ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکەم کەشتی ئاسمانی کەرتی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ڕایگەیاند، رۆژی یەک شەممەی ڕابردوو، چوار کەشتیوانی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان بە کەشتی (سپەیس ئێکس کرو دراگۆن) ڕەوانە کردووە تا ئێوارەیەکی سەرنج راکێش لەسەنتەری بۆشایی کەنەدی لەفلۆریدای ئەمریکا بەسەر بەرن، کە یەکەم کەشتی ئاسمانی کەرتی تایبەتە بۆ بۆشایی ئاسمان.

کەشتییە ئاسمانییەکە بە مووشەکی فالکۆن 9، بە 9 بزوێنەر لەسەکۆی دیاریکراوی گەشتەکان هەڵدراوە، کە پاش کەمتر لە 10 خولەک موشەکەکە گەڕاوەتەوە سەر زەوی.

کەشتییە ئاسمانییەکە چوار ئاسمانگەڕیی گەردوونی لە خۆگرتووە کە سێ ئەمریکایی و ژاپۆنییەک بوون و تەواوی کەشتییەکەش بۆ جیبوونەوەی 8 سەرنشین لەبارە.

ئەم دەستپێکە سەرکەوتووە هەنگاوێکی تر دەبێت لە پلانەکانی ناسا بۆ گۆڕینی ئەرکی فڕین بۆ بۆشایی ئاسمان بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، هاوکات کەشتی (سپەیس ئێکس کرو دراگۆن)  یەکەمین کەشتی ئاسمانی تایبەت و کارپێکراوی دانپێدانراوە لەلایەن ناسا بۆ گەشتە ئاسمانیەکانی مرۆڤ و بڕوانامەی تایبەتی لە لایەن SpaceX ەوە پێدراوە.

ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلان بڕوات، پێویستە چوار کەشتیوانەکە لەدەوروبەری کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی رۆژئاوای ئەمریکا لەڕۆژی دووشەممە بگەن بەوێستگەی بۆشایی ئاسمان.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی، گەرمی پێو دەخاتە نێو مۆبایلەکانی

خەڵک

کۆمپانیای هواوی چینی، داهێنانێکی نوێی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی جەستە، وەک داهێنانی تایبەتی خۆی تۆمارکرد و بڕیارە لەیەکێک لەبەرهەمە نوێکانیدا بەگەڕی بخات.

 

بەپێی هەواڵی پێگەی فۆربیس، داهێنانەکەی هواوی لە کاتێکی زۆر باشدایە کە بەم نزیکانە ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکەدا بوونی دەبێت.

 

کۆمپانیا چینیەکە لە 31ی ئازاری رابردوو، ئەم تەکنەلۆژیایەی لە یەکەی داهێنراوە جیهانییەکان تۆمار کردووە، بە ناونیشانی “ڕووکاری گرافیکی بۆ پێوانەی پلەی گەرمی جەستە و نیشاندانی ئەنجامەکانی “.

 

ئەم داهێنانە نوێیەی هواوی بە جۆرێکە دەتوانیت لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا پلەی گەرمی جەستە دیاری بکات و بڕیارە بخرێتە سەر وەشانی نوێی Met 40 RS Porsche Design ” .

 

لەکاتی بەکارهێناندا دەتوانرێت مۆبایلەکە لە مەچەک یان ناوچەوان بدەیت و پلەی گەرمی جەستەت بزانیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پڕفرۆشترین مۆبایل لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
“سامسۆنگ”لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەیە كە پڕفرۆشترین بووە لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (ئینتەرناشوناڵ داتا گروپ)، سامسۆنگ 29.6 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەماوەی مانگی تەمموزەوە تا ئەیلول هەناردەكردوو، پشكی بازاڕیشی 31.8% بووە.

لە دوای سامسۆنگ، كۆمپانیای تەكنەلۆژی “شاومی”ی چینییە كە 13.4 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە پشكی بازاڕیی 14.4%ـ هەناردەكردووە.

كۆمپانیای چینی (ترانسیۆن) لە پلەی سێیەمدایە بە پشكی 13.4%، لە هەمان كاتدا “ئەپڵ” بۆ ڕیزبەندی چوارەم بە پشكی 12.7% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە و  “هواوی”يش بۆ ڕیزبەندی پێنجەم دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان