ئۆكراینا ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئاشكرادەكات


سەرۆکایەتی ئۆکراینا ژمارەی کوژراوانی سەربازی ئاشکرا دەکات لەو کاتەوەی ڕووسیا هێرشی کردۆتە سەر ئەو وڵاتە.

میخایلۆ بۆدۆلیاك، ڕاوێژكاری سەرۆكی ئۆكراینا لە بەرنامەیەكی كەناڵی (24)ی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنی فەرمی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا، لەو كاتەوەی لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە ڕووسیا هێرشی كردۆتە سەر وڵات تا ئێستتا نزیكەی 10 بۆ 13 هەزار سەرباز كوژراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی خۆیدا ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی وڵات ئاماری تەواوەتی قوربانیانی جەنگ بڵاودەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی 6ی ساڵی ڕابردووەوە و لەو كاتەی سوپای ڕووسیا كۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی لوهانسكی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات كرد، ڕۆژانە 60 بۆ 100 سەرباز كوژراون.

لە بەرامبەریشدا، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە مانگی 9ی ڕابردوودا ڕایگەیاند، لە كاتی دەستپێكردنی هێرشەكانەوە بۆ سەر ئۆكرایننا لە مانگی شوبات-ی ڕابردووەوە، 5 هەزار و 937 سەربازی ڕووسیا كوژراون.

 

كەمئەندامان پەیامێك بە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەدەن
پێشت كەمئەندامان پەیامێك بە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەدەن
كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی پڕبوون و بەشەخۆراك زیاد دەكات
دواتر كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی پڕبوون و بەشەخۆراك زیاد دەكات
پەیوەندیدار