سلێمانی.. بەهۆی لێچوونی غازەوە هۆڵێكی وەرزشی داخرا


 

لە شاری سلێمانی، بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەكان هۆڵی وەرزشی لوكس (LUX)ی لە گەڕەكی هەواری تازە داخست.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد كە سكاڵا هەبووە لەبارەی لێچوونی غازەوە، دوای سەردانمان دەركەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەكانی بەرگری شارستانی دەستكاری سیستمی غازەكەی كردووە و بووەتە هۆی لێچوونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوكاتەی كێشەكە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

 

چۆن لەڕۆژئاوای كوردستان شكست بە ئەردۆغان هێنرا؟
پێشت چۆن لەڕۆژئاوای كوردستان شكست بە ئەردۆغان هێنرا؟
” كارەبا بۆ ڕووناكی بەكار بهێنن نەك بۆ خۆگەرمكردنەوە”
دواتر ” كارەبا بۆ ڕووناكی بەكار بهێنن نەك بۆ خۆگەرمكردنەوە”
پەیوەندیدار