ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆژی “نۆمینەی حاجیان” و عارەفە و جەژن ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی ئاینی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 13ی ئاب یەكەم ڕۆژی نومینەی حاجیانی ئەمساڵە و ڕۆژی سێ شەممەش 21ی ئاب ڕۆژی عەرەفەیە، دەشڵێت: “ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە”.

مامۆستا محەمەد كەڵكەسماقی، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی هەواری زانكۆ لە سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 13ی ئابی 2018 دەكاتە یەكەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بە پێی ئەوەی ڕۆژی دوو شەممە وەك نۆمینەی حاجیان ئاماژەی پێكراوە ڕۆژی سێ شەممە 21ی ئاب دەبێتە ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم سەبارەت بە جەژنی قوربان، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی ئەو وەزارەتە، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.

هاوكات، میدیاكانی سعودیە بە پشت بەستن بە شارەزایانی فەلەكناسی، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ-یان دیاریكردووە، كە دەكەوێتە ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب 2018.

وشەی “نۆمینەی حاجیان” لەناو موسڵمانان بەوە باوە، كە تێیدا لە یەكەم ڕۆژی مانگی زولحجە-ی كۆچییەوە موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن تا 9 ڕۆژ، كە ڕۆژی عارەفە-یە و حاجیان دەچنە كێوی عارەفە وەك بەجێهێنانی یەكێك لە پایەكانی فەریزەی حەج و ڕۆژی دواتر، كە دەكاتە 10ی زولحجە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

کوردستان

تەم سلێمانی داپۆشی و لە هەندێك شەقام قەرەباڵغی دروستبوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە تەم شاری سلێمانی داپۆشی و لە هەندێك شەقامیش ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەی لە چوار هەفتەی رابردووەوە هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە ئەمڕۆ كۆتایی دێت.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەمێكی چڕ شاری سلێمانی داپۆشی و لە زۆرێك لە شەقامەكان ئاستەنگی هاتووچۆی دروست كرد.

راشیگەیاند، لە هەندێك لە شەقامەكان بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی بینینەوە قەرەباڵغی زۆر دروستبووە و تاكو ئێستا تەمە بە چڕی بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی پۆستەكانی كابینەی نوێ بۆ خۆی و یەكێتی و گۆڕان دیاری دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نوێدا دەستنیشان دەكات بۆ حزبە بەشداربووەكان كە هەر حزبە و چەند وەزارەتی بەردەكەوێت.

بەپێی زانیاری مێدیاكانی پارتی، شاندی باڵای پارتی ئەمڕۆ دووشەممە 10/12/2018 كۆبوونەوەیەكی نێوخۆیی دەكەن و دواتر دەست بە سەردانەكانیان دەكەن بۆ لای هێزە براوەكانی هەڵبژاردن.

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت “پارتی شاندی دانوستاندن لەسەر بنەمای 50 بە50 رەوانەی لای لایەنەكان ناكات و كۆبوونەوەكان كراونەتە دوو پاكێج :”سەرەتا كار بۆ ئەوە دەكرێ پێش كۆتایی ئەمساڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت یەكلا بكرێتەوە، دواتر وردەكارییەكانی پێكهێنانی حكومەت دەبێتە پاكێجی دووەمی دانوستاندنەكان كە ئەویش لە دوای پشووی سەری ساڵەوە دەستپێدەكات”.

هێڤیدار ئەحمەد، نەرمبڕیی پارتی لە دانوستاندنەكان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە پارتی نایەوێ 23ـی حوزەیران دووبارە ببێتەوە و هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی بە رێككەوتن سەرۆكایەتییەكان و پۆستەكان دیاریی بكرێن “بەڵام لەنێو پارتی رایەك هەیە كە حەزی لە بەشداریی كۆمەڵی ئیسلامی نییە، بەڵام ئەوە بڕیاری كۆتایی و فەرمی نییە و شاندی دانوستاندكار بە گفتوگۆ ئەوە یەكلایی دەكاتەوە”.

ناوبراو دەشڵێت “دابەشكاریی وەزارەتەكان بەشێوەیەكە “پارتی 9 وەزارەت و یەكێتی 5 وەزارەت و بزووتنەوەی گۆڕان 3 وەزارەت و توركمانە و كریستیانەكانیش هەریەكە و وەزارەتێكیان بەردەكەوێ، بەڵام هێشتا ئەوە روون نییە كە كام وەزارەتانەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەپەگە كوژرانی 4 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كوژرانی 4 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای لە عەفرین راگەیاند.

یەپەگەدا لە راگەیاندراوێكدا رونیكردەوە “دەستەیەك لە شەڕڤانانی یەپەگە رۆژی ٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ لە دەورووبەری گوندی دێر بەلوت لە ناوچەی جندرێس لە دژی ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی چەتەكانی ئەحرار شام چالاكییەكی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاكییەوە ٢ چەتەی داگیركەر كوژران”.

راشیگەیاند “دەستەیەكی تری شەڕڤانانی یەپەگە رۆژی ٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ لە رۆژئاوای ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێكی چەتەكانی ئەحرار شەرقییە چالاكییەكی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاكییەدا چەتەكان كوژراو و برینداریان هەبوو، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكانیان روون نەبووەوە، دەستەیەكی تر لە شەڕڤانان هەر لە رۆژی ٨ی كانوون یەكەمی ٢٠١٨ لەسەر رێگای گوندی شێخ ئورزێ لە ناوچەی بلبلێ لە دژی ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی چەتەكانی سوڵتان موراد چالاكییەكی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاكییەدا ٢ چەتەی داگیركەر كوژران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین