ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شەپۆلێکی کورت و تیژی ئاسمانیی گیرا
پێدەچێت لە شارستانێتییەکی دوورەوە نێردرابێت

خەڵک-

تەلسکۆپی CHIME ـی کەنەدایی، شەپۆلێکی رادیۆیی کورت و تیژی وەرگرت کە گومان دەکرێت لە شارستانێتییەکی دوورەوە نێردرابێت.

ئەو جۆرە شەپۆلە رادیۆییانە بە (Fast Radio Burst) دەناسرێن، شەپۆلەکەی ئەمجارە کە وەرگیراوە تەنھا دە یەکی چرکەیەکی خایاندووە و لەرەلەرەکەشی کەمتر بووە لە ٧٠٠ مێگاھێرتز، ئەوەش کەمترین لەرەلەری وەرگیراوە تا ئێستا لە بواری فەزادا تۆمار کرابێت.

زانایانی گەردونناسی کەنەدایی شەپۆلە وەرگیراوەکەیان ناوناوە (FRB 180725A) کە شەپۆلێکی زۆر تیژ و توند بووە، یەکەمین شەپۆلی (FRB) یش لە ساڵی ٢٠٠٧ وەرگیراوە و لەو کاتەشەوە تەنھا ١٢ شەپۆلی لەو شێوە تۆمار کراون.

زانایان دوو گریمانەیان بۆ سەرچاوەی ئەو جۆرە شپۆلانە ھەیە، یان بەھۆی تەقینەوەی نزیک لە کونە ڕەشەکانەوە دروستدەبن، یاخود دەستکردن و لە شارستانێتییەکی دوورەوە دەنێردرێن.

بەرپرسانی دەزگای CHIME دەڵێن، شەپۆلەکە لە رۆژی ٢٠١٨/٧/٢٥ وەرگیراوە و سەرچاوەکەشی نادیارە، تەنانە بە وردی ئاراستەکەشی نازانرێت، زاناکانیش ناتوانن بە وردی سەرچاوەی ئەم شەپۆلە رادیۆییە کورت و تیژانە دیاری بکەن، چونکە زۆر کەم ھەستیان پێدەکرێت و کاتەکەشیان زۆر کورتە.

تەلێسکۆپی CHIME، نوێترین تەلێسکۆپی پێشکەوتووی دنیایە، لە ٤ بۆریی چەماوەی شێوەی پیتی U پێکدێت کە درێژیی ھەریەکەیان ١٠٠ مەترە، ئەوەش ڕێگای دەدات شەپۆلە وردەکان بگرێت کە لە قوڵایی گەردوونەوە دێن، تەنانەت ئەو شەپۆلانەی کاتێک لە سەرچاوەکانیان ترازاون تەمەنی گەردوون لە نێوان ٦ تا ١١ ملیار ساڵدا بووە.

ئێستاش تەمەنی گەردوون بە پێی تیۆرییە فیزیاییەکان، ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ساڵە.

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بەڕێوەچوو بە چەندین نمایشی جیاوازەوە

خەڵک- 
فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، فیستیڤاڵیکی یەک-رۆژەی تەکنەلۆجی بوو کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە لایەن ‘هاکاسولی’ و ‘فایڤ وەن لابس’ ەوە رێکخرابوو، فیستیڤاڵەکە گەنجی داهێنەر و هەموو ئەو کەسانەی خولیای تەکنەلۆجیان لەگەڵ سەرکردەو کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا پێکەوە کۆکردبوویەوە.

ئامانج لەم فیستیڤاڵە، هاندانی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیا، زیادکردنی حەز بۆ تەکنەلۆجیا بوو و فراوانکردنی تێگەیشتن بۆ هەلی کار لە دیدی ئەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن و هەروەها لە دیدی خاوەن کارەوە. لەم فیستیڤاڵەدا کەسانی بەهرەدار بە دوای کاردا دەگەڕان و خاوەن کاریش دەیتوانی باشترین بەهرەکان بدۆزێتەوە. بەم جۆرە ناساندێک لە نێوان بازاڕ و کەسانی پیشەگەر دروست دەبێت، وە زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆ گەنجان کە چ جۆرە لێهاتووییەک پەرەپێبدەن تاکو بتوانن لە داهاتوودا کار دەستەبەر بکەن.

فیستیڤاڵەکە پێک هاتبوو لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە:

– وتاری ‌قوباد تاڵەبانی، جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی کودستان لە بارەی گرنگی تەکنەلۆجیا.
– وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پەرەپێدانی ماڵپەر.
– پێشبڕکێیەکی کۆدین.
– نمایشکردنی پرۆژەی خویندکارانی زانکۆ.
– پێشانگای هەلی کار تایبەت بە ئای-تی.
– شوێنی تایبەت بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان.

چەند وێنەیەکی فیستیڤاڵەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وێنە و ناوی گەنجەكە بڵاوكرایەوە
فەیسبووك بەهۆی ئینیستاگرامەوە خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای فەیسبووك بەهۆی دۆزینەوەی كێشەیەكی ناو ئینیستاگرام خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆمپانیای فەیسبووك گەنجێكی عیراقی خەڵات كردووە بەهۆی دۆزینەوەی كێشە و كەلیێنێك لە ئینیستاگرام.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە “ئەو كەلێنە ڕێگەی بۆ هاككەران خۆشدەكردن لە گۆڕینی (سی ڤی) كەسی ناو هەژمارەكەی ئینیستاگرام و خەزن كردنی زانیارییەكان دوای گۆڕینی”.

ئاشكراشی كردووە، كۆمپانیای فەیسبووك لەم ساڵدا و بۆ جاری سێیەم خەڵاتی (موئمل ئەحمەد شەكیر)ی كردووە، كە گەنجێكی عیراقیە و ئەندامی گروپی ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیەیە بەهۆی ئاشكرا كردنی ئەو كێشەیە و دەشڵێت: “پاداشتەكە بڕێكی دیاریكراو پارە بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا، سێراتۆی نوێی ڕاگەیاند

خەڵک-

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دوو کۆمپانیای ھیۆندای و کیای کۆری بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە و ئێستا لە کێبەرکێی کۆمپانیا ئەزمووندار و بەناوبانگەکان نزیکبوونەتەوە، ساڵ دوای ساڵ مۆدێلەکانیان زیاتر وردەکاری و پێشکەوتنی دیار دەبێت و خێراتر لە کۆمپانیاکانی دیکە ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ دەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە کۆمپانیای کیا گەڕایەوە و نەوەیەکی نوێی لە سێراتۆ ڕاگەیاند.

دیزاینی سێراتۆ Cerato ـی نوێ لە ستینگەر جی تی Stinger GT ـی برا گەورەکەی وەرگیراوە و شێوەیەکی سادەی بێ ئاڵۆزیی پێبەخشراوە، بە گریڵی لوتی پڵنگ کە ئۆتۆمبێلەکانی کیای پێدەناسرێتەوە، زانیاریی لەبارەی خۆی دەدات. درێژیی ئەم نەوەیە نزیک بە ١٠ سانتیمەتر لە نەوەی پێش خۆی زیاترە و لە سەر شاسییەکی تێکەڵەی ستیل دروستکراوە، کە بە ڕێژەی ١٦٪ بەھێزتر و رەقترە لە شاسیی نەوەی پێشتر.

کیا تەواوی دیزاینی ناوی سێراتۆی نوێی گۆڕیوە و مادەی کوالێتی باشی لە دروستکردنیان بەکار ھێناوە، شاشەیەکی ٨ ئینچی بە شێوەی ستاندار لە ھەموو ئاستەکان جێگیر کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەھۆی زیادبوونی قەبارەکەی، ناوەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بووە.

ئەوەی تا ئێستا کیا لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە لە بارەی بزوێنەرەوە ئاشکرای کردووە ئەوەیە، بزوێنەرێکی 4 پستۆنیی بە قەبارەی 2.0 ـی دەخرێتە سەر، کە دەتوانێت ھێزی 147 HP دەربکات، ئەم بزوێنەرە دەبەسترێتەوە بە گێربۆکسێکی جۆری CVT ـی 6 نمرەیی، کە ڕێژەیەکی بەرچاوی سووتانی بەنزین کەمدەکاتەوە.

تا ئێستا کۆمپانیاکە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە ئاشکرا نەکردووە کە بڕیارە لە مانگی ٣ ـی ساڵی داھاتوو وەک مۆدێلی ٢٠١٩ بیخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە، لە نێویاندا بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوین.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین