محەمەد حاجی مەحمود؛ مەسعود بارزانی و نوری مالیكی خاوەنی پێكهێنانی كابینەی نۆیی حكومەتن



سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی مەسعود بارزانی و نوری مالیكی، بووە هۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و پێویست ناكات كەسی دیكە خۆی بكات بە خاوەنی پێكهێنانی ئەو كابینەیەی حكومەت.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، زۆربەی كات بۆ پێكهێنانی حكومەت لە عیراق تەواوی بەرپرسانی عێڕاق هاتونەتە هەولێر و‌ لە هەولێرەوە كابینەكانی حكومەتی عێڕاق پێكهێنراون، بۆ ئەم جارەش ئەمە ڕاستە .

ڕاشیگەیاندووە، ئەمجارەیان ڕێككەوتنی نێوان مەسعود بارزانی و نوری مالیكی سەركەوت بەسەر سەرجەم گرفتەكاندا و پێویست ناكات كەسی دیكە خۆی بكات بە خاوەنی پێكهێنانی ئەو كابینەیەی حكومەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە عێراق بۆیە عێراقە كە كوردی تێدایە، ئەگەرنا وەك چۆن سعودیە عەرەبییە و قەتەر عەرەبییە و مەغریب عەرەبییە و عێراقیش ناوێكی لەو بابەتەی دەبوو، بەڵام عێڕاق جیاوازە لە وڵاتە عەرەبییەكانی دیكە چونكە كوردی تێدایە.

سەرۆك كۆماری عیراق داوای بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات دەكات
پێشت سەرۆك كۆماری عیراق داوای بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات دەكات
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ سنوورەكان دەپارێزن و هێڵی سفری دەگرنە دەست
دواتر وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ سنوورەكان دەپارێزن و هێڵی سفری دەگرنە دەست
ەیوەندیدار