توركیا ناوچەیەكی سنووری سلێمانی بۆردومان دەكات



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی شینکایەتی و شاخی ئاسۆس-یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان كردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی گوندی گەڵاڵە و سەفرە و زەروون-يان لە ناوچەی شینکایەتی لە بناری شاخی ئاسۆس لە نزیك شارۆچكەی ماوەت لە شارباژێڕ بۆردومان كردووە.

ئەو بۆردومانە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان و جوتیارانی ناوچەكە چوونەتە بناری شاخەكان بۆ كارگ (قارچك) كردن.

بەپێی زانیارییەكانی خەڵكی ناوچەكە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو گوندنشین بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن دامەزراوەكانی ناوچەكەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

سوپای توركیا بەردەوام ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە بۆردومان دەكات، لەكاتێكدا ئەو هێزە كوردیانەی باكووری كوردستان بە هەزاران كیلۆمەتر لە خاكی توركیاوە دوورن.

كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە بیلاڕوسیاوە زیاد دەكات
پێشت كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە بیلاڕوسیاوە زیاد دەكات
كەمئەندامان پەیامێك بە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەدەن
دواتر كەمئەندامان پەیامێك بە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەدەن
ەیوەندیدار