ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پرۆسەكە كۆتایی هات
دوایین وەجبەی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رایدەگەیەنێت، 24297 حاجی لەڕێی 81 گەشتەوە گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە.

ئەمڕ پێنج شەممە، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”هێڵی ئاسمانی عیراق سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، دوایین گەشتی تایبەت بە گواستنەوەی حاجیانی عیراقی بۆ سعودیە ئەنجامدا، بەوشێوەیە كۆتایی پرۆسەی گواستنەوەی حاجیان رادەگەیەنین لەڕێی فڕۆكەخانەكانی (بەغدا، نەجەف، سلێمانی، هەولێر”، ئاماژەی بە كۆی گشتی ئەو حاجیانەش كرد كە لەڕێی هێڵی ئاسمانی عیراقیەوە گواستراونەتەوە بۆ سعودیە كە بە وتەی ئەو “24297 حاجی بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پلانی گواستنەوەی حاجیان كە لەلایەن كازم فنجان وەزیری گواستنەوەوە سەرپەرشتی كرا، بەسەركەوتوویی لەم وەرزەدا بەبێ‌ هیچ ئاستەنگێك بە ئەنجام گەیشت كە لەڕێی 81 گەشتەوە بووە و بەسەر پێنج وێستگەدا دابەشكران كە بەمشێوەیە بوون: بەغدا 31 گەشت، نەجەف 10 گەشت، بەسرە 11 كگەشت، هەولێر 18 گەشت، سلێمانی 10 گەشت”.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، ستایشی رۆڵی هەموو كارمەندانی وێستگەكانی كۆمپانیاكەی كرد لە فڕۆكەخانەكانی عیراق كە بە وتەی ئەو، هەوڵێكی زۆرییان خستەگەڕ بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە حاجیان.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین