ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی زنجیرەی HUAWEI Nova3 پاڵپشت بەتازەترین توانكانی زیرەكی دەستكرد لەبازاڕەكانی عیراق بڵاوکردەوە

خەڵک

گروپی هواوی كەیەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل لە جیهان مۆبایلە تازەكانی HUAWEI nova3 وHUAWEI nova 3i كە پاڵپشتە بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە عیراق بڵاوکردەوە، هەردوو مۆبایلە تازەكە چەندین ئەرک و تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ كامێرایەكی پێشەوە بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، كە دەبڵ كامیێای پێشەوە (بەكوالیتی 24 میگاپیكسڵ و 2 میگاپیكسڵ) رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێڵفی بگرن بەتازەترین تەكنەلۆژیای سەردەمە.

هەردوو مۆبایلی HUAWEI nova3 وHUAWEI nova 3i نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای هواوین، كەدەبڵ كامێرای پێشەوە بەكوالێتی 24 میگاپیكسڵ و 2 میگاپیكسڵ ، هەردوو مۆبایل رێگا بەبەكارهێنەران دەدات جوانترین و باشترین وێنەی سێلفی بگرن بە تازەترین تایبەتمەندی و تەكنەلۆژیای مۆبایل كە ئێستا پێشكەش دەكرێت.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێوەبەری هواوی لەعیراق پیتەر فینگ ووتی: خۆشحاڵین بە وەشاندنی هەردوو مۆبایلی HUAWEI Nova3 وHUAWEI Nova 3i لەبازاڕەكانی عێراق، ئەو دوو مۆبایلە توانای بێ هاوتایان هەیە، هەروەها تایبەتمەندی بێ وێنەیان هەیە لەدەبڵ كامێرای پێشەوە كە باشترین وێنەی سێلفی بەهەموو وردەكاریەكانەوە پێشكەش بەبەكارهێنەران دەكات، هەروەها دەبل كامیرای پێشەوە تایبەتمەندی ناسینەوەی دیمەنی دواوەی هەیە پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد، جگە لەناسینەوەی تەمەن و رەگەز و رەنگی پێست، لەكۆتاییدا وێنەیەكی نمونەیی بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد پێشكەش دەكات، دەزانین كە وێنەكان بەتایبەتی سێلفی رێگایەكی نمونەییە كە گوزارشت لەمتمانە و پەرۆشیمان دەكات، تەنانەت بەدیارخستنی ئازایەتیەكان بەتایبەتی لە نێو گەنجاندا. زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI nova3 سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست دەهێنێت بەتایبەتی لەنێو هەوادارانی وێنەی سێلفی لەعیراقدا.

ستایلی مۆبایلی HUAWEI nova3 ڕەچاوی هەموو ویستەكانی گەنجان و هەوادارانی تەكنەلۆژیا دەكا، ئەوانەی مۆبایل وەك پێویستیەكی رۆژانەی ژیانیان بەكاردەهێنن، ئەم مۆبایلانە وا دروستكراون بۆ ئەوەی ئەزموونێكی پێشەنگی پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد پێشكەش بەبەكارهێنەران بكات، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر وێنەی سێلفی بەشێوەیەكی تایبەت بەكامیرایەكی پێشەوەی پێشكەوتوو كەوا لەبەكارهێنەر دەكات جوانترین و باشترین وێنەی سێلفی بگرێت، لەماوە رابردوو هەردوو مۆبایلی nova 2 و nova 3e پێشوازێكی بێ وێنەی لەناوچەكە لێكرا، هەرەوەها تازەترین داهێنانی HUAWEI nova3 هەنگاوێكی تازەیە لە بازاڕی كامیرای مۆبایلدا. لەساڵی رابردوودا گروپی هواوی سەركەوتووانە پێشەنگی هەوڵەكانی جیهان بوو لەپێشخستنی بواری مۆبایل پاڵپشت بەتەكەنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەرێگای لێكۆلینەوەكاندا و داهێنان لەسەرجەم بەرهەمەكانی كە پێشكەشی دەكات.

مۆبایلی Huawei nova 3 بەدەبڵ كامیرای پێشەوە (24 و2 میگاپیكسل) پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد

مۆبایلی Huawei nova 3 پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كامیرایەكی بەكوالیتی 24 میگاپیكسل هەیە لەپێشەوە و لەدواوە، بۆئەوەی روونترین وێنەی سێلفی بەكوالیتی بەرزەوە بگیرێت، هەروەها بوونی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد هەر لەسەرەتاوە وێنە سێلفیەكە نمونەیی دەبێت، هەروەها زوومی كامێرا بەپێوەری (f/2.0) لەكامێرای پێشەوە بەكوالیتی 24 میگاپیكسل و هەستیاری رەنگەكان بەكوالیتی 2 میگاپیكسل توانای وەرگرتنی زانیارەكانی هەیە بۆ ئەوەی وێنەكان پیشەگەرانە دەركەون.

مۆبایلی Huawei nova 3 توانای ناسینەوەی دیمەنەكانی بە زیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی Huawei nova 3 توانای ناسینەوەی دیمەنەكانی بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردەوە هەیە كەزیاتر لە 200 سیناریۆ لە8 جۆر لەخۆدەگرێت: ئاسمانی شین، كەنارەكان، درەختەكان، شەو، نمایشی توانایی، گوڵەكان، ژوورەكان و بەفر، بەمەش ئەم مۆبایلە بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردەوە توانای ناسینەوەی باکگراوندی دیمەنەكانی هەیە لەگەڵ تێبینی هەموو وردەكاریەكان بەمەبەستنی بەدەستهێنانی جوانترین وێنە.

مۆبایلی Huawei nova 3 داتاكان بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات بۆ بەهێزكردنی جوانی سروشتی
كامیرای مۆبایلی nova 3 دووریەكی ناوكی هەیە دەگاتە 35 ملم تایبەتە بە وێنەی سێلفی ، ئەوەش باشترین تەكنەلۆژیا دابین دەكات بۆ ئەوەی باشترین وێنە بەدەست بهێنرێت، هەروەها داتاكانی بەهێزكردنی جوانی سروشتی پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد 7 پلەداری رەنگ بۆ پێست دابین دەكات، بەكارهێنەران دەتوانن باشترینی هەڵبژێرن بۆ وێنەكانی سێلفی و هەڵبژاردنی پێوەرەكانی جوانی سروشتی.

هەروەها نەوەی سێیەمی ئەم مۆبایلە توانای تێست و تۆماركردنی دیمەنەكانی هەیە لەكاتی ڕاستەقینە بە پشتبەستن بەتەكنەلۆژیای دینامیكی بەرزەوە (HDR)، لەگەڵ بوونی هەڵبژاردنی رووناكی بەكوالیتی ستۆدیۆی، هەروەها ئەم مۆبایلە توانای دیاریكردنی پێنج سیمای رووخساری هەیە و پەرەپێدانی نمونەی 3 دی بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی كە پێویستی بە رووناكی یان جوانكاری هەیە، ئەوەش كاركردن لەگەڵ هێماكانی Qmojis باشتردەكات كە ئەوەش تایبەتمەندییەكی سەرنج راكیش و بەچێژە بۆ بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova3 بەپرۆسێسەری كیرین پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد

مۆبایلی HUAWEI nova3 پرۆسێسەری كیرین 970 لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڕامێک قەبارەی 4 گیگابایت هەروەها تازەترین ڕووکاری بەكارهێنەری EMUI 8.2 كە ئەزموونێكی بێ هاوتا بۆ بەكارهێنەران فەراهەم دەكات. بەڵام مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرن 710 پاڵپشت بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت لەگەڵ میمۆری ڕامێک قەبارەی 4 گیگابایت هەروەها ڕووکاری بەكارهێنەری EMUI 8.2ی تازە بۆ ئەوەی باشترین توانا بۆ بەكارهێنەران دابین بكات.

نرخ و بەردەستبوون لە عیراق:
هەردوو مۆبایلی HUAWEI nova3 وHUAWEI nova 3i بەداواكاری تایبەت لە 4ی ئابی 2018 لەلایەن چەند بازرگانێك بەدەست دەكەوێت دواتر لە رێكەوتی 11ی ئابی 2018لەسەرجەم بازارەكان دەست دەكەوێت
مۆبایلی HUAWEI nova3 بەرەنگەكانی شین و مۆر و رەش بەنرخی 429 دۆلار لەوكاتەی مۆبایلی HUAWEI nova 3i بەرەنگەكانی مۆر و سپی و رەش بەنرخی 309 دۆلار بەدەست دەكەوێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بەڕێوەچوو بە چەندین نمایشی جیاوازەوە

خەڵک- 
فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، فیستیڤاڵیکی یەک-رۆژەی تەکنەلۆجی بوو کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە لایەن ‘هاکاسولی’ و ‘فایڤ وەن لابس’ ەوە رێکخرابوو، فیستیڤاڵەکە گەنجی داهێنەر و هەموو ئەو کەسانەی خولیای تەکنەلۆجیان لەگەڵ سەرکردەو کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا پێکەوە کۆکردبوویەوە.

ئامانج لەم فیستیڤاڵە، هاندانی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیا، زیادکردنی حەز بۆ تەکنەلۆجیا بوو و فراوانکردنی تێگەیشتن بۆ هەلی کار لە دیدی ئەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن و هەروەها لە دیدی خاوەن کارەوە. لەم فیستیڤاڵەدا کەسانی بەهرەدار بە دوای کاردا دەگەڕان و خاوەن کاریش دەیتوانی باشترین بەهرەکان بدۆزێتەوە. بەم جۆرە ناساندێک لە نێوان بازاڕ و کەسانی پیشەگەر دروست دەبێت، وە زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆ گەنجان کە چ جۆرە لێهاتووییەک پەرەپێبدەن تاکو بتوانن لە داهاتوودا کار دەستەبەر بکەن.

فیستیڤاڵەکە پێک هاتبوو لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە:

– وتاری ‌قوباد تاڵەبانی، جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی کودستان لە بارەی گرنگی تەکنەلۆجیا.
– وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پەرەپێدانی ماڵپەر.
– پێشبڕکێیەکی کۆدین.
– نمایشکردنی پرۆژەی خویندکارانی زانکۆ.
– پێشانگای هەلی کار تایبەت بە ئای-تی.
– شوێنی تایبەت بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان.

چەند وێنەیەکی فیستیڤاڵەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وێنە و ناوی گەنجەكە بڵاوكرایەوە
فەیسبووك بەهۆی ئینیستاگرامەوە خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای فەیسبووك بەهۆی دۆزینەوەی كێشەیەكی ناو ئینیستاگرام خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆمپانیای فەیسبووك گەنجێكی عیراقی خەڵات كردووە بەهۆی دۆزینەوەی كێشە و كەلیێنێك لە ئینیستاگرام.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە “ئەو كەلێنە ڕێگەی بۆ هاككەران خۆشدەكردن لە گۆڕینی (سی ڤی) كەسی ناو هەژمارەكەی ئینیستاگرام و خەزن كردنی زانیارییەكان دوای گۆڕینی”.

ئاشكراشی كردووە، كۆمپانیای فەیسبووك لەم ساڵدا و بۆ جاری سێیەم خەڵاتی (موئمل ئەحمەد شەكیر)ی كردووە، كە گەنجێكی عیراقیە و ئەندامی گروپی ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیەیە بەهۆی ئاشكرا كردنی ئەو كێشەیە و دەشڵێت: “پاداشتەكە بڕێكی دیاریكراو پارە بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا، سێراتۆی نوێی ڕاگەیاند

خەڵک-

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دوو کۆمپانیای ھیۆندای و کیای کۆری بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە و ئێستا لە کێبەرکێی کۆمپانیا ئەزمووندار و بەناوبانگەکان نزیکبوونەتەوە، ساڵ دوای ساڵ مۆدێلەکانیان زیاتر وردەکاری و پێشکەوتنی دیار دەبێت و خێراتر لە کۆمپانیاکانی دیکە ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ دەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە کۆمپانیای کیا گەڕایەوە و نەوەیەکی نوێی لە سێراتۆ ڕاگەیاند.

دیزاینی سێراتۆ Cerato ـی نوێ لە ستینگەر جی تی Stinger GT ـی برا گەورەکەی وەرگیراوە و شێوەیەکی سادەی بێ ئاڵۆزیی پێبەخشراوە، بە گریڵی لوتی پڵنگ کە ئۆتۆمبێلەکانی کیای پێدەناسرێتەوە، زانیاریی لەبارەی خۆی دەدات. درێژیی ئەم نەوەیە نزیک بە ١٠ سانتیمەتر لە نەوەی پێش خۆی زیاترە و لە سەر شاسییەکی تێکەڵەی ستیل دروستکراوە، کە بە ڕێژەی ١٦٪ بەھێزتر و رەقترە لە شاسیی نەوەی پێشتر.

کیا تەواوی دیزاینی ناوی سێراتۆی نوێی گۆڕیوە و مادەی کوالێتی باشی لە دروستکردنیان بەکار ھێناوە، شاشەیەکی ٨ ئینچی بە شێوەی ستاندار لە ھەموو ئاستەکان جێگیر کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەھۆی زیادبوونی قەبارەکەی، ناوەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بووە.

ئەوەی تا ئێستا کیا لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە لە بارەی بزوێنەرەوە ئاشکرای کردووە ئەوەیە، بزوێنەرێکی 4 پستۆنیی بە قەبارەی 2.0 ـی دەخرێتە سەر، کە دەتوانێت ھێزی 147 HP دەربکات، ئەم بزوێنەرە دەبەسترێتەوە بە گێربۆکسێکی جۆری CVT ـی 6 نمرەیی، کە ڕێژەیەکی بەرچاوی سووتانی بەنزین کەمدەکاتەوە.

تا ئێستا کۆمپانیاکە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە ئاشکرا نەکردووە کە بڕیارە لە مانگی ٣ ـی ساڵی داھاتوو وەک مۆدێلی ٢٠١٩ بیخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە، لە نێویاندا بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوین.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین