سێ بازرگان بە نیو کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران



لە هەولێر سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە نیو کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی سێ کەسیان لە هەولێر دەستگیرکرد، کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕی نیو کیلۆ لەماددەی کریستاڵ و بڕێک لە ماددەی ماریجوانایان پێگیراوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

یاسای نەوت و گاز ڕادەستی ئەنجوومەنی شورا کرا
پێشت یاسای نەوت و گاز ڕادەستی ئەنجوومەنی شورا کرا
شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی داخرا
دواتر شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار