شارۆخان چوو بۆ عومرە


هونەرمەندی سینەمای ناوداری هیندی چوو بۆ سعودیە و سوننەتی عومرەى ئەنجامدا.

شارۆخان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سوور لە سعودیەیە بەمەبەستی ڕێزلێنان لێی بەهۆی بەشدارییە ناوازەکەی لە پیشەسازی فیلمدا.

شارۆخان لە وێنە بڵاوکراوەکاندا دەرکەوت لەکاتێکدا جلی ئیحرامی لەبەردا بوو، هەندێک کەسیش دەوریان دا.

سعود حافز، ڕۆژنامەنووسی ناوداری سعودی لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئەكتەری دیاری بۆڵیود (شارۆخان) ئەمڕۆ لە مەككە بوو بۆ بەجێهێنانی سوننەتی عومرە “خوای گەورە عومرەی قبوڵ بکات امین”.

پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا
پێشت پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا
مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن
دواتر مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن
پەیوەندیدار