مەلا بەختیار؛ هەر مرۆڤێك مێشكی كراوە نەبێت، وەك كۆیلەی لیدێت



 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەوە جوانتر نییە، مرۆڤ ئەقڵ و ویژدانی بەرامبەر بەنەتەوەكەی ئاسودەبێت و دەشڵێت،”هەر مرۆڤێك مێشكی كراوە نەبێت، وەك كۆیلەی لیدێت”.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە دیدارێكیدا، لەگەڵ ژمارەیەك لە دڵسۆزانی دەڤەری مەرگەو حاجیاوا، كە ئەمڕۆ (3/12/2022) سەردانیان كردبوو، ڕایگەیاندووە، عەیبەیە بۆ مرۆڤ، هیچ لەمێژووی نەتەوەكەی خۆی نەزانێت و شانازی بەرابردوو و مێژووی نەتەوەیەكی دیكەوە بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هەر مرۆڤێك بەرچاوی رون و مێشكی كراوە نەبێت بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانی، وەك كۆیلەی لیدێت! بۆیە نابێ كۆیلەی هاوچەرخی ئەم سەردەمەبین! نابێ تەنها خاوەنی خەیاڵێكی ئاسایی بین بۆ ژیان، تەنیا رۆژەكانی ژیانی بژمێرێت و تێیپەڕێنێت! چونكە ژیان بۆ كەسی هۆشیار، كە دەیەوێ لەم ژیانەدا شوێن و كاریگەری هەبێ، لێكدانەوە و بیركردنەوەی هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە مرۆڤ ئەگەر هۆشیار بێ، ئیرادەی هەبێ، ووزەی خۆی كۆبكاتەوە لەناو بڕیارێكدا كە دەیدات، لەناو هۆشیارییەكدا كە هەیەتی، هەموو شتێكی پێدەكرێت! هەربۆیە مرۆڤی هۆشیار كە بە بەردەوامی فێردەبێت و خۆی پەروەردە دەكات، كۆڵنادات، بێگومان دەگاتە ئاواتەكانی و بە پێچەوانەشەوە شكستدەهێنێت.

تەئكیدیشیكردەوە، كە هیچ شتێك لەوە جوانتر نییە، مرۆڤ ئەقڵ و ویژدانی بەرامبەر بەنەتەوەكەی ئاسودەبێت، چونكە قەرزی نەتەوە لەلای هەر یەكێك لە تاكەكانی كۆمەڵ، بەخوێندنەوەو تێگەیشتن دەدرێتەوە، بۆیە هیوادارم خۆتان قەرزارباری نەتەوەكەتان نەكەن.

ئاشكراشیكردووە، كە لای ئەو ترسنۆكترین مرۆڤ، ئەو كەسە نییە كە لەشەڕدا ناتوانێ فیشەك بتەقێنێت، بەڵكو ئەوكەسەیە كە ناتوانێ فێربێت و خۆی پەروەردە بكات، كەسێك كە نەتوانێ بەگژ دواكەوتووی خۆیدا بچێت، با هەر ئازابێت، ئەو ئازایەتییە چ مانایەكی هەیە، كاتێك ناتوانێ ژیانی لەدواكەتووییەوە بۆ پێشكەوتوویی بۆگۆڕێت، بۆیە ئەو كەسە، مرۆڤێكی ترسنۆكە. چونكە ئەوەی ئازا نەبێت، ناتوانێ ئازادی بەدیبهێنێت! ئازاترین مرۆڤیش، هۆشیارترین مرۆڤە.

تەندروستی سلێمانی؛ رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە
پێت تەندروستی سلێمانی؛ رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە
سلێمانی؛ هۆڵێكی بلیارد بەهۆی نەبوونی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن داخرا
دوات سلێمانی؛ هۆڵێكی بلیارد بەهۆی نەبوونی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن داخرا
پەیوەندیدار