بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت



فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دەگەنە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار.


بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 715 ملیۆن و 487 هەزار و 645 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 143 ملیۆن و 97 هەزار و 529 دۆلار بووە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی چوار‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و 167 ملیۆن و816 هەزار دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە سێ‌ شەممەی ڕابردوودا بوو كە 124 ملیۆن و 991 هەزار و 651 دۆلار بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی حەواڵەدا بوون بۆ دەرەوە لەپێناو پارەداركردنی بازرگانییە دەرەكییەكان بوون، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1460 دینار فرۆشراوە.

لەم ماوەیەی دواییدا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار.

 

 

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری كورد دەدات
پێشت پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری كورد دەدات
ڕێگای هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت
دواتر ڕێگای هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت
پەیوەندیدار