غالب محەمەد؛ تێستی غازی (LPG) ى هەرێمیان لە عێراق كردووە هۆكاری تەقینەوەكانيش ئاشكرا دەكات



ئەندامێكی پێشوو پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی تێستی غازی هەرێمی كوردستانیان (LPG) كرد لە عێراق بۆیان دەركەوت هۆكاری تەقینەوەی ماڵان بەهۆی غاز (LPG)، دەگەرێتەوە بۆ كەمی یان نەبوونی ماددە بۆندارەكەی ناوی (پایۆفین یان پیۆفین).

غالب محەمەد، ئەندامی پێشوو پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تێستی غازی هەرێمی كوردستانمان (LPG)كرد لە عێراق بۆمان دەركەوت هۆكاری تەقینەوەی ماڵان بەهۆی غاز (LPG)، دەگەرێتوە بۆ ئەوەی مادەیە (پایۆفین یان پیۆفین)ە تێدا نیە بەراورد بەو غاز (LPG)كە عێراق بەكاری دێنیت.

وتیشی ،”ئەو مادە ئەوەیە بۆنێكی تیژی هەیە گەر یەك تۆز غاز دزە بكات لە سیستمی شۆڤاژەكە بەڵام كە تێدا نەبێت بۆنی نیە، هەموو ماڵەكە پر دەبێت لە غاز و كەسیش پێ نازانێت”.

ڕاشیگەیاند، پێوستە دەسەڵاتی هەرێم فریایی ئەو غازە بكەون،ئەگەر كاری جدی لەسەر نەكرێت لە زۆربەی ماڵاكانی هەرێم كارەسات روودەدات.

پەرلەمان: ئەو كۆمپانیایانەی نرخی ئینتەرنێت كەمناكەنەوە سزادەدرێن
پێشت پەرلەمان: ئەو كۆمپانیایانەی نرخی ئینتەرنێت كەمناكەنەوە سزادەدرێن
نرخی پەیوەندی لە پاش كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بەرزدەبێنەوە ؟
دواتر نرخی پەیوەندی لە پاش كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بەرزدەبێنەوە ؟
ەیوەندیدار