ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

كڵاشینكۆف زیاتر لە 60 ساڵە دروێنەی گیانی مرۆڤەكان دەكات

خەڵك-  ئامەد حەسەن

چەكی كڵاشینكۆف لە جیهاندا چارەكە ملیۆنێك كەسی پێ كوژراوە لە هەمو ساڵێكدا، كە نزیكەی 66 ساڵە ئەو چەكە لەلایەن میخائیل كڵاشینكۆف سەربازی روسیی دروستكراوە كە ناوەكەی ئەی كەی 47ە.

دروستكەری چەكەكە

میخائیل كڵاشینكۆف دروستكەری ئەو چەكەیە، كە لە گوندی ئیجفیسك ژیاوە دانیشتوانی گوندەكە خۆیان لە بواری پیشەسازی چەكدا چالاك بوون و هاوكات لە بواری جوتیاریشدا پشتیان بەخۆیان بەستووە بۆ پێویستییەكانیان، دانیشتوانی گوندەكە زۆر هێدی و لەسەرخۆبوون و توڕە نەبوون، بوونە گوندێكی یاخی لە حزبی شیوعی سۆڤێتی بە ناوی نەیارانی گەل.

میخائیل كڵاشینكۆف خێزانەكەی كۆچیان كردووە بۆ سیبریا لەسەردەمی حكومی ستالین بە هاوڕێیەتی ملیۆنان روسی تری یاخی.

ساڵی 1930 میخائیل تەمەنی 11 ساڵ بوو، خێزانەكەی جوتیار بوون خاوەنی زەوی پێویست بوون بۆ كەمێك وەبەرهێنان لە بواری بازرگانی و بە نەیاری گەل ناسرابوون.

ژیانی ئەم چینە ئاسان نەبوو بەهۆی ئەو ئاگرەی لە مانگا و بەرازەكان و هەزاران كەسیان بەردرا، ئەو سەرباری ئەوەی شاهێدی سەركوتكردنی سۆڤێت بوو بەهۆی بەرگری ئەو چینە لە پلانی پیشەسازی ناچاری تەواو كە بەهۆیەوە هەزاران جوتیار دەبران بۆ كارگەكان لە شارەكان، ئەو چەكی هەڵگرت و شەڕی كرد لە ریزەكانی سوپای سۆڤێت لە دوای ساڵی 1938وە و كاری كرد وەك میكانیكی زرێپۆش، دواتر بووە فەرماندەی لیوای 12ی زرێپۆش لە ئۆكرانیا، بەشداریكرد لە شەڕ دژی نازییەكان لە ساڵی 1942.

ناوێكی نەمر

چیرۆكی میخائیل كڵاشینكۆف دەستیپێكرد بە ناوی نەمر و كەوتنی لەسەر تەخت دوای برینداربوونی لە یەكێك لە شەڕەكانی سۆڤێت دژی نازییەكان لە ساڵی 1941، سەرلەنوێ بووە رێخۆشكەر بۆ بڕیاردان لە دروستكردنی چەكی تاكەكەسی كە دەكرێت ركابەری چەكی ئەڵمانی ئێس تی جی 44 بكات، ئەویش كاتێك دەستپێدەكات كە چووە نێو سوپای سۆڤێتی لەوێ، دەمانچەیەكی ئەڵمانی دەدۆزێتەوە و چاكی دەكات، كاتێكی زۆر دەخایەنێت، دەبێتەهۆی دەستگیركردنی و لێكۆڵینەوە لەگەڵی، بەڵام نكۆڵی دەكرد.

وەك گەنجێكی چالاك و زیرەك بەرگری كرد لە زیندانەكانی سۆڤێت و كۆتایی پێنەهات، كە رێكەوتێكی خراپی رووبەڕوو بوو، دەگەڕا لە هەلێكی ژیان دوور لە ترسی دەستگیركردن بەهۆی نازناوی خێزانەكەی كە لە ریزی كۆچپێكردن و سەركوتكردندا بوون.

چیرۆكەكەی میخائیل كڵاشینكۆف كۆتایی نەهات لەگەڵ خۆبەخشی نوێ كە تەمەنی 18 ساڵ بوو هەڵهات لە گوندەكەی دوای رووداوی دەمانچە ئەڵمانییەكە، كاری كرد لە كازاخستان وەك فەرمانبەر، لە كۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئەزمونێكی گەورەی وەرگرت، پیشەی ئاسن و هونەری كۆمپانیای تێكەڵكرد، دواتر چووە نێو سوپا لە تەمەنی 19 ساڵیدا و ئەندازیاری و فیزیای تێكەڵكرد و چووە كارێكی نوێ لە بواری دروستكردنی چەك و ئۆتۆمبێلی سەربازی.

میخائیل كڵاشینكۆف لە شەڕێكدا دژی نازییەكان بریندار بوو تەمەنی 22 ساڵ بوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك، لەوێ بیرۆكەی چەك دروستكردن چووە مێشكیەوە، بوو هۆی دروستكردنی چەكێكی هێرشبەر بۆ بەرگری كردن لە خۆ.

نیگەرانە لە بەكارهێنانی چەكەكەی لەلایەن تیرۆرستانەوە

لەسەردانێكدا بۆ ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە گەیشتنی چەكەكەی بۆ دەستی تیرۆرستەكان، بە رۆژنامەی گاردیانی وتبوو: من شانازی دەكەم بە داهێنانەكەم، بەڵام نیگەرانم لەلایەن تیرۆرستانەوە بەكاردەهێنرێت، چونكە دەبێت بەباشی بەكاربهێنرێت، بۆ نمونە دەكرێت جوتیاران سودی لێوەربگرن كە بەشێكن لە گەل.

چەكێكی ئاسان لە بەكارهێناندا

دیزاینی چەكەكەی بەجۆرێك بوو بەكارهێنانی ئاسان بوو بۆ هەر سەربازێك لە هەر ئاستێكی فێركاری ناوەنددا بێت.

لە 1942 نمونەیەكی سەرەتایی چەكەكەی برد بۆ ئەكادیمی دزیرجینسكی لە شاری سەمرقند لە ئۆزبەكستان بەڵام رەتكرایەوە لەلایەن جەنەراڵ بلاغونرافوف، بەڵام بەردەوام بوو لە باشكردنی دیزاینەكەی لە 1944 هەمان دیزاینی چەكەكەی گەشە پێ دا، كە بووە بنەمای چەكی ئەی كەی 47 لە شێوەی كۆتاییدا كە دایڕشت لە 1946دا و پەرەی زیاتری پێدا لە 1947.

ركابەری چەكی ئێم 16ی ئەمریكی

چەكە نوێیە هێرشبەرەكە دیراینە نوێیەكەی تایبەتەمندی خێرایی و بەرگری شێ و گەرمی و قوڕ و ئاوی هەبوو، ئەوە لەسەرووی چەكی ئەمریكی ئێم 16 وە بوو، كە دوای 10 ساڵ لە ئەی كەی 47 بەرهەمهات ئەم تایبەتمەندییە بەس بوو بۆ چوونی بۆ مەیدانەكانی جەنگ .

چەكە نوێیەكە چووە مێژوویەكی زێڕینی یەكێتی سۆڤێتی دوای ئەوەی سوپای سۆڤێت لە 1947 وەك چەكێكی هێرشبەر پشتی پێ بەست و چووە كاركردن لە سەنتەری زانستی مەیدانی چەكی سوك.

گوندەكەی میخائیل كڵاشینكۆف كە پێش 30 ساڵ لە دروستكردنی چەكەكەی، جێیهێشتبوو شانازی بە داهێنانەكەیەوە دەكرد، زیاتر لە 100 ملیۆن پارچە چەك بۆ سۆڤێت مایەوە، خاوەنەكەی هیچ سامانێكی لە داهێنانەكەی نەچنیەوە، بەڵام بووە خاوەنی خەڵاتی ستالین لە 1949 كە ئۆتۆمبێلێكی سەردەمیانە بوو.

ئەو خوێندنی تەواو نەكرد قۆناغی ناوەندی تێنەپەڕاند، زۆرینەی سەربازە روسییەكان خاوەنی ئاستی زانستی بوون، خۆی دەڵێت: زانكۆكان فێری كتێبت دەكەن. ئەو لە تەمەنی 29 ساڵیدا خەڵاتی چنیەوە بووە كەسێكی دیار شەش جار هەڵبژێردرا بۆ ئەندامی ئەنجومەنەكانی سۆڤێت لە دوای 30 ساڵ لە دروستكردنی چەكە ناسراوەكەی.

مردنی نەبڕاوە

ئەو كە نەیتوانی خوێندنەكەی تەواو بكات و تا ناوەندی رۆیشت و بووشە ئەندامی بەرزترین ئەنجومەنی سۆڤێت، ناوی دروستكەری مردنی نەبڕاوەشی پێبڕا.

ئەو كە دیارترین ئەندامی ئەنجومەنەكانی سۆڤێت بوو، دەڵێت هاوكارەكانی لە كارگە هیچ یەكێكیان نەیاندەناسی، هیچ یەكێكیانیشی نەدەناسی، كاتێك وەك پاڵێوراوی نوێنەرایەتی دیاریكرا.

ئەو چەند پلەیەكی سەربازی بڕیوە لەنێو سوپادا و بووە بە خاوەنی پلەی فەریق لە 1999 و پێشتریش چەند خەڵات و رێزلێنانی وەرگرتووە.

بازاڕی لە شەڕی سارددا گەرمبوو

چەكی كڵاشینكۆف هیچ كاتێك هێندەی شەڕی سارد بازاڕی گەرم نەبوو كە یەكلاكەرەوە بوو لە بەرژەوەندی چەكی روسی، لە 1956 فراوانترین بڵاوبوونەوەی هەبوو، هۆكاری سەرەكی بوو لە بەرژەوەندی شەڕی ڤێتنامییەكان كە تێیدا ئەمریكییەكان شكان لە سەدەی رابردوو ئەوە پیرۆزی بوو بە میخائیل كڵاشینكۆف.

چەكی كڵاشینكۆف رووبەڕووی چەكی ئێم 16ی ئەمریكی بووەوە لە گۆڕەپانەكانی جەنگ وەك ئەفغانستان كە باڵادەستی بۆ چەكی روسی بوو، هاوكات ئەمریكا گروپە چەكدارە نەیارەكانی سۆڤێتی بە چەكی كڵاشینكۆف پڕچەككرد لە ئەفغانستان.

لە شەڕی سارددا شەڕ روویدا لە دەرەوەی سنورەكانی سۆڤێت و ئەمریكا، پاڵەوانەكەی كڵاشینكۆف و ئێم 16 بوو، ئەو چەكانە بووە بنەڕەتی هاوپەیمانی دانان لەوانە پەیمانی وارشۆ و پەیمانی ناتۆ، چەكەكان بوونە ئایدۆلۆجی لە هاوكێشەكان و دروشمی نەیارەكان، كڵاشینكۆف بووە دەستكەوتی بزوتنەوە بەرگریكارەكان، ئێم 16 بووە چەكی باشی دیكتاتۆرەكانی پشتیوانیكراو لەلایەن ئەمریكاوە، ئەمریكا و روسیا ركابەری چەكیان كرد لە باكور و باشوری زەوی لەپێناو وێنەكردنی سنوری هاوپەیمانەكانیان.

میخائیل كڵاشینكۆف نیگەرانیشی هەبووە لەو پلانەی پێی دراون سەرباری ئەو چەكە و گرنگییەكەی كە دروستیكردووە و بووە بەهۆی پەیمانی وارشۆ وتویەتی: تەنها بووە بە عەقید ئەویش بەهۆی ئەمریكییەكانەوە بووە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئەمریكی لە 1989 كە لەسەر ژیانی بڵاویكردووەتەوە.

میخائیل ملیۆنان پارچەچەكی دروستكرد بە هەژاری دەژیا

میخائیل هیچی نەچنیەوە لە سامانی چەكەكەی ئەو تەنها ئەندازیارێك بوو لە كارگە، ملیۆنان پارچە چەكی لەو چەكە دروستكرد كە موچەكەی كەمتر بوو لە 500 دۆلار و ژیانی لە شوقەیەكی بچوكدابوو.

ئەو بە توندی بەرگری كردووە لە دیزاینی چەكەكەی لە یەكێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا وتویەتی: بۆ بەرگری لە نیشتمان چەكی هێرشبەری دروستكردووە.

بێتاوانی لە كوژرانی هەزاران كەس

لە 2010 دا پێش 3 ساڵ لە مردنی نوسیبووی لە نامەیەكدا بۆ كەنیسەیەكی ئۆرسۆدۆكسی كە رۆژنامەی ئیزفیستیای روسی بڵاویكردەوە دەڵێت ئەو كوڕی جوتیارێكی مەسیحیی ئۆرسودوكسییە، هیچ بەرپرس نییە لە لەدەستدانی گیان و رووحەكان، كە چەكەكەی بووبێتە هۆكاری كوژرانیان.

پیاوێك پاڵەوان و قوربانی، لە پشت چەكێكەوە كە هەموان دەزانن ژیاوە لە ژمارەیەك كارەساتدا، ئەمە رۆژنامەی ئیلینا جولی نوسیوێتی بە ناونیشانی مردنی سێیەمی ستالین دەرچوو لە 1989، بەڵام میخائیل ناوێكە هەڵگیراوە لەسەر شانی ملیشیاكان لەسەر زەوی و چەكەكەی كێشی لە 5 كیلۆگرام زیاتر نییە، بەڵام قوربانییەكانی 250 هەزار كەسن هەموو ساڵێك، كە نزیكەی 66 ساڵە.

كڵاشینكۆف لە جەنگە نێوخۆییەكاندا

كڵاشینكۆف چووە جەنگە نێوخۆییەكانیشەوە لە مۆزەمبیق، لوبنان، كەمبودیا، لاوس، كوشتوبڕی سریبرینیتشا و چەتەكانی سۆماڵ، گەیشتە سەر شانی منداڵانیش لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن، بووە چەكی سەركردەی قاعیدە ئوسامە بن لادن، كە تا ئێستا ئەمریكا پارێزگاری لە چەكەكەی دەكات لە مۆزەخانەی سی ئای ئەی دوای ئۆپەراسیۆنەكەی ئابوت ئاباد.

چەندین كتێب لەسەر چەكی كڵاشینكۆف نوسراون، مایكل هوجز نوسەر دەڵێت: بیرۆكەكەی سەری میخائیل كڵاشینكۆف گواسترایەوە بۆ مەیدانەكانی جەنگی رژێمەكان، شەڕی مافیاكان، دەكرێت چەكەكە بە دەستی سوپای دەوڵەت بێت یان نەیارەكانیەوە، یان میلیشیا چەكدارەكان یان چەكدارە كەسییەكان یان مندڵە بە سەربازگیراوەكانی ئەفریقا.
كۆتایی خێر یان شەڕ

لە 23ی كانونی دووەمی 2013 میخائیل كڵاشینكۆف كۆچی دوایی كرد زۆرێكیش پرسیاریان كرد كە ئایا كۆتاییەكەی خێر یان شەڕ بوو، كاتێك چەكەكەی مایەوە دروێنەی هەزاران روح و گیان دەكات كە تەنها وەك ژمارە لە بڵاوكراوەكانی دەنگوباسدا دەخرێنەڕوو.

راپۆرت

لە عوسمانییەکانەوە تا داعش.. ژنە کوردێکی ١٣٣ ساڵ، نەهەمەتییەکان دەگێڕێتەوە

خەڵک –

لەناو خێمەکەی لە کەمپی ” کەبەرتۆ ” کە بۆ ئاوارە ئێزدییەکان لە دهۆک، لە هەرێمی کوردستان بنیاتنراوە، خانمێکی بەتەمەنی ئێزدی بە ناوی رۆشی قاسم، کە لە دایک بووی ساڵی 1887ە، ڕۆژەکانی بەسەر دەبات.

ئەو دەڵێت؛ کۆمەڵکوژیەکانی عوسمانی و داعش لە دوو گرنگرتین ئەو کارەساتانەن کە لە یادگەیدا ماون و وەک خۆی باسی دەکات، بەردەوام لە دۆخێکی دژواردا ژیاون و هەرکەس ویستویەتی پەلاماری داون.

خێزانەکەی رۆشی دەڵێن، ڕەوشی تەندروستی داپیرەیان باشەو کانگای یادەوەرییەکی پڕ لە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی جەنگ و کارەساتە یەکلەدوای یەکەکانە، هەر لە دەمادەمی هاتنی عوسمانییەکان هەتا داعش.

ناسنامەی ڕۆشی کە کۆپییەکی دەست سکای نیوزی عەرەبی کەوتووە، دەریدەخات کە لە 1ی تەمموزی 1887 لەدایک بووە .

نەوەکانی ئەم خانمە کوردە ئێزدییە، لەئامادەکاریدان بۆ ئەوەی لەکتێبی گینسدا تەمەنی تۆمار بکەن، کە پێیان وایە بەتەمەنترین کەسە .

ئەم خانمە ڕۆژانە بەردەوام گوێ لە گۆرانی و مۆسیقای کوردی و هەواڵ و بەرنامە هونەرییەکانی ڕادیۆ ناوخۆییەکان بە زمانی کوردی دەگرێت، بەڵام لاوازیی بینایی چاوەکانی ڕێگای نادات بەبێ دارشەقەکانی لەنێوان چادرەکاندا هاتوچۆ بکات، کاتێک بەنیازی سەردانی نەوەکانی یەتی.

ڕۆشی، کە داپیرەی 150 ناوەیە، دەڵێت، مانەوەی بەم جۆرە بۆ جۆری ئەو خواردنانە دەگەڕێتەوە کە دەیانخوات کە خۆی لە خواردنی باش و سروشتیدا دەبینێتەوە، تامەزرۆی خواردنی هەنگوین و هێلکە و شیر و سەوزە و میوەیە، بەتایبەت میوەی وشککراوە، هەروەها گۆشتی ماسیی وەک ژەمی سەرەکی دەخوات لەبری گۆشتی سوور و سپی.

داپیرە ڕۆشی و باو باپیرانی ئێزدیی، لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا ژیاون، بەتایبەتی لە کۆتاییەکانی سەدەی 16دا، کە ئەو سەردەمە تائێستاش لە بیرەوەریدا ماوە کە عوسمانییەکان بە یاساو ڕێساکانیان چ ئازارێکیان داون، هەر لە ئاوارەیی و ماڵوێرانی و  کوشتوبڕیان ئەو دەڵێت؛ عوسمانییەکان بە یاسا فەرمانی لەناوبردنی ئێزدییەکانیان دەرکرد و خوێنی ئێمەیان حەڵاڵ کردبوو.

توێژەرەوانی ئێزدی دەڵێن؛ زیاتر لە 100 کردەی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە دژیان ئەنجامدراوە، بە تایبەتی هەوڵەکانیان لە چارەکی کۆتایی سەدەی 19 دا فراوانتر بووە، بە دیاریکراوی لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، کە کەمینە ئەتنی و ئاینییەکانی لە وڵاتەکەی دا چەوساندووەتەوە و زۆرترین تاوانی ئەنجام داوە.

ڕۆشی ڕەنگە بەبەخترینی ئێزدییەکان بێت کە لەو هەموو کوشتارەی عوسمانییەکان دەربازی بووە و هێشتا لەبیرییەتی، کە چۆن هێزەکانی سوپای عوسمانی هەڵیاندەکوتایە سەر گوند و کۆمەڵگاکەیان و ئەوانەی لەناویاندا بوون دەیان کوشتن و دەیانبردن.

 

رۆشی وردەکاری چەند کوشتار و کۆمەڵکوژییەکی لەیادەک لەوانە:

  • کۆمەڵکوژی ساڵی 1891 کەو ئەوکاتە تەمەنی 5 ساڵ بووە، لە لایەن( ئەیوب بەگ ئەلعوسمانی) ئەنجامدراوە .
  • کۆمەڵکوژی عومەر وەهبی پاشا لە ساڵی 1892.
  • کۆمەڵکوژی بەکر پاشا لە ساڵی 1894 .

ئەو داپیرەیە دەڵێت؛ ئەوەی لەو کۆمەڵکوژیانەدا کرا هەرگیز بیر ناچنەوە، بێ هیچ بەزەییەک منداڵ و گەنج و پیر دەکوژرا و خوێن جۆگەلەی دەبەست.

ڕۆشی دەڵێت، 7 کۆمەڵکوژی عوسمانییەکانم بە تەواوی لەبیرە، عوسمانییەکان هەزاران ئێزدییان کوشت و لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی سەدەی ڕابردووشدا کە دژی ئەرمەنەکان ئەنجامیان دەدا، زۆرێک لە ئەرمەنەکان پەنایان چیای شنگال بوو، ئێمە ئەوانمان ڕادەستی عوسمانییەکان نەکرد تا بەرەنجام هێرشیان کردە سەرمان و ئێزدی و ئەرمەنیان پێکەوە قەتڵ و عام کرد لە چیاکە، وەک رق و کینێکیش بەرامبەر بەو هەڵوێستەمان، پاش 3 ساڵ لە کوشتاری ئەرمەن، ڕووبەڕووی کارەساتێکی دیکە بووینەوە لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشا.

لە عوسمانییەکان دڕندەتر دەرهەق بە ئێزدییەکان چەکدارانی داعش بوون، لە مانگی ئابی 2014 دا موسڵ و دەوروبەریی کەوتە دەست دەوڵەتی ئیسلامی لەعیراق و شام(داعش)، لەو دەمەدا، ئێزدییەکان ڕووبەڕووی خوێناویترین کوشتار و فڕاندن بوونەوە و بەهەزاران کچ و ژن وەک کەنیزەک بران و هەزارانی دیکەش کوژران، کە ئەم دۆخە دژوارە بە وتەی داپیرەکەمان خوێناویترین و دڕندانەترین بووە.

بەپێی راپۆرتەکانی ڕێکخراوی UN، داعش زیاتر لە 6500 ژن و منداڵی ئێزدی دەستبەسەر کردووە، زیاتر لە 350 هەزار کەس لە کامپەکانی پەنابەران لەهەرێمی کوردستان ئاوارە بوون، کە زیاتر لە 120 هەزار کەسیان لە ئێستادا  گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵەوە ڕوخاو وێرانەکانیان .

لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکانی چەتەکانی داعش لە چیای شنگال، لانی کەم 5هەزار کەس کوژران، و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێنن.

 

سەرچاوە؛ سای نیوز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

فەخری زادە كێیە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

خۆرئاوا دەڵێت زانای ناوەكی ئێرانی ناسراو موحسین فەخری زادە كە لە رۆژی هەینی لە هێرشێكدا لە تاران كوژرا، كەسێكی سەركردە بوو لە بەرنامەی ناوەكی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەرپرسان و پسپۆڕانی خۆرئاوایی رونیانكردەوە فەخری زادە رۆڵێكی زیندووی هەبووە لە هەوڵە گوماناوییەكانی ئێران لە پێشوودا بۆ بەرەوپێشبردن و دروستكردنی كڵاوەی ناوەكی لە دوای بەرنامەی ناوەكی مەدەنی راگەیەنراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

حكومەتی ئێران رەتیكردەوە هەوڵی دابێت بۆ بەرەوپێشبردنی چەكی ناوەكی لە هەر كاتێكدا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 2011 فەخری زادە كەسێتییەكی گرنگ بووە لە چالاكی گومانلێكراوی ئێراندا بۆ بەرەوپێشبردنی تەكنۆلۆژیا و ئەزموونی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوەكی.

فەخری تاكە ئێرانی بووە لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا باسیكراوە و ئاماژە بەوەش دەكرێت كە ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسداران بووە.

پێشتریش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی فەخری زادەی ویستبوو بۆ لێكۆڵینەوە لە چوارچێوەی رێوشوێنە نارەوانەكانی چەكی ناوەكی.

سەرچاوەیەكی دبلۆماسی وتی: ئێران دانی ناوە بە بوونی فەخری زادە پێش چەند ساڵێك، بەڵام رەتیكردبووەوە ئەفسەرێكی سوپا لە بەرنامەی ناوەكی بەشداربووبێت وەك وەڵامێك بۆ رازی نەبوون بە خواستەكەی ئاژانسی وزە.

هاوكات ناوی هاتووە لە راپۆرتی ئاژانسی وزە لە 2007 بە سیفەتی بەشداریكردن لە چالاكی ناوەكی و بالیستی.

ئەنجومەنی نیشتمانی بەرگری ئێران كە گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییە لە دەرەوەی وڵات لە 2011 لە راپۆرتی خۆیدا وێنەیەكی فەخری بڵاوكردووەتەوە، بەڵام بەشێوەی سەربەخۆ لێكۆڵینەوە لەراستی ئەو وێنەیە نەكراوە.

رۆژی هەینی موحسین فەخری زادە زانای گەورەی ئێران لە بواری ناوەكی لە هێرشێكی چەكداریدا لە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە كوشتنی فەخری زادە.

لای خۆیانەوە گەورە بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی توند و وەڵامدانەوەی كوشتنی فەخری زادەیان لە ئیسرائیل كردووە.

لای خۆیەوە ئەمریكا بێدەنگی هەڵبژاردووە لە كوشتنی فەخری زادە و هیچ لێدوانێكی فەڕمی نەداوە.

چاودێرانی سیاسی ئەو تیرۆركردنە بە كاری ئیسرائیل دەزانن، چونكە پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەڵگەكانی خۆیدا كە لەسەر بەرنامەی ناوەكی ئێران بڵاویكردبوونەوە ناوی فەخری زادەی هێنابوو.

چاودێران دەشڵێن ئامانج لەم هەنگاوەش راكێشانی تارانە بۆ نێو جەنگێك كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خوازیارێیتی لە رۆژانی كۆتایی دەسەڵاتەكەیدا لە كۆشكی سپی تا چەند گورزێكی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت.

میدیاكانی ئەمریكا هەفتەی رابردوو بڵاویانكردەوە كە ترەمپ لەگەڵ گەورە راوێژكارەكانی باسی لە بوونی پلانێك بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

توركیا شانۆگەرییەكی كوردی لە ئیستەنبوڵ قەدەغەكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو شەڕەی حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیپێكردووە لە دژی كوردەكان، گەیشتە قەدەغەكردنی شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی بەناونیشانی پیرۆ بە پاساوی هاندانی فكری پەكەكە ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

شانۆگەرییەكە وەرگێڕانی كوردییە لە نوسەری ئیتالی داریۆ فو كە بۆ ژمارەیەك زمانی دیكەش وەرگێڕدراوە لەوانە زمانی توركی و لە كۆمەڵێك وڵات لە جیهاندا نمایشكراوە.

شانۆگەرییەكە خرایە بەرنامەی شارەوانی ئیستەنبوڵەوە لە مانگی رابردوو كە دەیان هۆڵ لە خۆی دەگرێت لە سەرانسەری شارەكە و دامەزراوە لە 1914.

بڕیاربوو شانۆگەریەكە بە زمانی كوردی بۆ یەكەم جار لە مێژووی نوێی توركیادا نمایشبكرێت لە ئیستەنبوڵ لە گەڕەكی غازی عوسمان پاشا.

لای خۆیەوە ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ رەخنەی لە بڕیاری قەدەغەكردنەكە گرت و ئاماژەی بەوەكرد كە حكومەت رێگەی داوە بە عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری دەستگیركراوی پەكەكە لە كەناڵی فەڕمییەوە قسەبكات.

وتیشی: رێگە دراوە بە ئەندامی گروپێكی تیرۆرستی داواكراو لە لیستی سوردا بە قسەكردن لە رێگای كەناڵەكانەوە، بەڵام رێگا دەگیرێت لە نمیاشكردنی شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی ئەمە جێگەی قەبوڵكردن نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەم شانۆگەرییە لە چەند شوێنێكی ئیستەنبوڵ 20 بۆ 30 جار نمایشكراوە ئەی حكومەت تا ئەمڕۆ لەكوێ بوو؟

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی لیژنەی سیاسەتی فێركردن و وەرزش و رۆشنبیری و هونەر لە هەدەپە سفتان هانلی وتی: بڕیاری قەدەغەكردنی شانۆگەرییەكە ناتوانێت رێگری لە زمانی كوردی و شانۆگەری كوردی بكات.

دەرهێنەری شانۆگەرییەكە نەزمی كرمان لە توێتەر داوای لە هونەرمەندانی تورك كرد پشتیوانی لەو تیپە هونەرییە بكەن كە شانۆگەرییەكەیان ئامادە كردووە.

كرمان وتی: قەدەغەكردنی داریو فو لەم سەردەمەدا شەرمەزارییە بۆ هەموو نێوەندەكانی شانۆ و هونەر، داوا لە هەموو تیپە شانۆییەكان لە توركیا دەكەین پشتیوانی هونەر بكەن، چاوەڕێ دەكەین دەنگیان بەرز بكەنەوە لە دژی ئەم بڕیارە.

عومەر شاهین ئەكتۆر رایگەیاند ئەم بڕیارانە لە نەوەدەكاندا هەبوون، بەڵام ئێستا چاوەڕێی نەبووین دەمانوت بەسەرچووە ئەو سەردەمەی رابردوو.

جیهاد ئەكنجی ئەكتۆر وتی: دوو جار شانۆگەریەكەیان قەدەغەكراوە، شانۆگەری دیكەشمان هەبوو قەدەغەكراون.

وتیشی: دوای ئەوەی شارەوانی مۆڵەتی پێداین كراینە ئامانج لەلایەن هەندێك مێدیاوە و دواتر قەدەغەكرا.

راشیگەیاند حكومەت دژی هەموو ئەوانەیە كە لەگەڵ بیری ئەودا نین، نەك تەنها كورد، هەندێك لە توركیا شانۆ سەركوت دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد بڕیارەكە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سەركوتكردنی زمان و كەلتوری كوردییە.

هۆشیار ئۆزسوی ئەندامی پەرلەمانی توركیا ئاماژە بەوە دەكات، بڕیاری قەدەغەكردنی شانۆگەرییەكە بابەتێكی گاڵتەجاڕییە بەتایبەت كە پێشتر لە ژمارەیەك شانۆی توركیا لە 2018 نمایشكراوە بەڵام ئەمە قەدەغەكراوە لەبەر ئەوەی بە زمانی كوردییە.

وتیشی: ئێستا پاشەكشە لە مافە كەلتورییەكان دەبینین لەگەڵ زیادبوونی ئاوازەكانی رەگەزپەرستی و نەتەوەیی ئەمە نەك تەنها لە دژی كوردە بە تەنها.

زەینەب محەمەد دەرهێنەر و ئەكتۆر دەڵێت: حكومەتی توركیا شانۆگەریەكی ئیتاڵی قەدەغە دەكات بە پاساوی هاندان بۆ پەكەكە، لەكاتێكدا ئەو شانۆگەرییە لە 1970 بەرلە دروستبونی پەكەكە نوسراوە.

وتیشی: بابەتەكە بیركردنەوە نییە، بەڵكو زمانی كوردییە.

لە دوای هەوڵی كودێتاكەی 2016وە حكومەتی توركیا ئۆپەراسیۆنی سەركوتكردنی ناوەندە سیاسی و كەلتورییەكانی كوردی دەستپێكردووە و پرۆسەی ئاشتی شكستی هێنا و شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و پەكەكە دەستیپێكردەوە و ئەنقەرە هەوڵەكانی دژی كورد چڕتر كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان