ئەمڕۆ ساڵڕۆژی گۆڕینی دەسەڵاتی عێراقە لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری



لەڕؤژێکی وەک ئەمڕۆدا و 65 ساڵ لەمەوبەر کودەتایەکی سەربازی ئەنجام دراو سیستمی دەسەڵات لە عێراق گۆڕدرا.

لە 14ی تەمموزی ساڵی 1958 و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا سیستەمی پاشایەتی لە عێراق نەما و بوو بە کۆماری.ئەوەش دوای ئەوە هات کە عەبدولکەریم قاسم و چەند ئەفسەرێکی باڵای سوپا لە بەرەبەیانی رۆژی 14ی تەمموز، لە کودەتایەکی سەربازیدا فەرماندەی گشتی سوپا و تەلەفیزیۆنیان کۆنترۆڵکرد،

پاشان هێزەکانیان ڕێکخست و بەئوتومبیلی سەربازییەوە بەڕێکەوتن بۆناو شار و، دواتر هێزەکانیان چونە سەر کۆشی (الرحاب) سەرجەم خێزانی مەلیک فەیسەڵی دووەم بە ژن و منداڵی چەند مانگەوە کۆیان کردنەوە و لە حەوشەی کۆشکدا گولەباران کران.

دوابەدوای ئەو ڕووداوەس دەستەی سەرۆکایەتی کودەتاکە لەتەلەفیزیۆنی فەرمی عێراقەوە هەواڵی سەرکەوتنی کودەتاکەیان بەسەر دەسەلاتی مەلیک فەیسەڵی دووەم دا ڕاگەیاند و دواتریش لە بەیاننامەیەکدا راگەیەندرا لە سیستمی پاشایەتی لە عێراق کۆتایی هاتووە و سیستمی کۆماری دەستبەکاربووە.

پاشان دەستووری عێراق هەموارکرایەوە و لە مادەی سێ_دا ئاماژە بەوەکرا، کە (کورد و عەرەب) هاوبەشن لە ئەرک و مافدا.

 

 

ئاگرەکەی چیای ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵکرا
پێشت ئاگرەکەی چیای ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵکرا
گەورە تیرۆرستێک لەسلێمانی دەستگیرکرا
دواتر گەورە تیرۆرستێک لەسلێمانی دەستگیرکرا
ەیوەندیدار