تەمومژ دروست دەبێت و باران لە چەند ناوچەیەك دەبارێ



بەپێیی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بەهۆی زۆر بوونی ڕێژەی شێ‌ لە هەوادا تەمومژ دروست دەبێت و لە چەند ناوچەیەكیش نمە باران دەبارێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوه تا شەوی شەممه لەسەر یەک شەممە بەهۆی تەڕی زەوی و بوونی هەوایەکی شێدار ئەگەری دروستبوونی تەمومژی چڕ هەیە لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەتایبەت کەرکوک و گەرمیان و هەڵەبجه و دەشتی هەولێر .

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژ شەممە ئەگەری چڕبوونەوەی هەور هەیە، هەربۆیە لەسنوری گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی بەدوری نازانم بارانێکی زۆر لاواز ببارێت، کە زیاتر بەشێوەی دڵۆپە باران دەبێت و کاتیش دەبێت و زیاتر ئەگەرەکە تەنیا هەورە بەبێ دابارین.

لای خۆشیەوە، كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان تەنها هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ‌ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەولێر و دهۆک.

مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن
پێشت مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن
باران ئاستی ئاوی دوكان بەرزدەكاتەوە
دواتر باران ئاستی ئاوی دوكان بەرزدەكاتەوە
پەیوەندیدار