ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یونیسێف هۆشداری لە خراپبوونی رەوشی منداڵانی عێراق دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوسینگەی یونیسێف لە عێراق ئاشكرایكرد منداڵان و هەرزەكارانی عێراق لە هەمووان زیاتر روبەڕوی مەترسی هەژاری بونەوە بە هۆی كۆرۆناوە و ژمارەی ئەوانەی مەترسیان لەسەرە بە رێژەی 40% زیادیانكردووە.

نوسینگەی هەماهەنگی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرایكرد ژمارەی ئەو منداڵ و هەرزەكارانەی روبەڕوی مەترسی بونەوە بەهۆی هەژارییە زیادیكردووە لە یەك بۆ دوو لەنێوان هەر پێنج منداڵێكدا.

رونیشیكردەوە هۆكارەكانی گەشەكردنی هەژاری بەهۆی بێكاری و فشاری دارایی بەردەوامە لەسەر خێزانەكان كە لە خوێندن و خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشن.

فویاكوفا سولورانو نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخەر لە عێراق وتی: عێراق ئەندامی رێكەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ مافی منداڵان لەسەری پێویستە ماف بۆ منداڵان دابینبكات.

مافەكانی منداڵ بریتین لە مافی تەندروستی و ئاسایش و فێركردن و ئاوی خاوێن و یاریكردن، بەڵام بەشێك لە كوڕان و كچانی عێراق ژمارەیەك لەو مافانەیان لەدەستداوە.

وتیشی: كاریگەری گەورەی درێژخایەنی كۆرۆنا لەسەر خوێندن و خواردن و خۆشگوزەرانی هەیە هەژاری زیادیكردووە بەهۆی بێكاری و توندوتیژی دژی منداڵان زیادیكردووە، قوتابخەكان داخراون، خزمەتگوزاری تەندروستی ئاستەنگی بۆ دروستبووە.

حەمیدە ئەلیسكۆ نوێنەری یونیسیف لە عێراق دەڵێت: لە رۆژی جیهانی منداڵاندا یونیسێف سەرلەنوێ پابەندبونی خۆی بۆ پشتیوانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەرەنتی لە گەشەی هەموو منداڵێك بەشێوەی تەندروست و سەلامەت دووپات دەكاتەوە.

داواش لە دەسەڵاتی عێراق دەكات وەبەرهێنانی گەورە بكەن لەسەر خزمەتگوزارییەكان و چاودێری كۆمەڵایەتی پێویست بۆ منداڵ و خێزانەكان.

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رێوشوێنی نوێی ئەمنی دەگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت: ڕێوشوێنی نوێ بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان دەگرنەبەر.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا هەندێك پێشێلكاری ئەمنی لەچەند ناوچەیەكدا ڕوویدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیان بگەنە ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلكاریانە و ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی ناوخۆ ڕێوشوێن بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕوونیشی كردەوە: پێدەچێت هێزە ئەمنییەكان نەتوانن بەشێوەیەكی خێرا پێشێلكارییە ئەمنییەكان چارەسەر بكەن یاخود بگەن بەئەنجامدەرانی، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی بەردەوام ئەنجام دەدەن لەو شوێنانەی پاشماوەكانی داعشی لێیە بەئامانجی گەیشتنە مۆڵگەكانیان و دەستبەسەراگرتنی شوێنی ماوەنەوە و لەناوبردنی چەك و تواناكانیان.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتیشی: وردی ئۆپراسیۆنەكان و بەدواداچوونی بەشێوەیەكی فراوان وادەكات دووبارەنەبوونەوەی پێشێلكارییە ئەمنییەكان زامن بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1855 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1909 كەسیش چاكبوونەتەوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 874 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1855 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 102 و هەولێر 78 و دهۆك 56 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1909 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانییەكەی عامری بۆ سەدرییەكان: خەونەكەتان نایەتەدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لایەنی سیاسی هەوڵدەدەن لە لە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەنیا حكومەتی نوێی عیراقی پێكبهێنن، ئەمەش بە بۆچوونی هاوپەیمانییەكە “خەونە و نایەتەدی”.

موعین كازمی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هیچ فراكسیۆنێكی سیاسی چەند خاوەنی زۆرینە بێت لە پەرلەمانی عیراق، ناتوانێت بە تەنیا حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنێت، ئەوە خەونێكە و نایەتەدی”.

بە وتەی كازمی”ئامانج لە پڕۆپاگەندەكردنی هەندێك لایەن، هەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بۆ جۆشدانی لایەنگرانییەتی، بە تایبەت كە بێ‌ ئومێدییەك دەبینرێت لای جەماوە بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەركردەكانی ڕەوتەكە، ئاماژەیان بە خۆئامادەكردن كرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و باسیان لە دەستەبەركردنی زۆرینەی پەرلەمانیش كرد لە خولی داهاتوودا كە بە بۆچوونی ئەوان”لێوەی بە تەنیا حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان