ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

١٠ ڕێگا پاش منداڵبوون بەزووی ورگت تەخت دەکات

خێزان

ئەو کێشەی زۆرێک لە ئافرەتان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لە تێکچوونی شێوەی ورگیان ئەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە و پاش ماوەیەک هەست بە گۆڕانی دەکەیت.

دەست ڕاس بگرە بەرەو کەمەرت پاشان سەرت بەرز بکەوە و لەگەڵیشیدا دەستت بهێنە بەرەو سەرەوە و کەمێک بووەستە لە ئاستێکدا.

هەوڵبدە شیری سرووشتی خۆت بدە بە منداڵەکەت لە بری شیری قوتو بۆ ئەویش ئیسفادەی زۆری دەبێت.

پاڵبدە بە دیوارێکەوە و پاشان ڕاست خۆت بەرزبکەوە و ئەم ڕاهێنانە ٢٠ جارێک دووبارە بکەوە.

خاولییەک گیر بکە لە قاچت پاشان بۆ پێشەوە ئەژنۆت پاڵ بنێ و لە هەمان کاتدا قاچت بۆ دواوەوە بهێنە.

خاولییەک لە ئەژنۆت گیر بکە و خۆت ڕابکێشە بۆ دواوەوە وا دەکات ماسولکەکانت زۆر باشتربن لە جاران.

هەردوو قاچت بەرز بکەوە و پاشان بڵاویان بکەوە.

قاچێکت درێژبکە و بە قاچەکەی دیکەیان بووەستە پاشان ئەو قاچەی درێژی دەکەیت کەمێک ڕایبگرە و بۆ هەر قاچێک ٥-١٠ جار دووبارەی بکەوە.

زیاتر و زیاتر پشتت بەرز بکەوەو پشتت ڕێک بکە لەگەڵ ڕانتدا.

قاچت ڕێک بگرە و پشتت ڕێک بەرز بکەوە لەگەڵ ڕان و حەوزتدا.
١٠ جار دووبارەی بکەوە.

لەسەر پشت بووەستە و ڕاهێنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان سک بکە.

تەندروستی

پێویستە ساڵی جارێک کەڵەشاخ بکەیت، لێرە هۆکارەکانی بخوێنەرەوە!

خێزان
كه‌ڵه‌شاخ كه‌ سونه‌تێكی ئیسلامیه‌و پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ئامۆژگاریكردوین به‌ ئه‌نجامدانی، چه‌ندین سوودی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆمان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ دیارترین سوده‌كانی:

 

– په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئارامی و هێمنی ده‌دات به‌ جه‌سته‌.

– لابه‌ری ئازاره‌و زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت و مل.

– ماسولكه‌كان به‌هێزده‌كات و ئه‌و ئازاره‌ش ناهێڵێت كه‌ به‌هۆی هه‌وكردنی ماسولكه‌كانه‌وه‌ دروستده‌بن.

– ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ نێو خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كات، زۆر به‌سوده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه‌.

– به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌ندامه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، كێشه‌ی خراپی هه‌رسكردن و ڕه‌وانی و قه‌بزی چاره‌سه‌ر ده‌كات.

– ئه‌وه‌ی له‌ نێو جه‌سته‌ت ڕوده‌دات له‌ پیستتدا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، كه‌ڵه‌شاخ زۆر به‌سوده‌ بۆ ڕه‌ونه‌قدان به‌ پێست و پێدانی ئۆكسجینی تازه‌ به‌ خانه‌كانی پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر قژیی خۆتت خۆشدەوێت، پێویستە ڕۆژانە رەچاوی ئەم ٩ خاڵە بکەیت

خێزان

هەبونی قژێکی تەندروست و بەهێز خەونی زۆرێک لە خانمان و پیاوانە، زۆرکات دەست کەوتنی ماندوبون و گرنگیدانێکی زۆری دەوێت کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیکە دەگۆڕێت، قژیش بە هەمان شێوەی بەشەکانی دیکەی جەستەی، تا دوورتر بێت لە مادە کیمییەکان تەندروستر دەبێت.

لێرەدا چەند ڕێگاو گیراوەیەکی سروشتی بۆ بەهێزکردن و درێژبوونەوەی قژ دەخەینە ڕوو.

– بڕین، بڕینی کۆتای قژەکانمان کە لاواز و مخۆرکاوین لە راستیدا کاریگەری زۆرە، دەتوانیت 1 جار لە 10 مانگ یان 12 مانگدا کۆتای قژەکەت ببڕیت.

-بەکار نە هێنانی شامپۆ، تا دەتوانیت دور بکەوەرەوە لە شامپۆ تاوەک، چونکە زیان بەو زەیتە سروشتییە دەگەیەنێت کە قژ دەری دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییەکان.

– موکەیەف کردن(بەلسەم) ، هەوڵ بدە هەموو ڕۆژێک قژت موکەیەف بکەیت، چونکە قژت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

-شانەکردن، شانەکردنی قژەکانمان دەبێتە هۆی بڵاو کردنەوەی ئەو زەیتە سروشتییەی قژ کە ڕێگە لە شکانی قژەکانمان دەگرێت، دەتوانیت هەموو شەوێک پێش خەوتن بە بەکارهێنانی شانەیەکی دان گەورە شانەی بکەیت.

– سەرینی ئاوریشمی یاخود سیرا، هەوڵبدە لە بەکارهێنانی سەرینی لۆکەو جۆرەکانی دیکە دور بکەویتەوە کە وادەکات قژەکانمان بئاڵۆسکێن، بە بەکارهێنانی قوماشیکی لوس لەو کێشەیە بەدور دەبیت.

-ئاگاداری بارودۆخی پێستت بە،  ئەگەر پێستت وشک بو ئەوا قژیشت بە دڵنیاییەوە وشک دەبێت.

– بەکارهێنانی زەیتە جیاوازەکان بۆ قژت یارمەتیدەرێکی زۆر کاریگەرە بۆ پاراستنی قژت و رێگە گرتن لە وشک بونەوەی.

-هەرگیز مەهێڵە خاولی بە قژتەوە بمێنێتەوە، چونکە لولکردنی قژت لەگەڵیدا دەبێتە هۆی شکان و لاوازکردنی.

-خواردنی زەیتە تەندروستەکان وەک ئۆمێگا 3، گوێزی هندی، زەیتی زەیتوون، گرنگیەکی زوری بۆ دەستکەوتنی ماددە خۆراکییە پێویستەکانی قژ هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک کەرەستەی پێویستی فریاگوزاری سەرەتایی کە گرنگە لە ماڵەوە هەتانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەرەستەی پێویستی فریاگوزاری سەرەتاییە کە گرنگە لە ماڵەوە هەتانبێت:

 

– بەر لە هەمووشت پێویستە کەرەستەی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی پاشدا دابندرێت و کەرەستەکان ئیکسپایەر نەبێت  و ئەندامانی خێزان شارەزاییان لە بەکارهێنانێدا هەبێت.

 

– ئەو کەرەستانەی بۆ بڕین و برینداربوون پێویستە گرنگە لە سندوقەکەدا بونی هەبێت وەک باندج و لەزگە و دیتۆڵ و لۆکە  و ئەنتیبایۆتیک.

– کرێمی دژە پێوەدان و سوربونەوە و خوران

– حەبی دژە حەساسیتە و هەوکردن

باندجی درێژ و حەبی دژە ئازار بۆ شکاویی و لەجێچوون

 

– هەندێک کەرەستەی دیکەی وەک لۆکە و دەستکێش و مقەست و مووکیش بۆ دەرهێنانەوەی شوشە پێویستە

– هاوکات گرنگە لەو ناوچانەدا کە ئەگەری مار هەیە ئەم کەرەستانەت پێبێت (باندج، مقسەت، پەمپی ڕاکێشان، پەستێنەر بۆ ڕاوەستانی خوێن، کەتەر، دەرمانی ئەمۆنیا)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین