ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ماكرۆن: ئەنقەرە و مۆسكۆ ستراتیژی دژایەتی فەرەنسا پەیڕەو دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند توركیا و روسیا ستراتیژێك پەیڕەو دەكەن كە كە تێیدا دژایەتی فەرەنسا دەكەن لە ئەفریقا.

ئیمانوێڵ ماكرۆن بە گۆڤاری جون ئەفریكی وت: ستراتیژێك پەیڕەو دەكرێت، سەركردەكانی ئەفریقا جێبەجێیدەكەن، بەڵام بەشێوەی بنەڕەتی هێزی بیانی وەك توركیا و روسیای لە پشتەوەن.

ماكرۆن وتیشی: گفتووگۆ لەگەڵ تیرۆرستەكان نایكەن لە مالی، گفتوگۆ نییە لەگەڵ تیرۆرستان شەڕیان دەكەین.

فەرەنسا لەگەڵ توركیا لە سەر چەند دۆسێیەك لە ململانێدایە بەتایبەت لەسەر دۆسییەكانی لیبیا و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

زیاتربوونی نیگەرانییەكانی ئەمریكا و ئەوروپا لە توركیا بەهۆی هەڵكشانی ئاستی هاوكارییەكانی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرەیە، كە تادێت زیاتر كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەردەكەوێت.

جیهان

لە نەیجەر لە هێرشێكدا 110 جوتیار كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكدا بۆ سەر گوندی خۆشۆبی هەرێمی بۆرنۆ لە باكوری نەیجەر 110 جوتیار و كرێكار كوژران.

گروپێك چەكدار لە رێگای ماتۆڕەوە هێرشێكی دڕندانەیان كردووە بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل، لەوێ 110 كەس كوژران و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون لە هێرشەكەدا، بەپێی بەیاننامەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە نەیجەر.

هیچ گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە، بەڵام گرووپی چەكداری توندڕەوی بۆكۆحەرام چالاكی هەیە لە ناوچەكەدا.

بەهۆی چالاكی گروپەكەوە لە رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار كەس كوژران و زیاتر لە 2 ملیۆن كەسیش ئاوارە و پەنابەری وڵاتانی دراوسێی نەیجەر، چاد و كامیرۆن بوون.

لای خۆیەوە محەمەد بوهاری سەرۆكی نەیجەر لە لێدوانێكدا شەرمەزاری هێرشە تیرۆرستییەكەی كرد كە بووە بەهۆی كوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی جوتیار.
سەرچاوە/ AL JAZEERA

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

عەلی قەرەداغی: پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەسی نزیك لەڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە.

عەلی قەرەداغی سكرتێری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە هەندێك كەسی نزیك لە ڕێگەی ڕێككەوتنەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار ئاساییكردوەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەلەستین بوون.

ناوبراو وەك ئاماژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و هاوكات بەپێی زانیارییەكان شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات بۆ هەمان مەبەست.

قەرەداغی وتیشی”ڕاستییەكە ئەوەیە لەئێستادا پرسی فەلەستین بە ڕەوشێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەلەستینییەكان دەكەم لەم هەلومەرجەدا، یەكگرتووبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا دەیەوێت پەیوەندییەكانی سعودیە و ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەم هەفتەیە شاندێكی ئەمەریكا بە سەرپەرشتی جارێد كوشنەری ڕاوێژكاری دۆناڵد تڕەمپ سەردانی سعودیە و قەتەر دەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی باڵای حكومەتی تڕەمپ ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كوشنەر لە شاری نیۆمی سعودیە چاوی بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەكەوێت و لە دەوحەی پایتەختی قەتەریش چاوی بە شێخ تەمیم بن حەمەد شازادەی قەتەر دەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، ئایڤی بێركۆیتز و برایان هوك نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئادەم بۆهلەر سەرۆكی دامەزراوەی كۆمەكیەكانی گەشەپێدانی ئەمەریكا هاوەڵی كوشنەر دەكەن.

بەرپرسانی ئەمەریكا پێیانوایە ئەگەر بتوانن سعودیە ڕازی بكەن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بكاتەوە ئەوا پێدەچێت وڵاتانی عەرەبی دیكەش هەمان هەنگاو بنێن، بەڵام وادیار نیە سعودیە بەمزووانە ڕێكەوتنێكی مێژوویی لەوشێوەیە واژۆ بكات، ئەمەریكا هەوڵەكانی لەسەر ئەو وڵاتە عەرەبیانە چڕتر كردووەتەوە كە هەمان نیگەرانییانەی هەیە سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان