ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پزیشكێك باسی نیشانەكانی لەجێچوونی سمتی منداڵ پێش پێگرتنی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات ڕایدەگەیەنێت، لەجێ چوونی سمت لە منداڵدا دەستنیشان ناكرێت تا دەست بە ڕۆیشتن نەكات، بۆیە دەبێت بۆ دڵنیابوون لە تەواوی جومگەی لەشی منداڵ زوو دەستنیشان بكرێت و لە (۱۰) ڕۆژی یەكەمیدا لەلایەنی پزیشكیەوە بپشكنرێت.

دكتۆر سۆران محمد غریب، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، زۆرجار حاڵەتی دەرچونی جومگەی سمتی منداڵی كۆرپە ڕوودەدات و هەستی پێناكرێت تا گەورە دەبێت، ئەمەش چارەسەرەكەی قورس تر دەكات، بۆیە دەبێت بۆ دڵنیابوون لە تەواوی جومگەی لەشی منداڵ زوو دەستنیشان بكرێت بەوەی لە (۱۰) ڕۆژی یەكەمیدا لەلایەنی پزیشكیەوە بپشكنرێت، دووبارە كاتێك تەمەنی دەبێتە (٣) سێ مانگ دووبارە منداڵەكە بپشكێنرێتەوە.

دەشڵێت: “ئەگەر لەم كاتانەدا ناتەواویەك لە جومگەیەك دیاریكرا ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ چارەسەر بكرێت، بۆیە پەیڕەوكردنی هەندێك ڕێنمایی زۆربەی منداڵەكان لە گیروگرفتی نەشتەرگەری جومگەكان ڕزگار دەكات”.

وەك ئەو پزیشكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، بەم هەنگاوانە دایكان و باوكان دەتوانن لەجێچوونی سمت پێش پێگرتنی كۆرپەكەیان دەستنیشان بكەن:
۱-كاتێك كۆرپەكەت دەپێچیتەوە قاچێكی كورت ترە لەوی تریان.
۲-لە كاتی پاككردنەوەیدا قاچە دەرچووەكەی كەمتر دەكرێتەوە، یان لەوانەیە ئەگەر زۆری لێبكەیت كرتەیەك بكات و كۆرپەكە بگری.
۳- كاتێك دەتەوێت بەپێوە بیوەستێنیت، قاچ دانانێت بۆ وەستان.
٤- ئەگەر لایەك دەرچووبێت لۆچەكانی ڕانی وەك یەك نین.
٥- هەركاتێك منداڵەكەت پێی گرت و هەنگاوی نا، بەو لایەدا دەشەلێت، كە قاچی دەرچووە.

کوردستان

باڵەکایەتی.. گەنجێک بەهۆی پەلاماری مانگایەکەوە گیانی سپارد

خەڵک-نزار مستەفا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١٢/١٥، لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان دوای ئەوەی گەنجێک هەوڵی ڕزگار کردنی مانگایەک دەدات تا لە شاخ نەکەوێتە خوارەوە، مانگاکە پەلاماری دەدا و بەسەختی برینداری دەکات و دواتریش بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هەڵمەت ئیسماعیل هاوڵاتی و دانیشتووی ناحیەی قەسرێ، لە بارەی ئەو ڕووداوە بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: “پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی ئەمین عەبدولرەحمان (تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان)، بۆ ڕزگارکردنی مانگایەک چۆتە سەر شاخێکی ئەو ناوچەیە و بەھۆی پەلاماری مانگاکەوە بە سەختی بریندار بووە.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی گەشتینە ھانای ئەو گەنجە، بریندارییەکی زۆری پێوە دیار بوو، گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵک) کاتی دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکات

خەڵک-یەحیا حبیب

پارێزگای هەڵەبجە لە کۆتاییەکانی دابەشکردنی بەرمیلی دووەمی نەوتە لە سنورەکەدا و ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، “دوای سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەرمیلی چوارەم لە پارێزگاکەدا.”

ئاوات محەممەد، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامێتی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، “پارێزگای هەڵەبجە بەپێی سستەمی کارتی زیرەک دوو بەرمیل نەوتی وەرگرتوە و سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ ‌قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەک دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدەین، دوای سەری ساڵ دەستبکرێت بە دابەشکردنی چوارەمین بەرمیل نەوتی ماڵان لە پارێزگاکەدا.”

وتیشی، “پێشتر بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق بەرمیلێک نەوتی دابین کرد بەسەر پارێزگاکەدا و بەوەشەوە دوای سەری ساڵ چوارەم بەرمیل دابەشدەکرێت و لەو ناوچانەشەوە دەستپێدەکەین، کە سەرما و سۆڵەیان زیاترە وەک ناوچە شاخاوییەکان.”

پارێزگای هەڵەبجە ٢٧ ھەزار و ٩٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێیە و بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر تەواوی ئەو خێزانانە، پێویستی بە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیتر نەوت ھەیە و لە ئێستاشدا تەنھا ٦٢٠ خێزان ماون بەرمیلی دووەم بە کارتی زیرەک وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەروەردەی سلێمانی لە بارەی ھەواڵێکی (خەڵک) ڕوونکردنەوە دەدات

خەڵک-

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژھەڵات روونکردنەوە لەبارەی ھەواڵێکی پێشتری تۆڕی میدیایی خەڵک دەدات و دەڵێت، ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن جیاوازە لەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ئەو نوسراوەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، لە رۆژی ١٢/٢٥ ــەوە تا ١/٢ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پشووی ڕەسمی دەبێت.

لەو بارەیەوە مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: ئەو ساڵنامەیە ھەڵەیە و بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە ساڵ بەو ساڵنامەیە ناکات و ساڵنامەی تایبەت بە خۆی دارشتووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩، رۆژانی ٢٠١٨/١٢/٢٥ و ٢٠١٩/١/١ و ٢٠١٩/١/٦ پشووی ڕەسمی دەبێت، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری یەکەم لە رۆژی ٢٠١٩/١/٧ ــەوە دەستپێدەکەن و تا رۆژی ٢٠١٩/١/١٦ بەردەوام دەبن.

پشووی کۆتایی وەرزی یەکەمیش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/١/١٧ دەستپێدەکات و لە رۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١/٢٢ کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١/٢٣ دەوامی ڕەسمییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین