ڕێگای هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كارەەكانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقییەوە، ڕێگای سەرەكی هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، بەهۆی گەیشتنی كارەكانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر- پیرمام)، لەئەمڕۆوە سایدی چون بەرەو پیرمام دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند، شۆفێران دەتوانن (لادانی كاتی) ڕێگاكە وەكو شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن، كە بەهێماكانی هاتووچۆ و فسفۆر ئاماژەی پێكراوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر جەختیشدەكاتەوە، كاركردنمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە و داواش دەكات، “شۆفێران پابەندی ڕێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ بن و لادانی كاتی بگرنەبەر”.

بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت
پێت بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت
نرخ بۆ نەوتی ڕووسی دیاریكرا
دوات نرخ بۆ نەوتی ڕووسی دیاریكرا
پەیوەندیدار