ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە موزایەدە چارەسەر ناكرێت”

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە موزایەدە چارەسەر ناكرێت.

مەسعود حەیدەر ڕاوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە موزایەدات چارەسەر ناكرێت.

وتیشی”بەپێی ماددەی 117 و 121ی دەستوری عیراق، قەوارەی هەرێم و دەسەڵاتەكانی دیاری كراوە و حكومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە مامەڵەی كارگێڕی و دارایی لەگەڵ مووچەخۆری هەرێم دەكات”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەجێگیر ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 47 دۆلار و 68 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 44 دۆلارو 94 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتی جیهانیدا هاتووە، بەڵام تاكو ئێستاش نرخەكە ناجێگیرە.

هاوكات هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە گەرمیان 100 هەزار بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی بانكی گەورە لە كەلار بكەن بۆ وەرگرتنی 100 هەزار دیناری تایبەت بە ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (گەڕەكی شێروانە، گەڕەكی بنگرد، گەڕەكی شارەوانی، گەڕەكی ڕزگاری لەكەلار، گەڕەكی ئاوارەكان) ئاگاداریان دەكەینەوە، كە سبەینێ‌ دوو شەممە سەردانی بانكی گەورە لە كەلار بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو خێزانە هەژارانە سەردانی بانك بكەن، كە لەمانگی ئابی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمانەوە تۆماركراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم، كە بڕەكەی خۆی لە ۱۰۰ هەزار دینارە دابەش دەكرێت و دەبێت ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە پارەكەی بەغدا بگات یان نا، بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندووە، “بەمزووانە مووچە دابەشدەكرێت، ئەوەش یەكێكە لە ئەولەویاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

وتیشی، “ئێمە سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەین و پارەكەی بەغدا بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین”.

ئاشكراشی كرد، لە چوار شەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران كردووە، یەكێك لە راسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت ئەوەبووە، كە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزووانە مووچە دابەشدەكات.

بەڵام وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم میكانیزم و كاتی دابەشكردنی بە تەواوی دیاری نەكرد و ئەوەشی باس نەكردووە، كە لێبڕین لە مووچە دەگرێت یان نا، ئەگەر لێبڕین بكرێت ڕێژەكەی چەند دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان