سبەینێ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی سودانی دەدات



سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ متمانەدان بە دوو وەزیری کورد بەوەش کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی تەواو دەبێت.

سەرۆكوەزیرانی عیراق ناوی كاندیدی هەردوو پۆستی وەزارەتەكانی ژینگەو ئاوەدانكردنەوە کە لە پشکی کوردن، ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆئەوەی لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا متمانەیان پێبدرێت.

بەگوێرەی نووسراوێک كە واژۆی محەمەد شیاع سودانی لەسەرە و ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، هەریەك لە بەنگین رێكانی لەپشكی پارتی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نزار محەمەد ئامێدی لەپشكی یەكێتی بۆ پۆستی وەزیری ژینگە، كاندیدكردووە.

No description available.

عێراق لیژنەی بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێنا
پێت عێراق لیژنەی بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێنا
وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدر