ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلی كارەبایی جێگای ئۆتۆمبێلی بەنزین دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ پارێزگاری لە ژینگە و گەرمبوونی زەوی و شەڕی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بڕیاریانداوە بە تەرخانكردنی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی ژێرخانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی تا لە ماوەی 10 ساڵی ئایندەدا ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان جێگەی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز بگرنەوە.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جۆریس بۆنسۆن پلانی داناوە لە ماوەی 10 ساڵی ئایندەدا ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز قەدەغە بكات.

سەرۆك وەزیران ماوەی ساڵی 2035 بۆ 2040ی دیاریكردبوو، بەڵام بەپێی رۆژنامەكە پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای 2030 پرۆسەی قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز دەستپێبكات.

چاوەڕێدەكرێت بۆنسۆن ئەم رێوشوێنانە رابگەیەنێت لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی ژینگە لە هەفتەی ئایندە و حكومەت خوازیارە ئەم رێوشوێنە بازاڕی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان چالاك بكات.

ئەم بڕیارە دەبێتەهۆی بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەریتانیا لە بواری كەشوهەوا بەتایبەت كەمكردنەوەی گەرمبوون و گازە ژەهراوییەكان تا 2050.

زانا و ئەكادیمی و چالاكانی حكومەت و كۆمپانیاكان خواستی زیاتر هەیە، پشتیوانی گەڕانەوەی ئاستی ئاسایش و شەڕی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و پارێزگاری ژینگە دەكەن.

لەگەڵ زیادبوونی خواستی جەماوەری بۆ چەند هێندە لە ساڵی رابردوو تا ئێستا ئۆتۆمبێلی كارەبایی تەنها 7%ی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان پێكدەهێنێت لە بەریتانیا كە لە مانگی رابردوودا كڕدراون، بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی پێشەسازی ئۆتۆمبێل و بازرگانەكان.

لای خۆیانەوە كۆمەڵەی حكومی لە رابردوودا داوای پشتیوانی زیاتری ئۆتۆمبێلی كارەبایان كردووە، ئامانجیان دیاریكردووە بۆ نیاتنانەوەی ژێرخانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، وتویانە، بەرزی نرخی ئۆتۆمبێلەكان و نەبوونی وێستگەكانی شەحن خواستی لەسەریان كەمكردووەتەوە.

چاوەڕێدەكرێت حكومەت نزیكەی 500 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی (660 ملیۆن دۆلار) پێشكەشبكات بۆ بنیاتنانی ژێرخانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە.

جیهان چەند ساڵێكە شەڕی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەكات كە بە ڕای پسپۆڕان لە داهاتوودا مەترسی گەورە لەسەر گۆی زەوی دروست دەبێت.

زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی بێشومار لە جیهاندا كە بە سوتەمەنی بەنزین و گاز كار دەكەن بوونە سەرچاوەیەك بۆ پیسبوونی ژینگە و هاوكات بوونە سەرچاوەی چەند نەخۆشی مەترسیداریش بۆ مرۆڤ بە نمونەی شێرپەنجە، كە سەرچاوە دەگرێت لە نزمی كوالێتی ئەو سوتەمەنیانەی لە هەندێك وڵات بەكاردەهێنرێت.

ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان كە چەند ساڵێكە باسیان دەكرێت هێشتا لای زۆرینەی خەڵك وەك خەیاڵ سەیردەكرێـت، نەبووەتە راستی، بەڵام كۆمپانیاكان و وڵاتان بەرەو ئەوە دەڕۆن ئۆتۆمبێلی كارەبایی ببێتەجێگرەوەی ئۆتۆمبێلەكانی بەنزین و گاز.

پسپۆڕان ئەو هەنگاوە بە پێشكەوتنێكی گرنگ هەژماردەكەن بۆ رزگاركردنی زەوی لە پیسبوونی ژینگە و كەشوهەوا.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ماڵئاوا بەنزین، ئۆتۆمبێلێك بە ئاوی سوێر كاردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای Nanoflow Cellی ئەڵمانی، پێشوەخت پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی Quant 48Volt هەڵدەداتەوە كە سیمایەكی جوان و قەشەنگی هەیە و بە تەواوەتی كارەباییە، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی كۆمپانیاكە یەكەم ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت لە جیهاندا كە بە ئاوی سوێر كاردەكات.

وەك ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، ئەم ئۆتۆمبیلە بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و 350 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت بەبێ‌ ئەوەی بەنزین بەكاربهێنێت، بەڵكو بە ئاوی سوێر كاردەكات و دەتوانێت لەماوەی 2.8 چركەدا لە سفرەوە بگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هێزی بزوێنەرەكەی 920 ئەسپە.

ئۆتۆمبێلەكە تەكنیكی ناردنی كارەبا لەڕێی چوار بزوێنەرە كارەباییەكانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بەكاردەهێنێت كە بە هەمان شێوازیی كاریی شانەی سوتەمەتی هایدرۆجینی كاردەكات و شلە بۆ عەمباركردنی وزە لە ئاوی سوێرەوە بەكاردەهێنێت، شلەكەش لەڕێی توێژاڵی عەمبارەكانییەوە دەڕوات و دەبێتە مایەی دروستكردنی بارگەیەكی كارەبایی كە عەمباری دەكات و بە بەسەر دەرچەی خێراییەكاندا دابەشی دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە دوو تانكی هەیە كە 200 لیتر ئاو دەگرن و بوار بۆ ئۆتۆمبێلەكە خۆش دەكەن ماوەی 600 كیلۆمەتر بڕوات، درێژیی ئۆتۆمبێلەكە 5.25 مەتر و پانییەكەی 2.2 مەترە، ئەستوری تایەكانی 22 بۆسەیە، دەرگاكانیشی دوو دیوە وەك باڵی فڕۆكە.

كۆمپانیای Nanoflow Cellی كە بارەگاكەی لە لیختنشتاینە، پلانی هەیە ئۆتۆمبێلەكە بۆ ڕێگە گشتییەكانی ئەڵمانیا هەڵببژێرێت و لە هەندێك شوێنی تری ئەوروپادا بیانخاتەگەڕ، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیاكە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەك لەو ئۆتۆمبێلە ئامادەكردووە.

جینز پیتەر ئەڵیرمان، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكە دەڵێت، پلانیان هەیە و ئێستا لە بواری جێبەجێكردندایە بۆ ریكڵامكردن بۆ دروستكردنی ئەو ئۆتۆمێلانە كە بە باشترین دادەنرێن لەڕووی بەكارهێنانی وزە، لە هەمان كاتدا دەكرێت بزوێنەرەكانی بۆ گواستنەوەی دەریایی و هێڵی ئاسنین و فڕۆكەوانیش بەكاربهێنرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مازدا ئۆتۆمبێلێکی زۆر سەرنجڕاکێش رادەگەیەنێت

 

ئۆتۆمبێل

مازدا CX-30ی ئاشکرا کرد، کەیەکێک لەجوانترین و پێشکەوتوترین ئۆتۆمبێلەکانی ساڵە لە مێژووی بەرهەمەکانیدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مازدا شێوەیەکی ناوازە و چەماوەی هەیە، هەیکەلەکەی 4 مەتر و 39 سم درێژەو 185 ملم نێوانی ڕاگرەکەیەتی لەگەڵ زەویدا

ئەم ئۆتۆمبێلە لە دیزاینی دەرەوەیدا هاوبەشە لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی مازدای CX-5ی نوێ.

لە ناوەوە ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی بێ هاوتا جیای دەکاتەوە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاوپۆلی، داشبۆرد و شاشەی تایبەت بە پێوانەی 8.8 ئینچ کە توانای هەڵدانەوە و دادانەوەی هەیە لەناو داشبۆردەکەدا، سوکانەکەی بە چەرم رووپۆش کراوە و لەخۆگری چەندین دووگمەی کارپێکەری بەشە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلەکەیە.

ئەم ئۆتۆمبێلە هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێشەوەو دواوەی هەیە، سیستمی هەڵپەسێرانی پێشکەوتووی تێدایە کە جێگیرییەکی بەهێزی پێدەدات لەسەر ڕێگاوبانەکان، سیستمی پاشەکەوتی سووتەمەنی لەکاتی وەستان لە قەرەباڵغی یان لە ترافیک لایتەکان، هەروەها سیستمی کارەبایی بۆ گەرمکردنەوەی کوشنەکانی، سیستمی لێخوڕینی جۆراوجۆر بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان لەخۆ دەگرێت.

مازدای نوێ، 7 تورەکەی هەوای بۆ پاراستنی سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداودا تیا جێگیر کراوە.

ئەم نەوە نوێیەی مازدا، بە بزوێنەری بەنزین لە جۆری  Skyactiv بەردەست دەبێت، کە توانای 150 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی  6 نمرەیی کراوە.

توانای بزوێنەرەکە بەجۆرێکە لە ماوەی 9 چرکەدا خێرایی لە 0 بگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان