ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆ چی مرۆڤەکان دەمرن؟ شیکارێک و تێڕوانینێکی زانستی

خێزان
مردن چیە؟ بۆچی زیندەوەران بەگشتی هەموویان دەبێت بمرن؟ خانە یان زیندەوەرە نەمرەکان چین؟ ئایا ڕۆژێک دێت مرۆڤ بگاتە قۆناغی نەمری؟
لوقمان حەوێز ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تێکساس لەبارەی ئەم حاڵەتەوە شیکارێک و تێڕوانینێکی زانستی هەیە.
مردن چییە؟
مردن لە هەموو زیندەوەرەکان بە مرۆڤیشەوە بریتیە لە وەستانی بەردەوام و ئێجگارەکی هەموو کردار و زیندەچالاکییە بایۆلۆژییەکانی ناو هەموو خانەکانی لەش و پێکهاتەی ئەو زیندەوەرە لەبەر هەر هۆکارێک بێت، لەئەنجامی ئەم وەستانەش یەکسەر ئەو خانانە بەشێوەیەکی سروشتی شیدەبنەوە بۆ ئەو توخم و پێکهاتە سەرەکیانەی لێی دروست بوون، هەموو ئەو پێکهاتانەش ئەگەر بە ڕاستەوخۆیی بێت یان ناڕاستەوخۆیی بەتێپەڕبوونی کات تێکەڵی ئاو، هەوا، هەروەها خاکی گۆی زەوی دەبنەوە.
مردن، بەتایبەتی مردنی مرۆڤەکان هەر لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستا لەلایەن هەموو کۆمەڵگاکان بە گەورەترین تڕاژیدیا و ناخۆشترین ڕووداو دانراوە، ئەویش لەبەر نەمان و پچڕانی بەردەوامی پەیوەندیە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ مرۆڤە مردوەکە.

پڕۆسەی پیربوون و مردن.
بۆچی ئێمەی مرۆڤ و زۆربەی هەرە زۆری زیندەوەران لە کۆتایییدا هەر دەبێت بمرین؟
هەموو مرۆڤەکان، هەروەها زۆربەی هەرە زۆری زیندەوەران ئەگەر بە درێژایی ماوەی ژیانیشیان لە هەموو هۆکارەکانی مردن ڕزگاریان ببێت، لەکۆتاییدا هەر دەمرن و لەناودەچن بەهۆی دیاردەی پیربوون، لە ووڵاتی بەریتانیا لە ئێستادا هۆکاری مردنی 9 کەس لە کۆی 10 کەس بەهۆی پیربوونەوەیە، کەواتە پیربوون چیە و بۆچی ڕوودەدات؟
پیربوون لە مرۆڤدا بریتیە لە کەڵەکەبوونی هەموو گۆرانکاریەکانی ناو خانەکانی لەش بە تێپەڕبوونی کات، لە ڕاستیدا تاوەکو ئێستا هەموو هۆکارەکانی دیاردەی پیربوون ڕوون و ئاشکرا نیە، لە نوێترین لێکۆڵینەوەکاندا سەرەکیترین هۆکاری پیربوون لە مرۆڤدا دەگێڕدرێتەوە بۆ کەڵەکەبوونی ئەو زیانانەی بە زنجیرەکانی DNA ی دەگات لەناو خانەکان یان ئەوەی پێی دەووترێت DNA.Oxidation واتە بەئۆکسیدبوونی دی ئێن ئەی.

وێنەکەی خوارەوە: تابلۆیەکی نیگارکێشی بەناوبانگی فەڕەنسی فیلیپ دی چامپێنە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم، گوڵ و کەللە سەرەکەی مرۆڤ ئاماژەن بە ژیان و مردن، کاتژمێرەکەش نیشانەیەکە بۆ کات کە ژیان ومردن تیایدا دروست دەبن.

ژیاندۆستی

چەند کلتورێکی جیاواز لە وڵاتان کە گرنگە بیزانیت، چونکە ڕەنگە گەشتی بۆ بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کلتورێکی جیاوازە لە وڵاتان کە گرنگە بزانیت، چونکە ڕەنگە گەشتی بۆ بکەیت:

 

– لە دوبەی گەر چایەکە یان قاوەکە نیوەبوو، واتە بەخێربێیت و فەرموو دانیشە، بەڵام گەر بە پڕی بوو جۆرێکە لە بێڕێزیی و واتە بڕۆ!

– لە ئیتاڵیا نابێت دوای پەنیری زیادە بکەیت لە وەستاکە بۆ پیتزا، چونکە پێی بیزاردەبێت  و مانای ئەوەیە ئەو خۆی ڕێژە دروستەکە نازانێت!

– لە تایلەند شتێکی نامۆیە گەر چەتاڵ بۆ پێخواردن بەکار بهێنیت، چونکە ئەوان تەنها بۆ گرتنی خواردن یان کردنە سەر کەوچک بەکاری دەهێنن

– لە چین گەر شتت خوارد نابێت هەمووی تەواوبکەیت و پێویستە کەمێک لە قاپەکە بهێڵیتەوە.

– لە ژاپۆن بێڕێزیە گەر چۆپستیک  بە بەرزی دابنێیت و پێویستە بیکەیتە سەر قاپەکەت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ هەڵەی ڕۆژانە کە نابێت جارێکی دیکە دوبارەیان بکەیتەوە

خێزان

هەندێك عادەت‌  خووی هەیە كە زۆر خراپن و  هەستیشیان پێ ناكەین، ئەمەی خوارەوە هەندێکیانە کە نابێت جارێکی دیکە دوبارەی بکەیتەوە:

– بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن، چونكە خەوەكەت تێك دەدات‌و هۆكارێكیشە بۆ دروستبوونی خەمۆكی.


– گەڕان بەنێو ئینتەرنێت بەبێ ئەوەی بزانی كام پێگەیە دەكەیتەوە.


– خوێندنەوەی لەرادەبەدەری كۆمێنتەكان، چونكە پێویستیان بەكاتێكی زۆر هەیەو پێویستە بەخێرایی ئەو كۆمێنتانە تێبپەرێنێت.

– وتی (بەڵێ) لەكاتێكدا كە دەتەوێت (نەخێر) بڵێیت.


–  سەرقاربوڵ بە ئەو کەسانەوە کە ڕقت لێیانە،  زۆر كەس هەن لەو كەسانەی ئێوە توڕە دەكەن، كەواتە لەجیاتی بیركردنەوە لەوانە بڕۆ سوپاسی كەسێكیتر بكە كە ژیانی تۆی روناك كردوەتەوە.


– ئەنجامدانی چەند كارێك لەكاتی كۆبونەوەكاندا، كە هەڵەیەكی گەورەیەو پێویستە هۆش‌و هەستت لای گفتوگۆی كۆبونەوەكە بێت.


– زۆربڵێی، ئەمە كارێكی خراپەو پێویستە لەوكاتەی بۆت دیاری كراوە قسەكانی خۆت بكەیت‌و دواتر بێدەنگی هەڵبژێریت.


– هەنگاو نەنان تا ئەوكاتەی دەزانیت سەركەوتن بەدەست دەهێنیت.

– بەراوردكردنی خۆت بەدەوروبەر مەكە، كاتێك رازیت بە هەستی خۆت لەبەرانبەر بەرانبەرەكاندا ئەوە تۆ خاوەنی هەستێكی خۆشیت، بەڵام بەپێچەوانەوە، كەواتە هیچ كات خۆت بەروارد مەكە بەوانەی دەوروبەرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٩ وێنەی ئاژەڵان، لەوکاتەدا گیراوە کە زۆر دڵیان خۆشە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ئاژەڵانە کە لەوکاتەدا گیراوە کە زۆر دڵیان خۆشە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین