ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک بە فەرمی داوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ کۆرۆنا دەکەن

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی دوا لە دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA دەکەن بە پەلە ڕێگەیان پـێبدات ڤاکسینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید19 دابەش بکەن و لە خەڵکی بدرێت.

 

فایزەر ئەمڕۆ لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ڤاکسینەکەیان بۆ کۆڤید 19 کە بە BNT162b2 ناودێرکراوە، ئەنجامی زۆر باشی هەیە و دەرکەوتووە بە ڕێژەی 95% کاریگەری هەیە.

 

دەشڵێت ئەو ئەنجامانەی پـێی گەیشتوون لە ڕێگەی ئەو سێ قۆناغی تاقیکردنەوانەیە، کە تیایاندا ڤاکسینەکەیان بەسەر هەزاران کەس تاقیکردووەتەوە وە ئەو کەسانەش تەمەنیان لە 12 ساڵەوەیە هەتا 85 ساڵ و لە ناو ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکان.

 

فایزەر دەشڵێت: پـێشبینی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێک بتوانن هەتا کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن دەرزی ڤاکسینەکە دروستبکەن و هەتا کۆتایی ساڵی 2021 یش نزیکەی 1.3 ملیار دەرزی دیکە دروستبکەن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە هیچ دەرمانێک یان ڤاکسینێک لە ئەمەریکا بەکارناهێنرێت هەتا دەزگای چاودێری خۆراک و دەرمان FDA ڕەزامەندی لەسەر نەدات.

 

سەرچاوە: voa

ریکلام

جیهان

پنتاگۆن لە پڕۆژەیدایە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە پڕۆژەیدایە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەمریكا ئاماژە بەسەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دراوە، ئەمەش بەهۆی كڕینی سیستمی مووشەكی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لە ڕوسیا.

هەر لە پڕۆژە یاساكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: دەبێت سەرۆكی ئەمریكا بەلایەنی كەمەوە 5 ڕێكاری توند وەك سزا بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر لەماوەی كەمتر لە 30 ڕۆژ دوای پەسەندكردن پڕۆژە یاساكە.

بڕیاریشە لە قۆناغی یەكەمدا سزاكان هەموو ئەو لێپرسراوانە بگرێتەوە كە ڕۆڵیان هەبووە لە كڕینی ئەو سیستمە مووشەكییەی ڕوسیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بایدن یەكەم هەڵوێستی بەرامبەر ئێران ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی. ئێن ئێن) ڕەخنەی لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی گرت بەرامبەر ئێران بەتایبەت لە كشانەوەی واشنتن لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015ی نێوان گروپی 5+1 و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاران.

بایدن ڕایگەیاند، ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كشاوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یەكلاكەرەوە و توند بگرێتەبەر، بەڵام كارەكە بۆتە هۆی ئەوەی ئێران توانای زیاتر ببێت بۆ دەستكەوتنی پێداویستییەكانی چەكی ئەتۆمی و لەوە نزیك بۆتەوە ببێتە خاوەنی ئەو پێكهاتانەی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی پێویستن.

جەختیشی كردەوە، كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك ڕێگا بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

سەبارەت بە كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران، جۆ بایدن وتی، “كوژرانی موحسین فەخری زادە دەبێتە هۆی ئاڵۆزكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 13 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13341 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13341 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 347 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 16 هەزار و 835 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 49 هەزار و 695 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان