ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێژەى لەسەدا ٧٠ تووشبوون بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان دابەزیوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا تاکو ئەمڕۆ ڕێژەى تووشبوونی بەکۆرۆنا بەڕێژەى لەسەدا ٧٠ دابەزیوە.

 

بەپێی خەمڵاندنێکی (خەڵک) بۆ ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، دەرکەوتووە، لەماوەى ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا تاکو ئەمڕۆ ڕێژەى تووشبوونی بەکۆرۆنا بەڕێژەى لەسەدا ٧٠ دابەزیوە.

 

لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرز لەتووشبوون بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە بریتی بوو لە هەزار و ١٧٠ تووشبوو لەیەک ڕۆژدا، بەڵام ئەم ڕێژەیە ڕووی لەدابەزین کرد، بەجۆرێک ئەمڕۆ تەنها ٣٦١ تووشبوو تۆمارکراوە.

 

بەرپرسانی تەندروستی هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێننەوە بۆ هۆشیاربوونەوەی زیاتری هاوڵاتییان کە پابەندی زیاتریان بە ڕێنماییەکانەوە هەیە و خۆپارێزی باشتر دەکەن.

 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکو ئەمڕۆ نزیکی ٩٣ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە لەناویاندا زیاتر لە ٥٧ هەزار و نیو تووشبوو چاکبوونەتەوە و نزیکی سێ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

ریکلام

کوردستان

لە ئورمیە كۆڵبەرێك بووە قوربانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆڵبەرێكی خەڵكی ئورمیە لەكاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە هێزەكانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەكانی ئورمیە تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك بە سەختی بریندار بووە.

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كۆڵبەرێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی ئایهان خدری سەری بە سەختی پێكراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی یەكێك لە بنكە تەندروستییەكانی شاری ئورمیە كراوە.

باری تەندروستی ئەو كۆڵبەرە لاوە كە باوكی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێران لە خراپی ڕێگا و بان بەهۆی كەشوهەواوە ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای جوتسایدی هەڵەبجە – سەیدسادق تەمێكی چڕ هەیە و داواكارن شۆفێران بە ووریاییەوە شۆفێری‌ بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە، كە لە ناوچەی شارەزوور و بەتایبەت لە ڕێگای جوتسایدی هەڵەبجە – سەیدسادق تەمێكی چڕ هەیە و ئاستی بینین كەمە، بۆیە پێویستە بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئاشكراشیكرد، داواكارن لە شۆفێران ڕێنماییەكانی هاتوچۆ جێبەجێ بكەن و خێرایی ئۆتۆمبێلەكانیان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی ڕێگەپێدراو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
دۆخی خراپی هاووڵاتیانی هەرێم گفتوگۆی لەسەر ناكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكان، پەڕلەمانی كوردستان كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تاوتوێ دەكات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پێشنیازەیاسا دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە 30/11/2020 پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان دەكرێت.

هەربەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوە و گفتوگۆی هەردوو ڕاپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستان و لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەبارەت بە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ٣٨ ئەندامی پەڕلەمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان داوایان كرد، پرسی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی دارایی بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆوە، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان داواكەی ڕەتكردووەتەوە و لە بەرنامەی كاردا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان