ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بایدن ویلایەتی جۆرجیای بەفەرمی بەدەستهێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

جۆ بایدن بە فەرمی بووە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ویلایەتی جۆرجیا، دوای ئەوەی دەنگەكان لەو ویلایەتە بەدەست ژمێردرانەوە.

ئەمڕۆ هەینی براد ڕافێنسپێرگێر، سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا ئەنجامی دەنگدانی لە ویلایەتی جۆرجیا ڕاگەیاند و جۆ بایدنی وەكو براوە دیاریكرد. دوای ئەوەش ئەنجامەكان دەدرێتە دەستی برایان كێمپی حاكمی ویلایەتەكە بۆ قبوڵكردنیان.

لە ویلایەتی جۆرجیا نزیكەی 5 ملیۆن دەنگ بە دەست ژمێردرانەوە و ئەوەش گەورەترین ژماردنەوەی دەنگەكانە لە مێژووی ئەمریكادا بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا، حاكمی ویلایەتەكە تێوەناگلێت لە ڕاگەیاندن و دیاریكردنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانەكە. تیمی هەڵبژاردنی ترەمپیش تا ئێوارەی سێشەممەی داهاتوویان لەبەردەستە بۆ ئەوەی داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان بكەن.

بەپێی ئەنجامە قبووڵكراوەكان، بایدن 12 هەزار و 284 دەنگ لەپێش دۆناڵد ترەمپەوە بووە، بەپێی وتەی سكرتێری ویلایەتەكە ئەو ئەنجامە لەگەڵ ئەنجامی یەكەم 0.0099 جیاوازییان هەبووە.

بەپێی دوایین ئامارەكانی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، جۆ بایدن لە ویلایەتی جۆرجیا دوو ملیۆن و 475 هەزار و 141 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپیش دوو ملیۆن و 462 هەزار و 857 دەنگی ئەنجوومەنەكەی بەدەستهێناوە.

بایدن ئێستا خاوەنی 306 كورسیی ئەنجومەنەكەیە و دۆناڵد ترەمپیش خاوەنی 232 كورسی، كە بەو پێیە بێت، بایدن دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا. ئێستاش لەلایەن میدیاكانەوە، وەكو سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. بەڵام دۆناڵد ترەمپ دانی پێدا نەناوە.

جیهان

عەلی قەرەداغی: پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەسی نزیك لەڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە.

عەلی قەرەداغی سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە هەندێك كەسی نزیك لە ڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەلەستین بوون.

ناوبراو وەك ئاماژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و هاوكات بەپێی زانیارییەكان شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات بۆ هەمان مەبەست.

قەرەداغی وتیشی”ڕاستییەكە ئەوەیە لەئێستادا پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەلەستینییەكان دەكەم لەم هەلومەرجەدا، یەكگرتووبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا دەیەوێت پەیوەندییەكانی سعودیە و ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەم هەفتەیە شاندێكی ئەمەریكا بە سەرپەرشتی جارێد كوشنەری ڕاوێژكاری دۆناڵد تڕەمپ سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی باڵای حكومەتی تڕەمپ ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كوشنەر لە شاری نیۆمی سعودیە چاوی بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەكەوێت و لە دەوحەی پایتەختی قەتەریش چاوی بە شێخ تەمیم بن حەمەد شازادەی قەتەر دەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، ئایڤی بێركۆیتز و برایان هوك نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئادەم بۆهلەر سەرۆكی دامەزراوەی كۆمەكیەكانی گەشەپێدانی ئەمەریكا هاوەڵی كوشنەر دەكەن.

بەرپرسانی ئەمەریكا پێیانوایە ئەگەر بتوانن سعودیە ڕازی بكەن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بكاتەوە ئەوا پێدەچێت وڵاتانی عەرەبی دیكەش هەمان هەنگاو بنێن، بەڵام وادیار نیە سعودیە بەمزووانە ڕێكەوتنێكی مێژوویی لەوشێوەیە واژۆ بكات، ئەمەریكا هەوڵەكانی لەسەر ئەو وڵاتە عەرەبیانە چڕتر كردووەتەوە كە هەمان نیگەرانییانەی هەیە سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لەسەر هاویشتنی هەنگاوی پێویست دژی نیشتەجێبوونی هێزەكانی سەربە ئێران لە سوریا.

ئەفیف كۆخافی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە سەردانێكیدا بۆلای سوپای وڵاتەكەی لە ناوچە سنوورییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا ڕایگەیاند، پەیامەكەمان ڕوونە و بەردەوام دەبین لەسەر هاویشتنی هەنگاوی پێویست دژی نیشتەجێبوونی هێزەكانی سەربە ئێران لە سوریا و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكین كە بكرێتە سەرمان.

ئیسرائیل بە بیانووی بوونی هێزی ئێران لە ناوچەكە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ماوە ماوە هێرشی ئاسمانی كردووەتەسەر ناوچە جیاوازەكانی سوریا بە دیمەشقی پایتەختیشەوە، بەڵام ئیسرائیل زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەشار ئەسەد و ڕوسیا، ئیسرائیل بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان