بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک مووشەکباران کرا


بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان راگەیاند، بەمووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی توکیا لە ناحیەکە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

محەمەد ئەمین غەریب، بەڕێوبەری ناحیەی زێلکان، رایگەیاندووە، بە چوار مووشەک هێرشکراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە نێوان ناحیەی زێلکان و باشیک و هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە و تیمەکان لە لێکۆڵینەوەدان.

هەروەها میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، ئەمشەو چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کراوە.

زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارینی نوێ دەخرێتەڕوو
پێشت زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارینی نوێ دەخرێتەڕوو
مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خوا بەڵێنەکانمان کرد بە کردار
دواتر مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خوا بەڵێنەکانمان کرد بە کردار
پەیوەندیدار