەی ھەواڵێکی پێشتری تۆڕی میدیایی خەڵک دەدات و دەڵێت، ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن جیاوازە لەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ئەو نوسراوەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، لە رۆژی ١٢/٢٥ ــەوە تا ١/٢ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پشووی ڕەسمی دەبێت.

لەو بارەیەوە مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: ئەو ساڵنامەیە ھەڵەیە و بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە ساڵ بەو ساڵنامەیە ناکات و ساڵنامەی تایبەت بە خۆی دارشتووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩، رۆژانی ٢٠١٨/١٢/٢٥ و ٢٠١٩/١/١ و ٢٠١٩/١/٦ پشووی ڕەسمی دەبێت، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری یەکەم لە رۆژی ٢٠١٩/١/٧ ــەوە دەستپێدەکەن و تا رۆژی ٢٠١٩/١/١٦ بەردەوام دەبن.

پشووی کۆتایی وەرزی یەکەمیش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/١/١٧ دەستپێدەکات و لە رۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١/٢٢ کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١/٢٣ دەوامی ڕەسمییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین