ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر لە ئۆفیس کاردەکەیت، مەترسی خزانت لەسەرە، چۆن خۆتی لێدەپارێزیت؟

خێزان

کاری ئۆفیس و دانیشتن لەسەر کورسی بۆماوەی زۆر بەبێ زیانی تەندروستی نییە، یەکێک لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەش خزانی ماسولکەی ناوەندی سمتە dead butt syndrome کە بەهۆی دانیشتنی زۆر لەسەر کورسی توشت دەبێت.

 

لە کاتی توشبون بوم نەخۆشیە هەست بە ئازاری بەردەوام دەکەیت لە کەلەکە و پشت و ئەژنۆ و حەوزدا و بەردەوامبونیشی رەنگە توشی کێشەی گەورەترت بکات کە دواتر بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت.

بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەم نەخۆشیەت هەیە یاخود نا، یەکێک لە قاچەکانت وەک لە وێنەکەدا هەیە بنوشتێنەرەوە و بەرزی بکەرەوە، گەر کەلەکەت جەڵی کرد ئەوا هێمایە بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەت هەیە.

چارەسەرەکان:

– پێویستە لە نیوان هەر ٢ کاتژمێرێک کارکردندا ٥ بۆ ١٥ خولەک لەسەر جێگەگەت هەڵبستیت و بجوڵێیت.

– هەوڵبدە بەسەر قادرمەدا بێتەخوارەوە بچیتەوە سەرەوە.

– ئەو وەرزشانە بکە کە ماسولکەی ناوچەی حەوز دەجوڵێنێت.

– کاتێک لە ماڵەوە کاردەکەیت لە جیاتی کورسی لەسەر تۆپی یاری جیم دابنیشە.

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕێک بۆ تواندنەوەی چەوری ورگت داندراوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسوودە کە ڕێک بۆ تواندنەوەی چەوری ورگت داندراوە:

 

بۆ سوتاندنی بەشی سەرەوە سکت ئەم وەرزشە بکە:

– دواتر بۆ بەشی خوارەوە ئەم وەرزشەیان بکە

– پاشان بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی لاتەنیشت ئەم وەرزشە بکە

– بەم جۆرەوەی لە وێنەکە دەیبینیت بەدەمدا بوەستە و تا دەتوانیت بەبێ جوڵە بەوجۆرە بمێنەرەوە

 

– دواتر بۆ ماسولکەکانی ناوەوەی سکت ئەم وەرزشە بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لیمۆ و سیر بەکەیەوە تێکەڵبکە و بەم شێوازە بیخۆ، پێویستت بە قه‌سته‌ره‌ و باڵۆن نابێت

خێزان

لیمۆ و سیر دوو خۆراكی زۆر به‌هێز و به‌سودن و كاتێكیش به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانخۆیت كاریگه‌ریه‌كی زۆر باش و ناوازه‌یان هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌ جۆرێك كه‌ واده‌كات پێویستت به‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌بێت.

سیر و لیمۆ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی  كۆرستڕۆڵی خوێن داببه‌زێنێت و ده‌ماره‌خانه‌كان به‌ باشی پاكده‌كاته‌وه‌ و سوڕی خوێن له‌ جه‌سته‌دا زۆر چالاك ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ چیدیكه‌ پێویستت به‌ قه‌سته‌ره‌و باڵۆن نامێنێت.

بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ سیر و لیمۆ ئه‌م گیراوه‌یه‌ دروست بكه‌:

٦  لیمۆ

٣٠  پارچه‌ سیر

لیمۆ و سیره‌كه‌ پاكبكه‌و قاشی بكه‌ و  به‌یه‌كه‌وه‌ بیانكه‌ره‌ عه‌ساره‌وه‌ و كه‌مێك ئاویشی تێبكه‌، دواتر بیكه‌ قاپێكه‌وه‌و ٢ لیتر ئاوی تێبكه‌و جوان بیكوڵێنه‌، پاش ئه‌وه‌ به‌باشی كوڵا دواتر بیكه‌ شوشه‌وه‌و له‌ به‌فرگردا هه‌ڵی بگره‌.

 

ڕۆژانه‌ ٥٠ میلیلیتر له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆ و پاش 3 هه‌فته‌ له‌ خواردنی هه‌فته‌یه‌ك پشوو وه‌رگره‌، دواتر 3 هه‌فته‌ی دیكه‌ بیخۆره‌وه‌ و له‌ ساڵێكیشدا ته‌نها 2 جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەكارهێنانی تەختە بۆ لەتكردنی گۆشت و میوە و سەوزە تەندروستە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندازیارێكی بواری خۆراك لە تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەكارهێنانی تەختەی لەتكردنی گۆشت و میوە و سەوزە بەهۆی پاك نەكردنەوەی سەرچاوەیەكی سەرەكی هەڵگرتنی بەكتریا و میكرۆبە و دەشڵێت: “ئەگەر ڕەچاوت نەكردووە لەمەودوا پابەندی ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە بە”.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەكارهێنانی تەختەی دار بۆ لەتكردنی مریشك و گۆشت زۆر جار بەهۆی پاك نەكردنەوەی سەرچاوەیەكی سەرەكی هەڵگرتنی بەكتریا و میكرۆبە.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی لە كاتی وردكردنی گۆشت، تەختەكە چاڵ دەبێت و بەشێك لە گۆشتەكە لەناو چاڵەكە دەمێنێتەوە توانای پاككردنەوەی نییە دواتر، كە گۆشتی لەسەر ورد دەكرێتەوە ڕاستەوخۆ بەكتریاكە لەڕێگەی گۆشتەكەوە دەگوێزرێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، لەوە مەترسیدارتر بەكارهێنانی هەمان تەختەی گۆشتە بۆ سەوزە و میوە، كە مادەی خاون و بێ كوڵاندن ڕاستوخۆ بەكاردێن و بەكتریا و میكرۆب دەگوازێتەوە بۆ لەشی مرۆڤ، بۆیە پێویستە بە پێی خۆراكەكان تەختەی جیاواز بەكاربێت.

لەشكر حەمید ڕێنمایی هاولاتیان دەكات و دەڵێت: “بۆیە باشترە مادەیەك بەكاربێت بۆ لەتكردن چاڵی و بۆشایی دروست نەكات و بتوانرێت دوای بەكارهێنان بە ئاوی گەرم بشۆردرێت”.

ئاشكراشی كردووە، بەپێی ڕێنماییەكانی سەلامەتی خۆراك بۆ ڕێگری لە بەكتریا گرنگە ئەو ئامێرانەی بەكاردێت بە تایبەت چەقۆ و تەختەی وردكردن، ڕەنگەكەی بە پێی خۆراكەكان جیاواز بێت بۆ ئەوەی بە پێی خۆراكەكە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، مەبەست لە دیاریكرنی ڕەنگەكان تەنها بۆ جیاكردنەوەیە واتە تەختەی خۆراكێك بۆ خۆراكێكی تر بەكارنەهێنرێت

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراك بەم جۆرە ڕەنگەكان و خۆراكەكان دیاری دەكات:

۱.رەنگی سەوز بۆ سەوزە و میوە
۲.رەنگی شین بۆ ماسی
۳.رەنگی جگەری بۆ گۆشتی نەكوڵاو
٤.رەنگی قاوەیی و رەش بۆ گۆشتی كوڵاو
٥.رەنگی زەرد بۆ مریشك
٦.شینی كاڵ بۆ شیرەمەنی و نان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین