ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا: توركیا چاوی نه‌بڕیوه‌ته‌ خاكی عێراق

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چاوی نه‌بڕیوه‌ته‌ خاكی عیراق و ئه‌وان پشتگیری له‌ عیراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.

 

یڵدز وتەکانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی ڕه‌ت كرده‌وه،‌ كه‌ له‌ میانی لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی عیراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، گوایه‌ توركیا چاوی بڕیوه‌ته‌ خاكی عیراق.

 

فاتیح یڵدز له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: “رووی ده‌مم له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ ده‌كه‌م، كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه،‌ توركیا چاوی بڕیووه‌ته‌ خاكی عیراق. ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌نگۆی بێبنه‌ما و دوور له‌ ڕاستی، خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌ن، با بێهوده‌ سه‌رنج نه‌خه‌نه‌ سه‌ر توركیا. توركیا پشتیوانی به‌هێزی عیراقێكی یه‌كگرتووه‌. گه‌لی عیراق باش ئه‌وه‌ ده‌زانێت. گه‌لی عیراقتان پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێندرێت”.

 

سەرچاوە: ئەنادۆڵو

ریکلام

عێراق

ئەنبار.. حەشدی شەعبی بارەگای گشتی ئۆپراسیۆنەكان بۆردوومان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بڕیاریدا وێنە و ئاڵای سەرجەم لایەنەكان لە پارێزگاكە لابردێت و تەنها ئاڵای عیراق بمێنێتەوە، كێشە دەكەوێتە نێوان حەشدی شەعبی و فەرماندەییەكە و كەمێك لەمەوبەر بە مووشەكی كاتیۆشا بارەگای ئەو فەرماندەییە كرایە ئامانج و 4 سەربازی برینداربوون.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆماری دەنگیی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە ئەنبار كە هەڕەشەی دەستبڕین لە فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنباری سوپای عیراق دەكات بڵاوبووەوە، بەهۆی ئەوەی بڕیاریداوە هەموو ئاڵا و وێنەكان لاببرێن و تەنیا ئاڵای عیراق بمێنێتەوە، ئەو تۆمارەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە تا ئەو ئاستەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، هاتە دەنگ و بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئەحمەد نەسڕوڵا كە فەرماندەیەكی حزبوڵایە و خۆی وەك یاریدەدەری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەناسێنێت، گفتوگۆ لەگەڵ عەمیدی ڕوكن زیا محەمەد، سوپاسالاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبار دەكات، تێیدا داوای لێ دەكات كە پەیامێك بگەیەنێت بە فەرماندەكەی، كە لیوا ڕوكن ناسر غەننامە و فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبارە لە سوپای عیراق و پێی دەڵێت:”گوێبگرە، فەرماندەكەت ئاگاداربكەوە، پێی بڵێ هەر دەستێك ببرێت بۆ وێنەی ئەبومەهدی موهەندیس یان هەر دەستێك ببرێت بۆ سەر تابلۆكانی ئێمە، دەیبڕینەوە و بۆتانی دەنێرین بۆ ئەنبار، تكات لێدەكەم ئەم پەیامە بگەیەنە فەرماندە، سوێند بەخودا و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی، دەیبڕمەوە و بۆتانی دەنێرمەوە. ئەگەر فەرماندەكەت پیاوە، با كەسێك بنێرێت تابلۆكان لابدات. تابلۆكانی ئەبومەهدی موهەندیس و حەشدی شەعبی، قەدەغەیە كەس دەستیان بۆ ببات”..

لەبەردەوامی ئەو كێشەیە، كەمێك لەمەوبەر، لەلایەن لیوای ٤٥ی كەتیبەكانی حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی، شوێنی مانەوەی لیوا ڕوكن ناسڕ غەننام فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بە مووشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج بەوهۆیەوە 4 پاسەوانی تایبەتی برینداربوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رێوشوێنی نوێی ئەمنی دەگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت: ڕێوشوێنی نوێ بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان دەگرنەبەر.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا هەندێك پێشێلكاری ئەمنی لەچەند ناوچەیەكدا ڕوویدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیان بگەنە ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلكاریانە و ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی ناوخۆ ڕێوشوێن بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕوونیشی كردەوە: پێدەچێت هێزە ئەمنییەكان نەتوانن بەشێوەیەكی خێرا پێشێلكارییە ئەمنییەكان چارەسەر بكەن یاخود بگەن بەئەنجامدەرانی، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی بەردەوام ئەنجام دەدەن لەو شوێنانەی پاشماوەكانی داعشی لێیە بەئامانجی گەیشتنە مۆڵگەكانیان و دەستبەسەراگرتنی شوێنی ماوەنەوە و لەناوبردنی چەك و تواناكانیان.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتیشی: وردی ئۆپراسیۆنەكان و بەدواداچوونی بەشێوەیەكی فراوان وادەكات دووبارەنەبوونەوەی پێشێلكارییە ئەمنییەكان زامن بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1855 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1909 كەسیش چاكبوونەتەوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 874 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1855 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 102 و هەولێر 78 و دهۆك 56 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1909 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان