ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چۆن وا دەکەیت بۆیەیی نینۆکەکەت بۆ ماوەیی چەند ڕۆژێک بەبێ ئەوەی تێک بچێت بمێنێتەوە؟

خێزان

كاتێكی زۆر لە بۆیەكردنی نینۆكەكانت بەسەر دەبەیت بەڵام لەماوەی ڕۆژێك یان كەمتر لێدەبێتەوەو پیس و ناشرین دەبێت جا بەهەر هۆكارێك بێت، ئەوەش شتێكی بێزاركەرە بەڵام بۆئەوەی بۆیەی نینۆكت ماوەیەكی درێژتر بمێنێتەوە ئەم هەنگاوانە بۆیەی نینۆكت بەكار بهێنە:

 

– نینۆكەكانت شێداربكە: ئەگەر هاتو نینۆكەكانت زوو بشكێن و وشك بن ئەوە بە دڵنیاییەوە بۆیەكەشی هەرزوو وشك دەبێتەوەو پێوەی نامێنێت، زەیتی سروشتی بۆ شیداركردنی نینۆكت بەكاربهێنە.

– سركەی سێو بدە لە نینۆكەكانت پێش بۆیە كردن ئەمە وا دەكات بۆیەكە زوتر وشك ببێتەوەو ماوەیەكی زۆرتر پێوەی بمێنێتەوە.

– پێش ئەوەی بۆیە بدەی لە نینۆكت شوشەكە مەشڵەقێنە بۆ ئەوەی هەوا وەرنەگرێت چونكە ئەوە وادەكات بۆیەكە زوتر لێببێتەوە بە نینۆكتەوە.

– بۆیەكە بە چەند چینێكی تەنك لە نینۆكت بدە چونكە ئەگەر بە ئەستوری لێی بدەی ئەوە كڵۆ دەبێت و زوتر لێدەبێتەوە.

– چاوەڕێبكە تا بۆیەكەت بەتەواوی وشك ببێتەوە،   بۆیەی نینۆك پێویستی بە ٦ كاتژمێرە بۆ وشك بونەوە بە تەواوی،  ئەمە مانای وانیە تا ٦ كاتژمێر دەست لە هیچەوە نەدەیت بەڵام هەوڵبدە شتی ڕەقی بەر نەكەوێت.

– دوای بۆیە كردن دەستت مەخەرە بەر پانكەو موبەریدە بۆ وشككردنەوەی بۆیەكە بەڵكو لێی گەڕێ‌ خۆی وشك ببێتەوە چونكە بەو جۆرە هەوا وەرگرێت و زوتر لێدەبێتەوە.

ماڵداری

ئەم ڕووەکانە لە باخەکەتدا بچێنە، مێش و مەگەز نایەت بە لاتدا

خێزان

هەندێک ڕووەک هەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی لە باخچەی ماڵەکەتدا بیچێنیت و بەسوودە بۆ دوورخستنەوەی مێش و مەگەز، چونکە حەزیان بە بۆنەکەی نییە و نایەن بەلایدا، ئەوانیش:

 

-گوڵی لاڤاندار یەکێکە لە بەهێزترین ئەو ڕووەکانەی مێشوولە دوور دەخاتەوە.

-گوڵی شەمعەدانی، جگە لەوەی بەهێزە و لە هەموو کەش و هەوایەک خۆی ڕادەگرێت، مێش و مەگەز دوور دەخاتەوە.

– ڕۆزمێری یەکێکی دیکەیە لە بەسووترین ڕووەکەکان بۆ ئەو مەبەستە.

– نەعنا بۆنێکی خۆشی هەیە بۆ مرۆڤ، بەڵام لای مێش و مەگەز زۆر بێزارکەرە

– دانانی ئینجانەی ڕیحانەش یەکیکی دیکەیە لەو ڕوەکانەی مێش و مەگەز دووردەخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

سوراوێکی سروشتی و ناوازە بۆ لێوەکانت کە بە چەوەندەر دەتوانیت درووستی بکەیت!

خێزان

جوانی و ناسکی و سروشتی بونی لێوەکانت زۆر گرنگە بۆئەوەی وێنایەکی جوانت لەسەر دروستبکات، بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش ئەم گیراوەیەی خوارەوە باشترینە:

 

پێکهاتەکان:

– چەوەندەرێک

– کەوچکەچایەک زەیتی گوێزی هیندی

– کەوچکەچایەک هەنگووین

 

چەوەندەرەکە پاک بکە و  پارچە پارچەی بکە و دواتر بە گوشەرێک پارچەکان جوان  بیگوشە تا شەربەتەکەی لێدێتە دەرەوە، پاشان زەیتی گوێزی هیندی و هەنگووینەکەی تێبکە و تێکی وەربدە، ناوە ناوە گیراوەکە بدە لە لێوەکانت، پاش چەند هەفتەیەک کاریگەریەکەی دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن زۆر بە ئاسانی ئەو بنێشتە لێدەکەیتەوە کە بە جلەکانتەوە دەنوسێت؟

خێزان

زۆرجار بەسەرمان هاتووە کە بنێشت بەسەر جل و بەرگەکانمانەوە دەنوسێت و زۆر بێزارمان دەکات، بەڵام بۆ ئەوە چارەسەرێکی ئاسانمان بۆ دۆزیونەتەوە.

بنێشت کاردانەوەی خێرای هەیە بەرامبەر گۆڕانکاری پلەی گەرما و لە کاتی تەزیندا ڕەق دەبێت، هەر بۆیە پارچەیەک سەهۆڵ بکەرە سەر بنێشتەکە و کەمێک چاوەڕوان بکە تا بەباشی ڕەق دەبێت، دواتر بە جەقۆیەک بنێشتەکە لە جلەکانت بکەرەوە.

بەر لەوەی ئەم کارە بکەیت هەرگیز بنێشتەکە ڕامەکێشە بە مەبەستی لێکردنەوەی، چونکە زیاتر بە جلەکانەوە دەنوسێت و ناشرینتر دەردەکەوێت.

دەتوانیت هەمان تاکتیک بۆ لێکردنەوەی بنێشت بە فەڕش و کەرەستەی دیکەی ماڵەکەتەوە بەکار بهێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین