هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە


ڕۆژی یەكشەممە دەستەی ئاماری هەرێنمی کوردستان بڵاوی کردەوە کەڕێژەی هەڵئاوسان بەڕێژەی ٠.٦٪ بۆ مانگەکانی نیسان و ئایار کەمی کردووە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمە چوارەم مانگی لەسەریەکە هەڵئاوسان لەهەرێمی کوردستان کەمی کردووە.

بەگوێرەی هەژماری بنکەکانی دەستەی ئامار نرخی بەکاربردن ١١٢.٣٧ خاڵە لەمانگی ئایاردا، لەکاتێکدا بەراورد بە مانگی نیسان ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ ٠.٦٪ کەمی کردووە کە بە ١١٣ خاڵ تۆمارکراوە.

ئامارەکان ئاماژە بەوەەدەکەن، ڕێژەی هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بۆ چوار مانگی یەک لەدوای یەک ڕووی لەکەمی کردووە، پێشبینی دەکرێت هەڵئاوسان لەماوەی ساڵەکەدا ڕوو لەزیادبوون بکات و بگاتە ٢.٢٪.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەڵئاوسان بۆ ماددە خۆراکییەکان و خواردنەوە گازییەکان و پەیوەندییەکان و دانیشتوان کەمی کردووە، بەڵام نرخی جل و بەرگ و پێداویستییەکانی ناوماڵ بەشێوەیەکی کەم ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. هاوکات داتاکان ڕێژەی هەڵئاوسان لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دەردەخەن:

هەولێر: ٠.٩٪

دهۆک: ٠.٦٪

سلێمانی: ٠.١٪

شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی داخرا
پێشت شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی داخرا
دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا
دواتر دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا
پەیوەندیدار