ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە گەندەڵی تۆمەتباركراوە
دەڕاجی بۆ عەبادی: خاوەنی خێزانین

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێك لەو وەزیرانەی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دۆسێكەی رەوانەی دەستەی دەستپاكی عیراق كراوە و تۆمەتی گەندەڵی رووبەڕووكراوەتەوە دەڵێت، ئێمە خاوەن خێزانین و ئەو كارە زیان بە ناوبانگ و ناوبانگی خێزانەكانمان دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، محەمەد ساحب دەڕاجی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ، داوای لە حكومەت و گەلی عیراق كرد، واز لە رووبەڕووكردنەوەی تۆمەتە پوچەكان لە دژی بەرپرسان بهێنن، چونكە ئەوان خاوەنی خێزانن، و ئەو كارەش زیان بە ناوبانگ و ناوبانگی خێزانەكانیان دەگەیەنێت.

دەڕاجی لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە”من ئێستا لێرەم و دەڵێم بابەس بێت، چونكە ئێمە خاوەنی خێزان و كوڕ و كچین، نامانەوێت ئەوەی هەوڵ دەدات هێز و تواكانی خۆی دەربخات و خۆی وەك پاڵەوان نیشان بدات، تۆمەتەكان رووبەڕووی ئێمە بكاتەوە”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی پێشووی عیراق، دەڵێت”ئەو گرێبەستە گەندەڵانەی دراوەتە پاڵ ئێمە، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا كراون و بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی وەزیران رەوانە كراوە، بۆیە وەزارەتەكەی ئەوان هیچ پەیوەندی پێوە نییە”.

لەم چەند رۆژەی رابردوو، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دۆسێی ژمارەیەك وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی رەوانەی دەستەی دەستپاكی عیراق كرد كە بە گەندەڵی تۆمەتباركراون، محەمەد ساحب دەڕاجی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنیش لەنێوانیادا بوو.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین