ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گومانی گەندەڵییان لێدەكرێت
عەبادی 50 گەورە بەرپرس رەوانەی نەزاهە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە نزیكەكان لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنن، عەبادی بەنیازە دۆسێی 50 گەورە بەرپرس رەوانەی دەستەی نەزاهە بكات بۆ مەبەستی لیكۆڵینەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە زاری سەرچاوە نزیكەكان لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەو”عەبادی دۆسێی 50 گەورە بەرپرسی رەوانەی دەستەی نەزاهەكردووە بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە كە گومانی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنیان لێدەكرێت،لەنێوانیشیاندا ژمارەیەك وەزیر و وەكیل وەزیريان تێدایە”.

هەر بەپێی زانیارییەكان”ئەو رێوشوێنانەی چاوەڕوان دەكرێت بگیرێنەبەر، كاتێكی زۆرییان پێدەچێت، ئەوەش بە رەچاوكردنی سروشتی دۆسێكان كە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی تەواوییان دەوێت”.

سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق، وەك (الشرق الاوسط) ئاماژە بە قسەكانییان دەكات، رایانگەیاندووە”ئەو بەرپرسانەی رەوانەی نەزاهە دەكرێن، پۆستەكانیان لە نێوان وەزیر و وەكیل وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكاندایە لە دامەزراوە جیاجیاكانی دەوڵەت”.

بەهۆی خرایپوونی ئاستی دابینكردنی وزەی كارەبای پێویست بۆ هاولاتییان كە لەم ماوەیەی دواییدا خۆپیشاندانی گەورەی لە شارەكانی باشووری و ناوەڕاستی عیراقدا لێكەتەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، وەزیری كارەبای لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

عێراق

سەركردەیەكی داعش لە بەغدا دەستگیر كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیر كردووە كە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركرد كە هەوڵی تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراوی دەدا بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی تیرۆریستی لە باشووری بەغدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پوچەڵیان كردووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، تیرۆریستەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ بریندار بووە و سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە و جگە لەوەش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشوری بەغدا تەقاندوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێرشی داعش بۆسەر هێزەكانی پۆلیسی عیراق، كوژراو و برینداری لێكەوتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چەكدارانی داعش هیرشیان كردەسەر هێزە عیراقییەكان و بەهۆی هێرشەكەشەوە كوژراو و بریندار هەیە.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی عیراقیان لە ناوچەی سەعیویەی سەربە ناحیەی موعتەسەمی باشوری سەڵاحەدین داوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی پەلامارەكەوە پۆلیسێك كوژراوە و پێنجی تریش برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوە ناوە چەكدارانی داعش هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر هێزە عیراقییەكان لەلایەك و هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەكی دیكە ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش هاووڵاتیانی سڤیل خۆیان و ماڵ و سامانەكەیان دەبنە قوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەواڵی تووشبوونی عەدنان درجال بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تووشبوونی وەزیرەكەیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكردەوە.

مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك ڕاست نین كە سەبارەت بە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، عەدنان درجال دوو جار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

پێشتر، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردبووەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان