ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق؛لە 24 سەعاتی ڕابردوودا توشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1786 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2646 كەسیش چاكبوونەتەوە و 42 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 883 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1786 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 119 و هەولێر 66 حاڵەت و دهۆك 176 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 2646 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 55 و هەولێر 104 و دهۆك 212 و كەركوك 115 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 42 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لەوژمارەیەش تەنها 13 حاڵەتی لە سلێمانی تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 11925 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە

عێراق

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سودانی و مفرجی كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، وڵات پێویستی بە هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا رووبەڕوومان دەبێتەوە، جەختیشدەكاتەوە لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو دوور لە ساختەكاری و فرتوفێڵ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/١١/٢٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لە دوو دیداری جیادا پێشوازی لە هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی و خالید مفرجی پەرلەمانتارانی عیراق كرد و پشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات و گرنگی رۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە دەركردنی یاسا پێویستەكانی پەیوەند بە دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لە كۆبونەوەكاندا باس لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و پێویستی رەخساندنی دۆخێكی لەبار و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و زامنكردنی پاك و بێگەردی و رێگریكردن لە ساختەكاری و فرتوفێڵ كرا.

هەر لە میانی ئەو دوو دیدارەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و گرنگی كاركردن بۆ زامنكردنی ئابووری نیشتیمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات روبەڕووی دەبێتەوە لە دەرەنجامی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی جیهانی نەوت، ھاوكات جەختیشكرایەوە لە پێویستی پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت و بەهێزكردنی وەبەرهێنان لە وڵات و رەخساندنی دەرفەتی كار.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1614 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2366 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە لە 90% نزیك دەبێتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە سلێمانیە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 872 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1614 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 98 و دهۆك 105 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2366 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 14 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پڕۆسەی خوێندن لە عیراق دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لە سەرجەم شارەكانی عیراق بە شاری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە دەستی پێكرد و ڕێكاری توند بۆ خۆپارێزی گیراوەتەبەر.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 29-11-2020، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم خوێندنگەكانی عیراق دەستی پێكرد، بەڵام بەڕێكارێكی توندی خۆپارێزی و سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان دەمامك بەكار دەهێنن.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە بەشداری 10 ملیۆن خوێندكارە و ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 دەبێت.

پەروەردە داواشی لە خێزانی پەروەردەیی لە (مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكاران) كردووە، كە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن تاوەكو كەشی خوێندن بۆ خوێندكاران لەباربێت و پاكوخاوێنی و خۆپارێزی ئەنجام بدەن تاوەكو بەدووربن لە تووشبوون بە كۆرۆنا.

بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق، خوێندكاران یەك ڕۆژ لە ناو پۆل وانە دەخوێننن و ڕۆژەكانی دیكە بە ئەلیكترۆنی وانە دەخوێنن تاوەكو ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان