ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند وەرزشێک کە بۆ ژنی دووگیان بەسووە و ئازاری منداڵبوون کەمدەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە زۆر بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان و دەتوانن بۆ تەندروستبوونی جەستەی خۆیان ئەنجامی بدەن:

 

– بە چیچکانەوە دابنیشەو کەمێک قاچت بەرە بۆخوارەوە، هەناسەی قوڵ هەڵمژە و لەگەڵیدا ئەژنۆکانت بەرز بکەرەوە، دواتر لەگەڵ هەناسەدانەوەدا ئەژنۆکانت بەرەوە خوارەوە، ١٥ بۆ ٢٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

– وەرزشی  Kegel ئەنجام بدە، کە بۆ ماسولکەکانت زۆر باشە  و لە کاتی منداڵبوونیش ئاسانکاریت بۆ دەکات و ئازارت کەمدەکاتەوە، بەو جۆرەی لە وێنەکەدا هەیە دابنیشە و دەرچەی زێ دابخەرەوە و بیکەرەوە.

– قاچەکانت تا دەتوانیت بکەرەوە، دواتر هەرجارە و بەلایەکدا بکەوە و وەرزش بە کەمەرت بکە، کە نوشتایتەوە بە هەر لایەکدا تا ١٠ بژمێرە پاشان بچۆرە سەر لایەکەی دیکە، ٥ جار دوبارەی بکەرەوە.

– یەکێک لە باشترین وەرزشەکان بۆ ژنانی دووگیان مەلەکردنە، کە سووڕی خوێن چالاک و بەهێز دەکات.

– نابێت لە پیاسەکردن بوەستیت و ناوە ناوە کەمێک بگەڕێ

ماڵداری

لەدانانی مانیکور ئاگاداری ئەم هەڵانە بە چونکە ناشرین دەردەکەوێت!

خێزان

زۆرێک لە خانمان بۆ جوانکاری مانیکور بۆ پەنجەیان دەکەن، کە چەندین رەنگ و شێوازی جیای هەیە و بۆتە مۆدەیەکی باو، بەڵام ئایا کام رەنگە بۆیان گونجاوە.

لە هەڵبژاردنی ڕەنگی مانیکور  پێویستە لە ئەو ڕەنگانە دوربکەویتەوە کە وادەکات پیر دەربکەویت، چونکە یەکێک لەو ناوچانەی ئاستی تەمەنت دیاری دەکات دەستەکانت.

خراپترین ڕەنگەکان بۆ مانیکور  پڕتەقاڵی و پەمەی تۆخ و مۆرە، هەر بۆیە لەم ڕەنگانە دوربکەوەرەوە و لەجیاتی ئەوە ڕەنگە کراوەکان هەڵبژێرە کە ڕەنگی سروشتی پێستت ناشارێتەوە بەتایبەت ڕەنگەکانی پەمەی کاڵ و بێجی و سپی کرێمی یاخود لەماع.

باشترین شێوەی هەڵبژێردراویش بۆ مانیکور کە دەستەکانت سروشتی دەربخات شێوەی هێلکەییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵێک زانیاری کە دایک و باوکمان پێیان وتوین، بەڵام زانست سەلماندویەتی کە ڕاست نین

خێزان

کاتێک منداڵ بووین لەلایەن دایک و باوکمانەوە کۆمەڵیک قسەمان پێوتراوە کە لەو کاتەدا تەواو باوەڕمان پێی هەبووە، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لەو قسانە لە روی زانستیەوە راست نیە:

 

-کزبونی چاو بەهۆی دانیشت لەبەردەم تەلەفیزیۆن ڕاست نییە و پەیوەستە بە هۆکاری دیکەوە.

-نەنکمان پێی دەوتین چونکە پەنجەم تەقاندووە بۆیە ئیستا دەستم دەلەرزێت، لەکاتێکدا پەیوەندیان بەیەکەوە نییە.

-خواردنی چۆکۆلاتە و شیرینی نابێتە هۆی دروستبونی زیپکە وەک دەوترا.

-کاتێک بنێشت قوت دەدەیت ئەوە راست نیە کە بەگەدەتەوە گیردەبێت و بۆماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، بەڵکوو لە ماوەی ٢ ڕۆژدا نامێنێت.

-دەستلیدان لە بۆق نابێتە هۆی دروستبونی بالوکە.

-درێژبونەوەی قژ پەیوەست نیە بە کورتکردنەوەی، بەڵکوو هۆڕمۆن و تەمەن و کات ڕۆڵدەبینێت.

-ئەوەش راست نەبوو کە دەوترا دەموچات ناشرین بکەیت دواتر ناچێتەوە شێوەی ئاسایی خۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن بەپێی جۆری قژت سوراو بۆخۆت هەڵدەبژێریت؟ ئەم ڕێنماییانە پەیڕو  بکە

خێزان
سوراوی لێو دەورێكی گەورە دەبینێت لە دەرخستنی خانمان، وای لێدەكات هەست بە متمانە بە خۆبوونی خۆی و جوانی سروشتی دەم و چاوی بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە خانمان تووشی كێشەی هەڵبژاردنی سوراوی لێوی گونجاو دەبن.

بازاڕەكانی جوانكاری كۆمەڵێك جۆری باش و ماركەی تایبەت بە سوراوی لێو، لە ڕووی ڕەنگە تۆخ و قەیفەییەكان و گاریگەریان تێدایە، وەكو زانراوە هیچ شێوازێكی دیاریكراو نییە بۆ هەڵبژاردنی سوراوی لێو، بەڵام باشتر وایە لەگەڵ هەموو مەكیاژێكدا ڕێك بخرێت.

چەند ئامۆژگارییەك دەخەینەڕوو بۆ هەڵبژاردنی رەنگی سوراوی لێو بە پێی ڕەنگی قژەكەت:

 

-قژی سور:
سوراوی سور و پرتەقاڵی لەگەڵ  ئەو كەسانەی خاوەنی قژی سورن دەگونجێت، دەتوانی دەرەجەی سوراوە سورەكە هەڵبژێری بە پێی ڕەنگی قژەكە.

 

-ڕەنگی زەرد:
ئەو كەسانەی ڕەنگی قژیان زەردە سوراوی پەمەیی بە هەموو جۆرەكانیەوە دەگونجێت ئەگەر بریقەدار بێت یاخود مات بێت.

 

-قژی خورمایی:
سوراوی سور بە هەموو ڕەنگە گەرم و ماتەكانەوە گونجاوە بۆ ئەم خاوەن قژانە.

 

-قژی ڕەساسی:
ئەگەر تۆ خاوەن قژی ڕەساسی یان سپی گرنگی بە گۆڕینی ڕەنگەكەی نادەیت، دەتوانیت سوراوی پەمەیی یان رەنگی بێجی داخراو بەكاربهێنیت، بەڵام دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی سوراوی تۆخ لە ڕۆژدا بۆ ئەوەی دەم و چاوت ناڕێك دەرنەكەوێت.

چۆن سوراوی لێوت بە پێی رەنگی قژت هەڵدەبژێریت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان