ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نزیكەی 13 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12931 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12931 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 431 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 861 هەزار و 308 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 44 هەزار و 327 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

جیهان

عەلی قەرەداغی: پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەسی نزیك لەڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە.

عەلی قەرەداغی سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە هەندێك كەسی نزیك لە ڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەلەستین بوون.

ناوبراو وەك ئاماژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و هاوكات بەپێی زانیارییەكان شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات بۆ هەمان مەبەست.

قەرەداغی وتیشی”ڕاستییەكە ئەوەیە لەئێستادا پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەلەستینییەكان دەكەم لەم هەلومەرجەدا، یەكگرتووبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا دەیەوێت پەیوەندییەكانی سعودیە و ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەم هەفتەیە شاندێكی ئەمەریكا بە سەرپەرشتی جارێد كوشنەری ڕاوێژكاری دۆناڵد تڕەمپ سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی باڵای حكومەتی تڕەمپ ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كوشنەر لە شاری نیۆمی سعودیە چاوی بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەكەوێت و لە دەوحەی پایتەختی قەتەریش چاوی بە شێخ تەمیم بن حەمەد شازادەی قەتەر دەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، ئایڤی بێركۆیتز و برایان هوك نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئادەم بۆهلەر سەرۆكی دامەزراوەی كۆمەكیەكانی گەشەپێدانی ئەمەریكا هاوەڵی كوشنەر دەكەن.

بەرپرسانی ئەمەریكا پێیانوایە ئەگەر بتوانن سعودیە ڕازی بكەن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بكاتەوە ئەوا پێدەچێت وڵاتانی عەرەبی دیكەش هەمان هەنگاو بنێن، بەڵام وادیار نیە سعودیە بەمزووانە ڕێكەوتنێكی مێژوویی لەوشێوەیە واژۆ بكات، ئەمەریكا هەوڵەكانی لەسەر ئەو وڵاتە عەرەبیانە چڕتر كردووەتەوە كە هەمان نیگەرانییانەی هەیە سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لەسەر هاویشتنی هەنگاوی پێویست دژی نیشتەجێبوونی هێزەكانی سەربە ئێران لە سوریا.

ئەفیف كۆخافی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە سەردانێكیدا بۆلای سوپای وڵاتەكەی لە ناوچە سنوورییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا ڕایگەیاند، پەیامەكەمان ڕوونە و بەردەوام دەبین لەسەر هاویشتنی هەنگاوی پێویست دژی نیشتەجێبوونی هێزەكانی سەربە ئێران لە سوریا و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكین كە بكرێتە سەرمان.

ئیسرائیل بە بیانووی بوونی هێزی ئێران لە ناوچەكە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ماوە ماوە هێرشی ئاسمانی كردووەتەسەر ناوچە جیاوازەكانی سوریا بە دیمەشقی پایتەختیشەوە، بەڵام ئیسرائیل زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەشار ئەسەد و ڕوسیا، ئیسرائیل بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان